کۆچ کردنی یه‌کیك له هونه‌رمه‌نده پێشه‌واکانی کورد که قوتابخانه‌و ئه‌زموون و مێژوویه‌کی بۆ هونه‌ری شێوه‌کاری کوردی به جێ هێشت
ئاشتی گه‌رمیانی………هه‌ولێر
پاش ئه‌وه‌ی به‌داخ وپه‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه کۆچ کردنی هونه‌رمه‌ندو نوسه‌رو زانای هونه‌ری شێوه‌کاری کورد مامۆستا مه‌حه‌مه‌د عارف بوو به سیمایه‌ك له روخسارماندا که زۆر جێگای په‌ژاره‌یه و خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌مان لێ که‌وت بۆ کورد بۆ هونه‌ره‌که‌مان به ئه‌زموونی گه‌له‌که‌که‌مان ئه‌مرۆ هه‌موو هونه‌رمه‌ندان و خه‌ڵکی کوردستان خه‌مگینن بۆ مامۆستای ریالستی هونه‌ری کوردی مامۆستای ووشه‌و پاراوگهی هونه‌ری کوردی ئه‌و مامۆستایه‌ی که قوتابخانه‌یه‌کی ریالستی بۆمان به جێ هێشت وه چه‌ندین و چه‌ندین قوتابی پێ گه‌یاندوه وه ئه‌مرۆ وه‌زیرن بهریوبهرن هونه‌رمه‌ندن دکتۆرن.. ئه‌و مرۆڤه‌ی که ته‌نها خۆشه‌ویستی و سۆزی ده‌به‌خشی یه خه‌ڵك وه مانای تووره بوونی نه‌ده‌زانی.. مه‌حه‌مه‌د عارفی هونه‌رمه‌ند تا له ژیاندا بوو چۆکی دانه‌دا هه‌روه‌ك ئه‌سپه‌کانی ده‌فری غاردانێ ی هونه‌ری کوردی ده‌دا بۆ تینوێتی نه‌ته‌وه‌که‌ی بۆ ریالیست و ئه‌زموونی و ده‌وله‌مه‌ند کردنی نه‌ته‌وه‌که‌ی، هه‌ر واش که‌ره‌سته‌و بارگه هونه‌ری یه‌که‌ی کۆ کرده‌وه‌و رووی نایه دیاری ژیان سه‌ری خۆی هه‌ڵگرد دڵه ناسکه‌که‌ی ئوقره‌ی ئه‌و توند‌و تۆلهیهیی نه‌ده‌گرت بۆیه ژیانی به‌جێ هێشت.
جوانیه‌کانی مه‌حه‌مه‌د عارفی هونه‌رمه‌ند زۆرتردن وه شیرین ترن له هه‌ڵ دانه‌وه‌ی لاپهرهکانیدا، ئهومامۆستایهیی که له پێشانگاو کارێکه‌وه بۆ کاركی تردهرۆشیت وه کۆڵی نه‌ده‌دا وه رۆژانه به‌رنامه‌و پرۆگرامێكی تایبه‌تی ده‌کرده به‌رنامه‌ی ژیانی.
پێناسه‌یه‌کی سیڤی هونه‌رمه‌ند مه‌حه‌مه‌د عارف
مامۆستای کۆچ کردوو له ساڵی 1937 له شاره خنجیلانه‌که‌ی ره‌واندوز سه‌ربه پارێزگای هه‌ولێر له دایك بوه وه له ساڵی 1956 دبلۆمی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کانی شاری به‌غدای وه ده‌ست هێناوه وه له ساڵی 1967 ماسته‌ری ئه‌کادیمیای مۆسکۆی وه‌رگرتوه.
له‌ساڵێ 1961 تا ساڵی 1967 3 پێشانگای تایبه‌تی له روسیا له مۆسکۆ کردۆته‌وه ، خاوه‌ن چه‌ندین پێشانگای تایبه‌تی و گشتی یه له وولاتانی عه‌ره‌ب و به‌غداو ئه‌وروپا وه خاوه‌ن چه‌ندین ووتارو نوسین و کتێب و کراسه‌یه له‌سه‌ر هونه‌ری شێوه‌کاری کوردی و جیهانی وه کراساتی ئه‌کادیمی بۆ قووتابی یه چاوو گه‌شه‌کان. بێچگه له پیشان دانی سلایت و کۆرو کۆبونه‌وه له کوردستان و به‌غدا و شارههکانی تری عێراقدا .
پێشانگاکانی هونه‌رمه‌ند که ده‌گه‌یشته سه‌ری چیاکانی کوردستان
هه‌ر له پێشانگای سه‌مفۆنیای چیاکانه‌وه تا ده‌گاته کوردستان و ره‌نگه‌کان و خۆشه‌ویستی خه‌ج و سیامه‌نده‌که‌ی و پاڵه‌وانه کورده‌واری یه ئازاکان وه سه‌رگوزشته‌ی ئه‌فسانه کوردی یه‌کان.ئه‌و خه‌م و خۆشه‌ویستی یه‌ی که هه‌رده‌م وه‌کو خه‌ونێك مرۆڤ له ناو شاشه‌ی خه‌یاڵیدا وێنه جوانه‌کانی مامۆستا مه‌حه‌مه‌د عارف ی ده‌بینی به جوانی سروشت و به که‌لتووری کوردستان و تاکه تایبهتمهدهکانی نێو کورده‌واری وه ، جۆری تایبه‌تمه‌ندێتی پێسانگاکانی هونه‌رمه‌ند شێوازێکی تایبه‌تی بوو له رووی که‌لتووری و فۆلکلۆری یه‌وه وه چوارچێوه‌یه‌کی تایبه‌تی هه‌بوو له هه‌ست کردن به جوانی کوردستان و بوونی لادێ و سروشت و چیا‌و که‌سایه‌تی یه کورده‌واریه‌کان ئه‌و که‌ره‌ستانه‌ی که له گونده‌کانی کوردستاندا به‌کار هاتبوون وه به‌کار ده‌هاتن ، ئه‌و که‌ل و په‌لانه‌ی که‌له ناو فۆلکلۆری کوردی‌دا به‌رجه‌سته ده‌کران ، گه‌ڵه ڵا بوونی پێشانگایه‌ك که پر بوو له فۆرم و که‌سایه‌تی یه کوردی یه‌کان وای ده‌کرد که ئیدی به‌ره‌و چیاکان روه‌و بنێت له‌و وورده‌کاریانه‌ی که هه‌بوون.
سه‌ده‌یه‌ك بۆ خه‌باتی هونه‌ری له هونه‌ری شێوه‌کاریدا
هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کارو پرۆفیسۆری شێوه‌کاری کوردی کۆچ کردوو مه‌حه‌مه‌د عارف ئه‌و که‌ڵه هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌یه بوو که سه‌ده‌ی پێشوودا توانی کۆمه‌ڵه ته‌کنیك و شێوازێك تۆمار بکات له شێوه‌کاری کوردی‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که هونه‌رمه‌نێکی تاك بوه بۆ به‌رجه‌سته کردنی سیما‌و رواڵه‌تی هونه‌ری ره‌سه‌نی کوردی له فۆلکلۆرو که‌لتووری کوردی یه‌وه تاده‌گاته پاشماوه که‌لتووری یه‌کان یان مێژووی یه‌کانی گه‌لی کورد ئه‌م زیندوو کردنه‌وه‌یه هۆیه‌که بۆ تۆمار کردنی تایبه‌تمه‌ندێتی هونه‌ری کوردی له‌و سه‌ده‌یه‌دا ، هه‌روه‌ها نه‌مردنی ئه‌و رۆژانه‌ی که کورد چ که‌ره‌سته‌و فۆلکلۆریهتێکی به‌کار هێناوهههر له جل و به‌رگ و سوار چاکی و گوند‌و سروشتی ئه‌و چیرۆکانه‌ی که گێراوهی سه‌رده‌می ئه‌و سات و کاته بوون .. مامۆستا مه‌حه‌مه‌د عارف زیندوو که‌ره‌وه‌ی ئه‌و مێژووه بوه به‌و خامه جوانه‌ی که له‌ناو خه‌ون و خه‌یاڵی تابلۆکانیدا ده‌ری بریوه ، نه‌ك ته‌نها مامۆستا مه‌حه‌مه‌د له جل وبه‌رگه‌وه به‌لکو له ده‌م چاو کوێستان و گه‌رمیانی کوردستانیشه‌وه ده‌ستی پێ کردوه بۆ نمونه ژنانی گه‌رمیان و که‌سایه‌تی له خۆشناوه‌تی یان له بناری سه‌فین یان هه‌ولێر ، ئه‌مه نمونه‌یه‌کی زیندوه له‌و شێوازه یان تایبه‌تمه‌ندێتی یه .
ره‌نگه‌کان چین وه چ ره‌نگێك تابلۆکانی مامۆستا مه‌حه‌مه‌د عارفی گرتووه.
مامۆستا مه‌حه‌مه‌د عارف له‌سه‌ره‌تاوه خاوه‌ن کۆمه‌ڵه ره‌نگ و شێوازێکی تایبه‌تی خودی خۆی بوه به‌تایبه‌ت سه‌ره‌تا به هێڵ و هێڵ کاری پاشان روه‌و ره‌نگه گه‌رمه‌کان که له جل و به‌رگی کورده‌واریدا به‌رجه‌سته ده‌بێت وه ده‌بینرێت ، کوردستان بۆ خۆی هه‌ندیك تایبه‌ت مه‌ندێتی هه‌یه له‌وانه کوێستان و گه‌رمیان وه ناوچه‌یی یه‌کان چ له ده‌ستووری جل و به‌رگدا وه چ له هه‌ڵبژارده‌ی ره‌نگدا ، ره‌نگ دانه‌وه‌ی ئه‌و ره‌نگانه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و نمونانه‌ی که مامۆستا ده‌ری بریوه وه له مێژووی کاره‌کانیدا ده‌ری بریوه، ئه‌و کاته‌ی که مامۆستا مه‌حه‌مه‌د عارف له روسیا بوو ژیان ی سه‌رماو ساردی وولاتی سۆڤیه‌تی ئه‌وکات کاری له ره‌نگ دانه‌وه‌ی هه‌ست مامۆستا کردبوو به هه‌ڵبژارده‌ی ره‌نگه‌کان وه وه‌رگێرانی سروشتی ئه‌وێ بۆ ناو تابلۆکان ، ئه‌گه‌ر مرۆڤ ته‌ماشای ئه‌و تابلۆیانه بکات له کاره‌کانی مامۆستا مه‌حه‌مه‌د دا ئه و جیاوازی یه ده‌بینیت .
په‌یکه‌رێك بۆ مامۆستا مه‌حه‌مه‌د عارف ….. له کۆلیژی هونه‌ره جوانه‌کان.
پاش خزمه‌ت کردنی ئه‌و سه‌رده‌م و کاته‌ی که مامۆستا مه‌حه‌مه‌د عارف به هونه‌ره جوانه‌که‌ی خزمه‌تی هونه‌ری کوردی کرد وه بناغه‌یه‌کی هونه‌ری ئه‌کادیمی زانستی دانا بۆ هونه‌ره جوانه‌کانی کورد ئه‌و په‌رتووك خانهیهشی ده‌وڵه‌مه‌د کرد به بلاوکراوه‌کانی له‌ناو کتێبخانه‌ی کوردی‌دا وه جهندینب به‌رنامه‌و بلاوکراوه‌و قوتابی هونه‌ری پێ گه‌یاند مامۆستا شایسته‌ی نه‌ك ته‌نها ئه‌و په‌یکه‌ره هونه‌ری یه‌یه به‌ڵکو شایسته‌ی مۆزه‌خانه‌یه‌کی کوردی یه له کوردستانی ئیمه‌دا بۆ ناساندی هونه‌ری کوردی به جیهان و خه‌ڵکی کوردستانه‌که‌م بۆیه قوتابی یه‌ك له کۆلیژی هونه‌ره جوانه‌کان به هاوکاری به‌رێز پرۆفیسۆرو مامۆستای کۆلیژ جه‌وهه‌ر که که‌سایه‌تی یه‌کی ناسراوی کورده وه سه‌رۆکی کۆلیژی هونه‌ره جوانه‌کانه وه مامۆستایانی تریش له‌ناو کۆلێژ ئه‌و دیاری یه بچکۆلانه‌یان به په‌یکه‌رو هۆڵێکی هونه‌ری بۆ مامۆستای هونه‌رو پرۆفیسۆری کورد مه‌حه‌مد عارفی خه‌باتگێری هونه‌ری شێوه‌کاری کوردی کرده دیاری..
بۆ ئێمه‌ی کورد به‌داخه‌وه خه‌ساره‌تێکی گه‌وره‌بوو بۆ هونه‌ری کوردی وه بۆ که‌لتووری کوردی . برینێكی قووڵی به‌جێ هێشت بۆمان .. مه‌حه‌مه‌د عارفی سه‌رده‌م و هاوچه‌رخێتی په‌پوله‌یی ژیانی بۆن و بهرام و جوانی یه‌کی بۆمان به‌جێ هێشت.. هه‌زار سه‌لاو بۆ گیانی پاکی مامۆستای گه‌وره‌م وه خودا سه‌بووری بداته یاسه‌مین خان و که‌س و کاری و منداڵه‌کانی……… به‌داخه‌وه.