من نیگەران نیم
لەدەرگا داخراوەکانی ئاسمان
لەسەرمدا
نانا نیگەران نیم
لە شێواویم بۆ سەر دەرنەکردن
لە خوێندنەوەی قاوەی هەموو شەوانم
کە تۆی تیادا نەدۆزمەوە نانا
لەوانە نیگەران نیم
با روبارەکان هەموو گەڵاکان لەگەڵ حەزە شێتەکانیانا ببەن
هەتا ئەگاتە هەڵوەرینەکانی من
نا نیگەرانی ئەوانە نیم
با هەرچی ئەیەوێ لەگەڵ خۆیا لولیدا
گێژەڵوکەی زەمەن هەرگیز نالێم بۆ وەک هاتنم بۆ ئێرە
وەک منالیم، کەلولیدا وەك
گەنجیم بۆکوێی فراند
وەک ژوانم بۆکیی هەڵمژی
وە جوانیم بۆ کوێ برد نا نا
هەرگیز جارێکی تر نیگەرانی ئەوان نابم نا
تەنها ئەوەی من نیگەرانی ئەبم ئەوە ئەوە کە نایدۆزمەوە
ئێستا کە هەر چاوەڕێی ئەوم هەر ئەگەریم و نایدۆزمەوە و تۆم بینیەوە
ئەی تۆ بڵی لەناو تۆشدا ئەو نەدۆزمەوە؟!
نا نا تازە دەزانم ئەوم چۆن لێ ون بووە،
هەر ئەو دەمەی، کەئیمانم بەچاوەکانی تۆ هێنا
بەربوومەوە ناو ئەم دورگەیەی هەموو کەسێکی لێیە
بێجگە لە خۆم؟……………
ڕانیە
ئەفسانە سروش