له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌ڵێنێکی بچوک بڕیارێکی خێرام، به خودی خۆم داب‌و، له ڕابردودا، که که‌م تا زۆر و دور تا نزیک له سیاست و کایه‌کانی سیاسی نزیک نه‌که‌ومه‌وه! به‌ڵام مرۆڤ ناتوانێت، به دوری هه‌زاران مایل، له ناو ماڵێکی گه‌رم و گوڕ و ژیانێکی ئارام و ژینگه‌یه‌کی پاک و خاوێن و پڕ له ئاسایش و ژیانێکی شکۆمه‌ندانه‌دا، بێده‌نگ بێت و له به‌رامبه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بێبایه‌خ و له‌خۆڕازی و مل وڕه‌دا، له دوره‌وه ڕۆڵی ته‌ماشاکه‌ر ببینێت،.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ منی له خه‌و بزڕکاند، هه‌ر ئه‌و بیرکردنه‌وه و خهیاڵهنه بون، که شه‌وی ڕابردو بیرم لێده‌کردنه‌وه، ترسم هه‌بو له جارێکی دیکه ڕشتنی خوێنی لاوه‌کانی وڵات، به ده‌ستی ئه‌و هه‌ژار و نه‌خوێنده‌وار و دهرهتاندارانهی که سیاسیه‌کانی وڵات، له شێوه‌ی کۆیله پاسه‌وانی خۆیانییان پێده‌که‌ن و کردویانن به په‌رژینی کۆشک و ته‌لار و سوپارمارکێت و کایه بازرگاینی و کورسیه تهختهکانییان،.
ئاخر عه‌زیزانم، ئه‌و براده‌ر و هاوڕێ و مرۆڤانه‌ی ئه‌مڕۆ چه‌کیان کردۆته شانییان، من دڵنییام یه‌کێکیشیان به ئاره‌زو و بۆ خۆشی و بۆ مه‌به‌ستێک که پێویسته ئه‌و بیری لێنه‌کردۆته‌وه، ته‌نها کێشه و گرفته‌کان نان و ئازادی و دیموکراسیه،.
له هه‌ر کۆمه‌ڵگاو نیشتمان و مه‌زرایه‌کدا، یاسا و نان و ئازادی بونی نه‌بو، ئیدی سه‌رده‌می پشکتونی مرۆڤی ساویلکه‌و نه‌خوێنده‌وار و برسیه، مرۆڤیش بۆ ئه‌وه‌ی نانێکی ده‌ست بکه‌وێت ئاماده‌یه له پێناویدا برسیی و هه‌ژاره‌کانی دیکه ڕاو بکات!..
ئه‌م سیسته‌مه‌ی که ئه‌مڕۆ له باشوری کوردستاندا حوکم ده‌کات، له ژێر دروشمی ” سۆشیال دیموکرات، و دیمۆکراته‌کان، ته‌نها هه‌ڵگری دروشمی دویمۆکراتن، ده‌نا له ناخییاندا، به‌سه‌ر به‌ره‌ی ” کۆنسێرفهتیز و ، و فاشیسیهتدا، خۆیان یه‌کلایی کردۆته‌وه، له سه‌رده‌می شۆڕشه‌وه بۆ سه‌رده‌می دژه شۆڕش! ئیدی ده‌بێت له‌و حه‌قیقه‌ته تێبگه‌ن، که هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌و میلله‌تێک بیری شۆڕش له کانگای دڵیدا سه‌ری هه‌ڵدا، هیچ بیانو ڕه‌شبگیری و ڕه‌شه‌کوژی و ترس و تۆقاندن نایترسێنێت و هێزی ئاگرین و هورهی پۆڵایینی نالاقێنێ، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له ساڵیادی حه‌ڤده‌ی شوباتدا له سه‌ر شه‌قامه‌کانی شار بینیمان، ته‌نها په‌یامێکه بۆ نزیک بونه‌وه له ئازادی و شکسهێنانه به سه‌رده‌می فاشسیهت و دژه شۆڕش له‌و هه‌رێمه‌دا که جرکه‌یه‌ک له مردن له پێناوی ئازادی‌دا دودڵ نه‌بوه،.
ڕۆڵی ئۆپۆزیسیۆن، ئه‌وه‌نده لاواز و ناجێگیر و دو دڵه، مایه‌ی قێزلێکردنه‌وه و نه‌فره‌ت کردنه لێی!
میلله‌ت ئه‌وه‌نده‌ی سه‌بری ئه‌یوبی نواندوه له به‌رامبه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا، شۆڕشگێرانی دوێنی ( که باشتر له میلله‌ت و دانیشتوانی هه‌رێم) له سه‌رده‌می شاخ و شار و ههندهرانییاندا نه‌یانتوانوه ئه‌و سه‌بره‌یان هه‌بێت، له کوشتنی ڕۆڵه‌ی ئه‌م میلله‌ته، له به‌رامبه‌ر جه‌نگی دوژمن و ڕشتنی خوێنی کورد به ده‌ستی کورد، و نۆکه‌ری کردن بۆ بێگانه‌و دوژمنه‌کانی کوردستان، بێ ئارام و سه‌بر و پشو بون،.
ئۆپۆزیسیۆن ده‌یه‌وێت، ڕۆڵی ته‌ماشاکه‌ر ببینێت و له دوای شۆڕش و قوربانیدانیش، ڕاواییهتی بده‌ن به خۆیان و ببنه‌وه جێگره‌وه‌ی ئه‌م حهوکمهت و ده‌سه‌ڵاته، له کاتێکدا له ئاست ئه‌م زوڵم و سته‌م و دزینی سه‌روه‌ت و سامانی ژێر ئه‌رز و سه‌ر ئه‌رزی کوردستان ته‌نها له میدیاکانه‌وه قیڕه‌یان دێت، له کاتێکدا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به‌ر به‌ری و ستته‌م کاره، به‌م جۆره ئاواز ژه‌نینه له میژه ڕاهاتون و بێ باکن و بایه‌ک به خه‌یاڵیاندا گوزه‌ر ناکات!،.
به‌ر پرسه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن و که‌سایه‌تیه سیاسی و ڕوناکبیر و نوسه‌ر و مامۆستایانی زانکۆ و چالاکوانه‌کانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و چین‌و توێژه خوێنده‌وار و به‌شه زیندوه‌که‌ی کۆمه‌ڵگا( ناحیزبی – نا یه‌کێتی و نا پارتی) له‌و حه‌قیقه‌ته تێگه‌یشتون، که ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به هیچ جۆرێک ئاماده نییه به سه‌روه‌ری یاسا چۆک دا بدات و ڕێز له ده‌نگی هاوڵاتیانی خۆی بگرێت‌و په‌رله‌مان بکاته مه‌رجه‌ع و یه‌کلای کردنه‌وه‌ی ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌لات، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه، ده‌یانه‌وێت له ڕێگای گۆڕاینهوهی زه‌رده‌خه‌نه‌و سوڵحی عه‌شایه‌ری و به‌خشینی بڕێک له بودجه‌ی دزراوی میلله‌ت، ده‌نگی بڵندی میلله‌ت و بڵێسه شۆڕشی نه‌وه‌ی نوێ، خه‌فه بکه‌ن و مێژو به کاوه‌خۆی دیزه به‌ده‌رخۆنه‌ی ئه‌م بڵێسه‌ی شۆڕشه بکه‌ن به قوربانی دابه‌شکردن و دانپێدانانیییان له کایه‌ی سیاسی له‌م هه‌رێمه‌دا، که نه‌وه‌ی نوێ ئاماده نییه وه‌ک کۆیله تێیدا بژیت و بودجه‌و زه‌به‌لاح و سامان و ئاوی به هه‌رزان فرۆش بکرێت، ته‌نها له پێناو مانه‌وه‌ی خێڵ و ده‌سه‌ڵاته مرۆڤ کوژ و کورد کوژ، که به درێژای مێژو بێباک بونه له ڕشتنی خوێنی ڕۆڵه‌ی کورد، ته‌نها له پێناو به زیندو هێشتنه‌وه‌ی خۆیان و قایم کردنی کورسی ده‌سه‌ڵاتی ستتهمکار و فاشستیانه‌یان!،.
شۆڕش کردن و قوربانیدان له پێناوی ئازادی‌دا، ده‌بێت وه‌ک گه‌لانی –عه‌ره‌ب_ بێت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، نمونه‌ی هه‌ر زیندوش ئه‌م سوریایه‌ی به ته‌نیشتمانه‌وه‌یه، ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی ساڵێکه، به ده‌یان که‌س ، له ژن و منداڵ و شۆڕشگێر ده‌بنه قوربانی هیچ که‌س و لایه‌نێک سڵ له مردن ناکاته‌وه له پێناوی ئازادی و کۆتایی هێنان به ستته‌م و حوکمی خێزانی ئه‌سه‌د’دا، لێ مه‌خابن، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گه‌ل منه‌تی به پشتیوانی و عه‌سای ده‌ستی ئۆپۆزیسۆن نیه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی دیکه‌وه له کۆشهنیگایهکی دیکه‌وه، که ده‌شێ خۆیان حه‌کیمانه‌و زانایانه وێنه‌ی بۆ بکه‌ن و شیکردنه‌وه‌ی خۆیانی به جۆرێک بۆ بکه‌ن که لایه‌نی که‌م نه که‌ونه به هه‌ڕه‌شه‌و زه‌بری سه‌ره مه‌رگی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته، که له مێژه هه‌مومان به‌و بڕوایه گه‌یشتون جگه له بارێکی گه‌وره‌و گران و سته‌م و زوڵم‌و نادادپهروهرری هیچی دیکه‌ی لێ شین نابێت ئه‌م خۆ گێل کردنه،.
ئه‌مڕۆ بێت یان سبه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته کۆتایی به مه‌رگێکی ناشرینی خۆی دێنێت، هه‌ر بۆیه له پێناو به کۆتایهاتنی به ناشرینیترین کۆتایی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته میلله‌ت و گه‌ل و شۆڕشگێران و نه‌وه‌ی نوێ، پێوسته جوانترین و پیرۆزترین شه‌هید بون هه‌ڵبژێرن، بێباک بن له مردن و له ترساندن و زیندان و شه‌قی ئه‌و زاڵـم و زۆردارانه، ژیان که تێیدا به ئازادی نه‌توانی بژیت، هه‌م زیندانێکی گه‌وره‌و بۆگه‌ن و هه‌م قهسابخانهیهکه که ڕۆژانه مه‌رگی ئازیزانمان و هاوڕێکانمانی تێدا ده‌بین به سوکایه‌تیه‌وه له‌م که‌لێن و له‌و بن دیواردا به جوانه‌مه‌رگی مه‌رگیان فهڕێدهدرێت!،.
بژی ئیراده‌ی زیندوی گه‌لی تێکۆشه‌ر و شۆڕشگێر
ڕیسوای و مه‌رگ و ڕوخان بۆ ده‌سه‌ڵاتی مرۆڤ کوژ و بێباک و نادادپه‌روه‌ر
هه‌ردی ئه‌حمه‌د
17/02/2012