(چریکەی من) نامیلکەیەکی شیعرییە ، لە نووسینی (دانیا ئارام) بڵاوکرایەوە.
دانیا ئارام ، تەمەنی (١٠) ساڵانە ،لە ساڵی ٢٠١٢ لە شاری ھەولێر لەدایک بووە،ئێستا قوتابی پۆلی پێنجەمی بنەڕەتییە،لە قوتابخانەی پێشمەرگەی بنەڕەتی تێکەڵاو.
دانیا لە تەمێنکی زووە خولیای نووسین خوێندنەوە بووە، یەکەمین ھۆنراوەی لە ساڵی (٢٠٢١) لە ژێر ناوی (ئاڵاکەم) ،بڵاوکردۆتەوە،(چریکەی من) یەکەمین بەرھەمی چاپکراوی ئەوە، چەندین ھۆنراوەی مناڵان لە خۆدەگرێت.
(چریکەی من) لە بەرێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری کتێبخانەکان، لە ساڵی ٢٠٢٢ ژمارەی سپاردنی (١١١٢) پێدراوە.
لە یەکێک ھۆنراوەکانیدا (دانیا ئارام) دەڵێت:
من کەسێکی بەختیارم
ژیر و وریا ھۆشیارم
لە ناو پۆلدا دیارم
ھاورێی ژیلەو ژیارم
بەزمانی کوردی دەدوێم
ھۆنراوەتان بۆ دەڵێم
ئا- کامەران حاجی ئەلیاس
Discussion about this post