سالح بێچار
مه‌لی ده‌نگێک له سنه‌و مه‌ریوانه‌وه له شه‌قه‌ی باڵیداو
دواتر زامه‌کانی باکوور‌و باشووری خه‌می لاوانده‌وه.
سۆزی ده‌نگی له هاژه‌ی چهمو شنه‌ی “با” خواستبوو
بارگه‌ی عیشقی له دڵی شۆڕه ژن‌و
شه‌نگه پیاوی ئه‌م وڵاتی گۆرانییه‌دا خستبوو
شیله‌ی شیعری گۆران-ی ده‌نایه سه‌ر خوانی گۆرانی
خۆی شه‌نگه‌بێریی نێو ران‌و
سترانی ده‌چڕی بۆ شوانی
له‌ماڵی خه‌مئامێزی مناڵاندا..
خه‌مڕه‌وێنی
شه‌ش په‌پوله‌که‌ی جگه‌ر گۆشه بوو
سڵاوی گه‌رمی ده‌دایه ده‌ست،
برای پيشمه‌رگه‌ی دڵ پڕ له ئومێد
که‌چی دواجار له‌م کوردساتهی هه‌مووانه‌وه
به‌دوا چرپه‌و دوا چریکه‌ی
“هه‌موو شه‌و” جێیهێشتینو
ئه‌مێستاش
هه‌موو شه‌وێ دێته‌وه‌و پێمانده‌ڵێت:
“هه‌موو شه‌و تا
به‌یانی به خه‌یاڵی تۆ ئه‌نووم
چاوم هه‌ر له رێگایه،
وینه‌که‌ت له لێو ئهسووم”
تێبینی: ئه‌م تێکسته ئه‌مشه‌و 19 له‌سه‌ر 20\9\2010 له به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌تی که‌ناڵی کوردسات دا ده‌خوێنرێته‌وه
ساڵح بێچار
ئه‌و وێنه‌یه‌ش له ئه‌رشیفی هاوڕێو برای ئازیزم کاک جه‌مال ره‌زازی وه‌رگیراوه