تابلۆ حه‌سه‌ن
من سلێمانیم .. من سلێمانیم
مه‌ڵبه‌ندی کوردایه‌تی و ته‌ختی بابانیم
ده‌سته خوشکی هه‌مو شارانی کوردستانیم
ئهزمهڕم ئێشکی باوه‌گوڕگوڕ ده‌گڕێ
قه‌ره‌داخم ده‌روانێته هه‌ولێر و پێده‌شتی
هۆڕه ده‌چرێ قه‌یوانم
بۆ گه‌رمه‌سێر وگهرمیانم
من دڵێکی گه‌وره‌م
له ئامێز ده‌گرم هه‌مو بادینانم
من سلێمانیم .. من سلێمانیم
* * *
له خوێنی من نیه ،
له گۆشتی من نیه،
ئه‌وه‌ی رۆژێک وتی:
که‌رکوکیه‌کان سواڵکه‌رن،
خه‌ڵکی ریسوا و بێفه‌ڕن !!
هه‌میشه ده‌رگای حیزبه‌کان ده‌کوتن،
گیرفانی ئێمه‌مانان ده‌بڕن !!
نه خێر ، وا نیه
نه‌خێر، وا نیه
ئه‌و قسه ره‌وا نیه
که‌رکوک تاجی وڵاته
رێگای رزگاری و نه‌جاته
* * *
له خوێنی من نیه ،
له گۆشتی من نیه ،
ئه‌وه ی رۆژێک وتی :
هه‌ولێر موقه‌ده‌س نیه،
هزری سه‌ر و هێزی ده‌س نیه
برۆن ئابرۆی به‌رن،
پرچی لاولاوی ببڕن،
حاجی له‌قله‌قه‌که‌ی سه‌رببڕن
هێلانه دێرینه‌که‌ی بشێوێن
ئه‌وه‌ی وتی :
هه‌ولێر کوتله‌یه‌ک کۆنکریته شار نیه
بۆنی بۆنی کبریته ، گوڵغوزار نیه !!
نا ، هه‌ولێر مێژووه، شاهیدی حاڵه
خه‌زێنه‌ی خۆراک، پاڵه‌وانه‌ی ماڵه
* * *
له خوێنی من نیه ،
له گۆشتی من نیه ،
ئه‌وه‌ی ڕقی له بادینانه
ڕقی له دیمه‌نی که‌ڵه ئاسکی بارزانه
ڕقی له پشده‌ر و بتوێن و بالیسانه
ڕقی له گه‌رمیان و شاره‌زوور و هه‌ورامانه
ڕقی له قامیشلو، ئامه‌د و موکریانه
ڕقی له ڕه‌نگی ئاسمان و هه‌مو شتێکی جوانه
نا نا ، ئه‌وه هه‌ستی من نیه
بۆچوون و نه‌ستی من نیه
کوردستان زنجیره‌ی یه‌ک گه‌ردانه‌یه
هه‌ر هه‌ڵقه‌یه‌کی گه‌وهه‌ری یه‌ک ئینجانه‌یه
* * *
من سلێمانیم ،، من سلێمانیم
دیجله خوێنمه
سیروان سوێندمه
خاپور دینمه
ژه‌نگار و که‌رکوک و مه‌نه‌لی و خانه‌قین
ئازاری جه‌رگ و قوڵایی برینمه
زه‌مینی ڕه‌نگی پێستم
ئاسمانی ڕه‌نگی ئه‌سرینمه
* * *
من سلێمانیم ، سلێمانی منم
بۆ کوردستانی گه‌وره عه‌وداڵێکی ونم
له کوردایه‌تیدا ده‌ریایه‌کی بێبنم
مێشکم نه‌خشه‌ی کوردستانه
کۆڵوانهکهم ئاڵای هه‌ژارانه
بۆ سه‌ربه‌ستی ئه‌و ،
بۆ به‌رزی ده‌ستی ئه‌و
له م‌و باریکتره گه‌ردنم،
من سلێمانیم .. من سلێمانیم
بۆ ڕێگه‌ی رزگاریم
سه‌ربازێكی ونم
سلێمانی منم