ئەمڕۆ ویستم مۆبایلەکەم
دابخەم و
گوێم لە دەنگی
خۆشم نەبێ
،،،،،،،،،،،
جارەجارە بەسەر پەیژەی تەمەندا
سەر دەکەوم کە سەیری دواوەم
دەکەم
گەنجیەتی نابینم
،،،،،،،،،،،،،،
کە وەڕەس بووم بە خۆم
ئەڵێم
ئەرێ چیت داوە
لەم ژیانە پوچە
دە ڕومانەیەک لە تەنیایی خۆتدا
بتەقێنەوە
،،،،،،،،،،،،،،
لەبەردەرگای ماڵەکەم
خۆڵڕێژێکم بینی
لاپەڕە شعریەکانمی ئەخستە ناو
سەیارەکەیەوە
،،،،،،،،،
لای من ژیان ژوورێکی بێدەرگا
وچوارلایە
لەپەنجەرەیەکی شکاوەوە
سەیری دەرەوە ئەکەم
،،،،،،،،،،،،
گوێم لە خاک بوو ئەیوت
سکم بە ساتور کون کون کەن
با عەگال چیەکان بەسەر سکمدا
پیاسە نەکەن
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
چومە بازاڕ کراسێک
بکڕم
سەیری باخەڵم کرد
پڕە لە وشەو
بەتاڵە لە پارە
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
خۆم وکۆمپیوتەرەکەم
ئەوەندە سەیری یەکترمان کردووە
وا ئەزانین هاوسەرین
،،،،،،،،،،،،،،،،
ئەمجارەیان هەر بۆخۆشی
شعرەکانم بە ڕستەی
ماڵەکەمدا هەڵئەواسم
،،،،،،،،،،،،
دراوسێکەم قاوەیەکی بۆ هێنام
وتم نایخۆمەوە
کوا تاڵ تاڵ
ئەخواتەوە ….؟
هاوڕێ ڕەش