به‌رزان هه‌ستیار
ئهیلوول و تشرینی یه‌که‌می
2011
کۆلن
-1-
که ئه‌چمه سه‌یری گوڵانیش ،….
خه‌ون، به موورووی داگیرساوی چاوانی خۆیه‌وه
ڕێگه‌م بۆ تریفهڕێژ ئه‌کات و
هه‌ر ئه‌ویش پێم ئه‌ڵێت کام باخچه میوان ڕائه‌گرێت
به‌رله‌وه‌ی، به شه‌راب وشکه‌ساڵیی په‌رداخێک ئاڵ بکه‌مه‌وه…
هه‌ر خه‌ونه، په‌نجه ئه‌خاته سه‌ر ساته‌کانی مه‌ستبوونم و
پێشبینیی هه‌ڵکردنی ڕه‌شه‌بای وڕێنهکانیشم ئه‌کات،
خه‌ون، وه‌ک زه‌نگی کڵێسایه‌کی نزیک وه‌ئاگام دێنێت و
پێم ئه‌ڵێت ،که‌ی و له کوێ…
ژنێکی مه‌نگ ،…
به دیار چرای ڕووخۆشی ژوانێکهوه چاوه‌ڕێمه و
که‌ی ،تارمایی ناس و ئهجناسیش له هیچ دیارێک نابینم ؛
من په‌شیمان نیم له ئاڵوودهبوونم……
به شه‌رابی کۆنه‌ساڵی خه‌ونه‌کانمه‌وه ،
خۆم، له یه‌که‌م چرکه‌ساتی گه‌شانه‌وه‌ی پشکۆکانی بیرکردنه‌وه‌وه
هه‌موو گۆزه‌ی نهێنییهکانمم به پڕیی ،…..
له ژێرخانی ئه‌ودا جێهێشت ،
تکایه ئه‌و هه‌ڵه‌یه مه‌که داوای بێداربوونهوهم لێ بکه‌یت
لێره،…
نه، دڵڕه‌نجاندن و
نه، پێکڕژاندن و
نه، مه‌رگی موفاجات هه‌یه ؛
من له‌م ده‌ڤه‌ره تهڕوبڕهدا،…..
سه‌رمه‌ستی ڕاوه بارانی خه‌ونم،…..
چیم داوه له پیاسه‌ی ئه‌و که‌ناره وشک و برنگانه‌ی ….
هیچ هه‌تاوێک ، له دڵه‌وه له سه‌ریان ڕاناکشێت ؛
به‌قه‌ده‌ر خودا سه‌رقاڵم ،
ئه‌و، سه‌رگه‌رمیی ته‌ماشاکردنی….
شه‌ڕی مه‌خلووقه دزێوه‌کانی و
منیش ئاودانی گوڵه جهههننهمێکانی به‌هه‌شت !
هێنده‌ی خودا، هه‌م دڵشاد و هه‌م دڵشکاو ؛
ئه‌و، کامه‌رانه به‌وه‌ی ….
ڕۆژێک، هه‌موو ڕۆڵه ناله‌بار و نوورانییهکانیشی،…
له حزووریا سه‌ف ئه‌به‌ستن ،
من شادمان به‌وه‌ی تابوورێک خه‌ونی زیته‌ڵه…..
ته‌نیاییان قه‌ره‌باڵغ کردووم ؛
ئه‌و، غه‌مباره به لاسارییه‌کانی بنیاده‌م و
منیش مات و سه‌رکزی….
به‌تاڵبوونه‌وه‌ی خه‌ونێکی تازه پێڕهوکهم
-2-
به دوو باسکی ئاوه‌ڵاوه ،
ئاوه‌ڵا ، وه‌ک په‌نجه‌ره‌کانی خۆشه‌ویستیی،……
خه‌ونه په‌رته‌وازه‌کان کۆئه‌که‌مه‌وه و
به نه‌غمه‌ی سهرزهنشتیشهوه ئه‌ڵێم :
ئه‌ی خوێن‌ڕێژ،…
چ نه‌بێت، وچانێک ؛
خوێن، ڕه‌نگی په‌رداخ و
خوێن، تامی شه‌رابیشی گۆڕی !
خوێن، ڕووخساری خه‌ون و
خوێن، شه‌ربه‌تی خه‌یاڵی شلوێ کرد ؛
ئه‌ی خوێن‌ڕێژ ، پێ ناچێت…
تۆ، بۆ جارێکیش له پاڵ دار هه‌ناری خه‌ونێکی بۆنخۆشا ……
چاکه‌تی خۆڵه‌مێشیی سێبه‌رێکی پۆشناخت دابێ به شانتا،….
بۆیه هه‌میشه ناوی شمشێرت زیاتر له زکری خودا له‌سه‌رزاره
له جێی گمه..گمی سترانیش،….
له‌به‌ر خۆته‌وه ڕیتمه‌کانی مردن ڕیز ئه‌که‌یت و
نۆته‌کانی دابڕان ئهژهنیت،
ئه‌ی خوێن‌ڕێژ ،سه‌ر و ژێری بیابانی زاکیره‌ت تهی که‌یت
دڵنیام جێ ماچی خۆت له‌سه‌ر لێوی ئافره‌تێك نابینیته‌وه و
چرپه‌ی ژنێک له هیچ که‌له‌به‌رێکی وجووتدا نابیستیت،…..
ده‌نا چ گرێبه‌ستێکت له‌گه‌ڵ خوێن مۆر نه‌ئه‌کرد و
ڕێت نه‌ئه‌دا ،….
ئه‌ستێران، به قه‌تاره سه‌ری نائومێدیی له ئاسمانه‌که‌ت هه‌ڵگرن
ئه‌ی خوێن‌ڕێژ ،
پڕ به ده‌نووکی پاسارییه‌ک له هه‌نگوینی خه‌ونه‌کانی مه‌ستیی و
خه‌ونی سه‌فه‌ره هێورهکانی عیشق و ده‌ریا ، بخۆره‌وه ،…..
له ڕۆحتا وه‌رزی پشکووتنی په‌پووله ده‌ست پێئه‌کات ؛…
له چاوتا ، واده‌ی باڵگرتنی نه‌وڕه‌س ،…
ئه‌ی خوێن‌ڕێژ !