لەوەتی فامی سیاسەتم کرد، کوردایەتیم هەڵبژارد بەرماڵی کوردایەتیم هەڵکردو دووی بە وەفاترین ڕۆڵەی کورد کەوتم باوکە بارزانی پێی ووتم ڕۆڵە تۆ هێشتان منداڵی ئەو پەڕی ١٥،٢٠ ساڵی بۆناڕۆی خەریکی خوێندن بیت پاشەڕۆش ببیت بە ڕەمزێکی ووشیار بۆ نەتەوەکەت ووتم بابە گیان ئەی باخچەی دڵان ئەی بۆناڕۆن لە قەیس بپرسن بۆچی لەیلای گرتوو هەموو دونیای فەرامۆش کرد،
بەفەرهاد بڵێن چیە ئەم خۆشەویستیەت بۆ شیرین، یان هەموو ڕێرەوی عاشقانی جیهان . ئەمە خەتای من نیە خەتای بابمە ئەو لە منداڵیەوە کۆی دەکردینەوە یەك بەیەك سەرگوزشتەی تۆی بۆ ئەگێڕاینەوە جا خۆشت ئەزانی شتێك کە فێر بووی بە پێنج ساڵی فەرامۆشی ناکەیت بەهەزار ساڵی، وەکو عەرەب دەڵێت: ( العلم عند الصغر کالنقش علی حجر والعلم عند الکبر کالنقش علی امواج البحر) تازە نەسیحەت دات نادات من ئەودێوانەیەم بە دووی شەم کەوتووم شەم، من ئەو لاسەم دوای خەزال کەوتووم خەزال، من ئەو مەمەم دوای زین کەوتوم زین، من یەکەم هەناسەی سیاسەتم بەبارزانیوە مژی و تا دوا هەناسەشم هەر بەوەوە.داخەکەم ئەمڕۆ دونیایەکی دەوران دەورانە، ئەوانەی کە قنگیان پانە و ماستاو چی چوارشانە، دەبنە پەردەیەکی تەڵخ بۆ شاردنەوەی ڕووی عاشقان ، بەڵام هەر چۆنیەك بێت، ئەوانە ناتوانن نەخشەی خۆشەویستی ڕەسەن بگرن، منێك بە پێنج ساڵی باوەشم بۆ وێنە سەربەرزەکەت کردبێتەوە بڕوا ناکەم پاییزی تەمەن وەکو گەڵایەك من لە داری تۆ بکاتەوە، پێویستیم بە ووشەیەکی نرخاندن هەیە کە کاکی کاکان مسعود بارزانی بینوسێتەوە بۆ من بۆ ئەوەی جێگەی هەموووووووووووو دەرمانی پزیشکان بکات کە ئێستا لە ژێر چەقۆی ئەواندام سەربەرزی بۆ تۆ بۆن خۆشتر بۆ گۆڕت ڕازوە تر بێت یادت ئەی بارزانی، قەت ئەوەم لە بیر ناچێتەوە ڕۆژێکیان منداڵ بووم دەستم بە دەستی باوکمەوە بوو لە جەلەولا لە لایەن فرقەی سوپاوە گیراین، ئێمەیان بردە لای کابرایەك باوکم ووتی ئەوە تەها شکرچیە، پرسیاری لە باوکم کرد (شنو انت) بابیشم هەر لە خۆیەوە نازانم بۆ وای ووت نەشم زانی بۆ وای ووت، دەستیشی ڕاتەکاند وەکو کەسێك کە ووتارێك پێشکەش بکات ووتی (انا الکردی والپارت ربانی، فآن سندی وملازمی هو البارزانی)،کابرای قائید فرقە سەیرێکی ئەو لای کرد ووتی (طلعوا طلعوا منو جاب هذا المخبل) ئەی کابراش ڕاستی کرد خۆشەویستی بارزانی شێتیەکی بێگەردە هەموو جاری بابم ئەمەی بیرئەخستمەوە لە دوایدا تێگەیشتم کە ئەو چی ووتوە بابم بۆچی وای وتوە ، ئەی بارزانی ئەی ئەو کەسەی بۆ خەباتی نەتەوەی بوو بە کانی، ئەوەی باوکم کردی هیچ نەبوو لە چاو چەندین کەس لە سلێمانی، شاری هەڵمەت و قوربانی کە دوژمنی داگیرکەر پێمانیان دەگوت جنێو بنێرە بۆ ملا مصطفی ئەو کات بەرەڵات دەکەن، ئەوانیش نەیان دەکرد و ئەو کات پەتی سێدارەیان لەگەردن دەکرد و ئەوانیش بە شانازیەوە ئەو پەتەیان دەکردە یادگاری کوردایەتی، ڕەنگە ئێستاش ووتەیەکی پچوکی کاک مەسعود بارزانی جوڵەیەکی بەهێز بێنێتە ناو ژین و ژیانی کاکم.