منوباران لەسینەتا بنێژە
بۆ باران و ئەو !!
ئەم ئێوارەش
نغرۆی ئامادەی دیدەنی بارانم
ھەمدیس ھەربەتەنھا
لەو میھرەبانییە ئەڕوانم
کەئەباری ئەوکات
تۆ بەنامەیەک بەئاگات دێنام
وەک دیاری تۆبێت
بەبارینی گەرمیت پێدەدام
** **
نەمدی جارێک
بەجەستە دوو کەسو بەدڵ یەک
لێک بئاڵێین و دڵوپی بارانیش
بۆمان ببێت بەپێک
ھەناسەمان تێکەڵو
دەستەکانم چەشنی چەترێک
لەئامێزما ببین بەدووانەی
مرونەتر لەئاھی دایکێک
** **
ئێستا کەباران بێت
تۆش وەکو ئەو ھەرلەلامی
کەتۆش ھەبیت
بۆمن ھەر دووانەیەک لەبارانی
زۆرحەزدەکەم لەسینەتدا
باران و رۆحم بنێژی
ئیتر من وباران لەلاتبین
لەووەھمەدا ھەڵمانستێنی
ئیتر من وباران لەلاتبین
لەووەھمەدا ھەڵمانستێنی
زریان باران
zryanmedia@yahoo.com