كه‌ژاڵ ئیسماعیل – هوڵندا : له‌سه‌راسه‌ری دونیادا مرۆڤ سه‌رقاڵی گه‌ڕان به‌دوای نوێكاری وداهێنانه ئاسانكارهكاندا ئه‌ركی خستۆته گه‌ڕ به‌تایبه‌ت له ناوه‌راست و نیوه‌ی دوهه‌می كۆتای سه‌ده‌ی ڕابوردوودا ژماره‌یه‌ك داهێنانی ته‌كنه‌لۆژی هاتنه گۆڕ و بونه مایه‌ی ئاسانكاری بۆ راپه‌ڕاندنی كاره‌كانی مرۆڤ و بهستنهوهوگرێدانی كۆمه‌ڵگه‌كان له‌ڕێگه‌ی كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كانه‌وه و دروستكردنی كه‌شتییه ئاسمانیه‌كان ،
هه‌ڵبه‌ت سودمهندبوبی به‌شه‌رییه‌ت بهرچاوییهكی خێرای به‌خۆوه‌دی و ژمارگهلێك ئامێری كاره‌بایی كه‌وتنه خزمه‌تی مرۆڤه‌وه ، داهێنان وتازه‌گه‌ری ته‌كنه‌لۆجیا له نێو كۆمه‌ڵگه پێشكه‌وتووه‌كاندا به‌رده‌وام ئامێری نوێی خسته بازاڕه‌كانی جیهانه‌وه و له‌پێناوی وهبهرپێشخستنی ژیاندا ودابینكردنی پێداویستییه‌كانی كۆمهڵگهجیهانییهكاندا به‌ده‌یان كۆمپانیای جیهانی دامه‌زران ، به‌ڵام مرۆڤ گه‌رچی پێویسته سوپاسگوزاری داهێنه‌ران و كۆمپانیا پیشهسازییهپێشكهووتوكان بێت له هه‌مبه‌ر ئه‌و خزمه‌ته گه‌ورانه‌ی پێشكه‌شی كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی ده‌كه‌ن ته‌كنه‌لۆژیا و ئامێره سودمه‌نده نوێیه‌كانی خستۆته خزمه‌ت ئامانجه تایبه‌تییه‌كانی خۆی و له‌بری ئه‌وی سودمه‌ندبێت به‌زیان به‌سه‌ر خۆی وكۆمه‌ڵگه‌دا ئه‌شكێته‌وه وسلبیانه كاریگه‌ری ئه‌كاته سه‌ر كۆمهڵگهوخودی مرۆڤ خۆی ، نمونه‌ی ئه‌و ئامێرانه‌ی كه له‌پێناوی خزمه‌تكردن به به‌شه‌رییه‌ت دروستكراون ( مۆبایل ، كه‌مپیوته‌ر ) كه هه‌ریه‌ك له‌م ئامێرانه خرانه بازاڕه‌كانی جیهانه‌وه له‌پێناوی خزمه‌تكردن وئاسانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان وبه‌ستنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كانی دونیا پێكه‌وه ، ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا خزمه‌تێكی گه‌وره‌یه به‌مرۆڤایه‌تی به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌هه‌ندێك له كۆمه‌ڵگه دواكه‌وتو ناشارهزاكاندا به‌پێچه‌وانه‌وه مرۆڤ بۆ جیاواز له‌ئه‌ركی ئامێره‌كان كاریان پێده‌كات به‌ڵكو هه‌ندێكجار وه‌ك چه‌كێكی وێرانكهرو كوشنده له‌پێناو ئه‌نجامدانی غهریزهحهیوانییه گڵاوه‌كاندا به‌كاریان ئه‌هێنێت .
كهمپێوتهر به‌یه‌كێك له داهێنانه گرنگه‌كانی دونیا هه‌ژمێر ده‌كرێت و ساڵانێكی نزیك نییه خراوه‌ته ژێر خزمه‌تكردن به‌مرۆڤه‌وه ، هه‌ڵبه‌ت وه‌ك ئامێرێكی ته‌كنه‌لۆژی نوێ ساڵانێكی زۆر نییه گه‌یشتۆته هه‌ندێك كۆمه‌ڵگه و له‌ڕێگه‌ی تۆڕی ئه‌نتێرنێته‌وه ( الشبكه العنكبوتیه ) كاریپێده‌كرێت ، ئه‌م ئامێره له‌ته‌واوی دونیادا خه‌ڵكی سه‌رقاڵ كردووه و جێی زۆربه‌ی یاری وهاوڕێیه‌تی وپهیوهندییهڕاستهوخۆو روبهڕوهكانی بۆ مرۆڤ گرتۆته‌وه وێڕای ئه‌وه‌ی دونیای لهڕێگهیاشهیهكهوه پێكه‌وه گرێداوه وێڕای ئه‌وه‌ی له‌زۆربه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه حكومی وئههلییهكاندا شوێنی كارمهندو فه‌رمانبه‌ری پڕكردۆته‌وه ، جگه‌له‌وه‌ی له‌زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ماڵان‌دا وه‌ك ئامێرێكی پێویست به‌كارئه‌هێنرێت به‌جۆرێك كه ڕێژه‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك له‌ته‌واوی دونیادا هۆگربون بهكهمپیوتهرهوهوڕۆژانه زۆربه‌ی كات له‌به‌رده‌م ئه‌و ئامێره‌دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن ،
ئه‌مڕۆ كێشه‌یه‌ك هاتۆته ئاراوه له‌كۆمه‌ڵگه جیهانییه‌كاندا كه‌بۆته جێگه‌ی وتووێژ‌و لێكوڵینه‌وه‌ی كه‌سانی پسپۆر وشاره‌زا له‌بواری كۆمه‌ڵناسی ودهرونناسیدا به‌گومانی ئه‌وه‌ی ئه‌و ئامێره به‌شێوه‌یه‌كی ناردروست بهكائههێنرێت و كاریگه‌ری سلبی ده‌كاته سه‌ر ڕه‌وتی ژیانی كۆمه‌ڵگه به‌گشتی و به‌كارهێنه‌رانی ئامێره‌كه به‌تایبه‌ت، له‌كۆمه‌ڵگه نائازاد‌و چهپێنراوهكاندا به‌مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه سۆزداری وزایهندییه به‌كارئه‌هێنرێت كه كه‌لتورو دابونه‌رێت وئاین له‌ناخی تاكدا دروستیان كردووه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌كارهێنه‌رانی كهمپێوتهر كاتی خۆیان به‌گه‌ڕان به‌دوای ماڵپه‌ڕه سێكسییه‌كانه‌وه ( المواقع الاباحیه ) ئه‌كوژن و غه‌ریزه سێكسییه‌كانی خۆیان تێرده‌كه‌ن، ئه‌م دیارده‌یه‌ش بێ جیاوازی نێر‌و مێ هۆگری ئه‌و ماڵپهرانهبون ،له‌كاتێكدا ئه‌م دیارده‌یه ڕۆژانه ده‌یان كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی لێده‌كه‌وێته‌وه‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی به ناشاره‌زایانه توشی ئه‌و هۆگربونهبون ئه‌بنه نێچیرو ڕوبه‌ڕوی كێشه‌ی گه‌وره ده‌بن به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی بۆ مه‌به‌ستی هاوڕێ دۆزینه‌وه و دیالۆگكردن دروستكراون ،به‌تایبه‌ت ئه‌نجامی به‌كارهێنانی كامێره‌ی تایبه‌ت كه كه‌مپیوته‌ر ، بێگومان ئه‌نتێرنێت بۆته گه‌وره‌ترین تۆڕی ڕیكلامكردن بۆ بڵاوبونه‌وه‌ی فه‌سادو سێكسفرۆشی، هه‌ر له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌وه مناڵانی ژێر ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵ ئه‌بنه نێچیر، بۆ نموونه ژماره‌ی ئه‌و مناڵانه‌ی كه به‌كارهێنراون له‌ڕێگه‌ی ئه‌نتێرنێته‌وه بۆ ئه‌نجامدانی كاری سێكسی وبهلابردنیان ئه‌گاته ٥٠٠،٠٠٠پێنجسهد هه‌زار مناڵ( به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی ای بی سی نیوز) وێرای ئه‌وه بۆته شوێنی ( هۆمۆسێكسوێڵهكان و ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاره‌زی سێكسفرۆشی ده‌كه‌ن )
ئه‌وی جێێ ڕامانه لهههژمێركردنێكی محركی گوگڵ ڕێژه‌ی داواكردنی وشه‌ی ( سێكس ) گه‌یشتۆته لوتكه لای عه‌ره‌ب له‌كاتێكدا كه ڕژه‌ی گشتی به‌كارهێنه‌رانی كه‌مپیوته‌ر له‌ووڵاتانی عه‌ره‌بیدا ( له‌سه‌دا سێ ٪٣ ) ئه‌مه‌ش ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێت له‌ووڵاته عه‌ره‌بییه‌كاندا به‌ڕیژه‌یه‌كی زۆر به‌كارهێنه‌رانی كه‌مپیوته‌ر سه‌رقاڵی چونه ناو ماڵپه‌ڕه سێكسییهكانهوهن و هۆكاره‌كه‌شی ئاشكرایه ، هه‌ڵبه‌ت كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌بی به‌گشتی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دواكه‌وتوی كۆنخوازو نائازاده و گهریزهی سێكسی چه‌پێنراوه و ده‌رئه‌نجامیشی تێركردنی ئه‌و غهریزهیهیه له‌ڕێگه‌ی تۆڕی ئه‌نتێرنێته‌وه ، ئاكامی چونه نیو ئه‌و ماڵپه‌ڕانه ودانیشتن و سه‌رقاڵ بوون بۆته هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی هۆگربوونی زایه‌ندی ( الادمان الجنسی ) كه بریتییه له به‌سه‌ربردنی كاتێكی زۆر به‌و چالاكییانه‌ی تایبه‌تن به تێركردنی غه‌ریزه جنسییهكانهوه و كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به‌تاك ، چاره‌سه‌ریشی بریتییه له دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و نادروستییهی بۆته هۆكار ، ئیدمان بونی زایه‌ندی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌رونی شاراوه‌یه وتاوه‌كو ئێستا نه‌بۆته جێێ سه‌رنج وبهدواچونی پسپۆرانی ده‌رونناسی وكۆمه‌ڵناسی ، به‌تایبه‌ت له‌ووڵاتانی ئه‌وروپادا چون ئه‌و دیارده‌یه كه‌متره له‌به‌رئه‌وه‌ی غه‌ریزه‌ی زایه‌ندی نهچهپێنراوهومرۆڤ سه‌ربه‌سته له‌به‌ستنی په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تی به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كاری سێكسی .
به‌پێچه‌وانه‌ی كۆمه‌ڵگه نائازادهكانهوه هه‌ر ئه‌و هۆكاره‌شه بۆته هۆی دروستبونی كێشه ده‌رونی وكۆمهلایهتییهكان وه‌ك زۆربونی ده‌سترێژی سێكسی و ئه‌تكردن ( الاغتصاب ) و هه‌ڵوه‌سانه‌وه‌ی خێزان و كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی دیكه ، نموونه‌ی ئه‌و كێشانه‌ی به هۆی هۆگربون به ماڵپه‌ڕه سێكسی وگفتوگۆكانهوه زۆرن وه‌ك چیرۆكی ئه‌و پیاوه‌ی له یه‌كێك له‌ووڵاته‌كانی كهنداوله ماڵپه‌ڕێكی سوزگۆڕینهوهوه به‌سه‌ری هاتووه ،{ پیاوێكی ته‌مه‌ن ٤٨ ساڵ به هۆگربوونی به ماڵپه‌ڕه سێكسییه‌كانه‌وه و ماڵپه‌ڕه‌كانی یه‌كترناسین كچێكی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ ئه‌ناسێت و كابرا وێنه‌ی كوڕێكی گه‌نجی جوانی بۆ ئه‌نێرێت و كچه‌كه‌ش وێنه‌ی كچێكی بۆ ئه‌نێرێت وبه‌ناوی خوازراو هه‌موو جۆره قسه‌یه‌ك پێكه‌وه ده‌كه‌ن تا ئه‌گاته ئه‌وه‌ی بڕیاری ئه‌نجامدانی ئه‌یوه‌ندی سێكسی پێكه‌وه ئه‌ده‌ن ، پیاوه‌كه ئهدرێسێك ئه‌داته كچه‌كه وكاتوشوێن دیاری ئه‌كه‌ن ، له‌و كاته‌ی هه‌ردوكیان به‌تاسه‌وه بۆلای یه‌ك ده‌چن له‌كاتی كردنه‌وه‌ی ده‌رگادا كابرا توشی شۆك ده‌بێت و جاوه‌ڕیی ئه‌وه‌ی نه‌ئه‌كرد كچه‌كه‌ی خۆی بێت بۆلای } ئه‌مه كاریسه‌یه‌كی ئینسانییه كه كۆمه‌ڵگه كاڵفامه‌كان به هۆی به‌هه‌ڵه به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیاوه توشیهاتون .
چیرۆكێكی دیكهلهئهنجامی ئه‌و سه‌رلێشێواویه‌ی ئه‌مڕۆ تاكی چه‌پێنراوی تێكه‌وتوه { چیرۆكی ئه‌و كچه‌ی له‌یه‌كێك لهوولاتهكانی كه‌نداو به‌رده‌وام ئاگاداری براكه‌ی بووه كه چۆته نێو ماڵپه‌ڕه سێكسییه‌كان ودوابه‌دوای چونهدهرهوی براكه‌ی ئه‌ویش غه‌ریزه سێكسییه‌كانی خۆی به‌ڕێگه‌ی براكه‌ی تێر كردووه تاوه‌كو ڕۆژێك براكه‌ی دێت به‌سه‌راو ئه‌یبینێت له‌بری ئامۆژگاری له‌ژێر فشاری هه‌ڕه‌شه‌دا داوای سێكسكردن له‌خوشكه‌كه‌ی ئه‌كات ، به‌بیانوی ئابڕوبردنی لای دایكوباوكی ماوه‌یه‌كی زۆی به‌رده‌وام گهریزهكانی خۆی به‌خوشكه‌كه‌ی تێر ئه‌كات تاوه‌كو شو ئه‌كات ، ئه‌و خانمه‌ی كه یه‌كێكه له نێو هه‌زاران نێچیری هاوشێوه‌ی ئه‌ڵێت : ئه‌گه‌ر ڕۆژگار بگهڕابایهته دواوه هه‌رگیز ئه‌و كاره‌م نه‌ده‌كرد و خۆم ته‌سلیمی ئازارێك نه‌ده‌كرد بۆ ئه‌به‌د پێوه‌ی بتلێمه‌وه}
له‌ڕاستیدا نموونه‌ی ئه‌و چیرۆكانه زۆرن وزیاترن له‌وه‌ی ئه‌قڵ بیریان لێبكاته‌وه هۆكاریشیان نه‌بوونی هوشیاری و به‌رنامه‌ی تایبه‌ت ، كاتێك كۆمه‌ڵگه هوشیار نه‌بوو لایه‌نی ئه‌خلاقی شهرخێكی تێده‌كه‌وێت و كۆمه‌ڵگه پڕ ده‌بێت له‌كێشه‌و تاوان ، راسته ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كه‌مپیوته‌ر به‌كارده‌هێنن زیاتر ته‌مه‌نیان ههڵكشاوهبهڵام پیویستیان بههوشیاركردنهوهو ئاگاداركردنه‌وه هه‌یه له‌و هه‌ڵه گه‌وره‌یه‌ی دژ به‌خۆیان وبهكۆمهڵگه ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن ، خێزان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌رپرسی یه‌كه‌مه له‌هه‌مبه‌ر ئاگاداریكردنی مناڵ‌دا له‌كاتی به‌كارهێنانی ئه‌و ئامێره، دواتر ئه‌و سه‌نته‌رانه‌ی كه بۆ مه‌به‌ستی كاركردن له‌سه‌ر كهمیوتهر به‌كار ئه‌هێنرێن به‌لام ئاخۆ خاوه‌نی سه‌نته‌ره‌كان ئاماده‌ن كۆنتڕۆڵی ئه‌و كهسانهبكهن ؟ بێگومان نه‌خێر له‌كاتێكدا ئه‌مڕۆ ماده بۆته به‌شێك له‌ویژدانی مرۆڤ ، وێرای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك ماڵپههڕ به‌رامبه‌ر بڕێك پاره له‌ڕێگه‌ی خاوه‌ن سه‌نته‌ره‌كه‌وه فیزاكارتێك نرخی ( ٥٠٠ جونه‌یهه ) ئه‌كڕێت و ماوه‌ی سێ مانگ جارێك تازه ئه‌كرێته‌وه ، له‌به‌رامبه‌ردا وێنه‌ی ڕووتی كچان ئه‌بینن یان له‌به‌رده‌م كامێرهدا كچانی ئیسرائیلی خۆیان رووت ئه‌كه‌نه‌وه .
بێگومان كچانیش به هه‌مان شێوه چ له‌ماڵه‌وه بێت یان سه‌نته‌ره‌كان ئه‌و ماڵپه‌ڕانه به‌كار ئه‌هێنن ، خاوه‌نی سه‌نته‌رێك ئه‌ڵێت ئاگادارم له‌ڕێگه‌ی حاسوبهكهی خۆمه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و ژن وكچانه له‌گه‌ڵ كوڕان ڕێكده‌كه‌ون به‌رابه‌ر بڕێك پاره ، ته‌ماشای فیلمه خیلاعییهكان ئه‌كه‌ن ، یان له‌ڕێگه‌ی بالتالك و مێسنجه‌ره‌وه جۆره‌ها په‌یوه‌ندی ناشه‌رع دروست ئه‌كه‌ن .
ئایا ته‌كنه‌لۆژیا بۆ به‌لابردن و تێكدانی بنه‌ما ئه‌خلاقییه‌كانی كۆمه‌ڵگه هاته كایه یان له‌پێناو خزمه‌تكردن به مرۆڤایه‌تی ؟
هۆكاری به‌لابردن و تێكشكاندنی ده‌روونی مرۆڤه‌كان له‌نیو كۆمه‌ڵگه نه‌رێتپارێزه‌كاندا چه‌پاندنی تاكه نه‌ك ته‌نها له‌لایه‌نی زایه‌ندییه‌وه به‌ڵكو په‌روه‌رده‌كردن به‌گشتی به‌هه‌ڵه هاتووه وبه‌رده‌وام به‌سه‌قه‌تی په‌یڕه‌و ئه‌كرێت ، پرۆسه‌ی خوێندن به هه‌مانشێوه شێوازێكی كۆنی ته‌قلیدی میانه ئه‌كرێت ته‌نها فێركردنه نه‌ك په‌روه‌رده‌كردن ، نه‌بوونی شاره‌زایی مامۆستا‌و نه‌بوونی كادیر‌و پسپۆری ساره‌زا له‌بواری ده‌روونناسیدا له‌نیو خوێندنگه‌و سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی فێربونی زانست‌دا كه‌لێنێكی په‌روه‌رده‌یی دروست كردووه ، چون زانستی ده‌رونناسی زانستێكی نوێیه له‌نیو كۆمه‌ڵگه ڕۆژههڵاتییهكانداو مرۆڤ پێێ وایه ته‌نها كه‌م ئه‌قڵ و شێت پێویتسییان پێیه‌تی به‌پێچه‌وانه‌وه مرۆڤ هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هاتنی بۆ دونیا هه‌رچی ههڵسوكهوتو فێبون وگهورهبونو گۆرانكارییه ئه‌قڵی جهستهییكانێتی په‌یوه‌نییان به‌بواری ده‌رونی وكاریگه‌ری ژینگه‌و خێزان وشهقامه و گۆرانكارییه فیزیكی وفسیۆلۆجییهكانی په‌یوه‌ست بهزانسی ده‌روونناسییه‌وه بۆیه پێویسته مرۆڤ له‌یه‌كه‌م هاواری بۆژیان تاوه‌كو دوا هه‌ناسه‌ی به‌شێوازێكی زانستی و دروستانه مامه‌ڵه‌ی بكرێت . به‌ڵام ئایا كۆمه‌ڵگه نائازاده‌كان باوه‌ڕیان به‌و ڕاستییه هه‌یه ؟
كه‌ژاڵ ئیسماعیل
هوڵندا