لە ئایندەیەکی نزیکدا چاوەڕوانی ئەلبوومە تازەکەی هونەرمەند دەستی کەلهوری بن. جیا لە ئەلبومەکانی تر ئەمجارە ئەلبومە نوێکەی لەگەڵ ڕووداوەکانی سات ناونیشانەکەی بۆ هەڵبژێردراوە و بە ناوی (من کوبانیم) دەبێت.
کەلهوری لە لێدوانێکی تایبەت بە سایتی چراتیڤی دەربارەی ئەلبومە نوێکەی ووتی:
” ئەلبومە تازەکەم بە ناوی (من کوبانیم) لە داهووتێکی زۆر نزیکدا بڵاودەبێتەوە. ئەم ئەلبومە لە ١٠ دە تراک پێک هاتووە. لە ئەوروپا و تورکیا کاری موزیک و دابەشکردنی بە کوالیتیەکی زۆر بەرز بۆ کراوە. لە ئەلبومەکەمدا چەند تراکێکی بۆ سروود تەرخان کراوە، لە نێوانیان بۆ کوبانی، شەنگال، پێشمەرگە، کوردستان. گۆرانیەکانی بە سێ زاراوە ووتراوە (سۆرانی، کرمانجی، کەلهوری)”.
لە وەڵامی هەڵبژاردنی ناونیشانی ئەلبومەکەی بە ناوی (من کوبانیم) هونەرمەند دەشتی کەڵهوری ووتی:
“بە هەستێکی نیشتیمانی و هەڵوێستێکی کوردستانیم پێم خۆش بوون ناوی بنێم (من کوبانیم)”.