صالح سعید : له‌م رِۆژانهدا ئیمه‌یڵێكم له گۆڤاری (الاقلام)ه‌وه پێگه‌یشت له لایه‌ن ( )كه ئه‌ویش نووسیویه‌تی به زمانی ئینگلیزی به ده‌ستی گه‌یشتوه و به زمانی عه‌ره‌بی بۆ منی نارد ،منیش وا به‌زمانی كوردی و به هه‌ندێ ده‌ستكاریه‌وه پێشكه‌ش به كوردزمانانی ئازیزی ده‌كه‌م ،
كه باس له به‌سه‌رهاتی منداڵێك ده‌كات ،كه‌منداڵ سه‌رمایه‌ی ته‌مه‌نی هه‌موو دایك و باوكێكه ، ئه‌گه‌ر له هه‌ر هه‌ل ومهرجێكدا و به هه‌ر جۆرێك فه‌رامۆش بكرێت ، یان هه‌ست به بێ نازی بكات ، به دوای به‌دیلێكدا دهگهرِێ تاكو خۆی تیا ببینێته‌وه گرنگی خۆی هه‌ست پێ بكات ، ئه‌گه‌ر نادادی له نێوان منداڵه‌كاندا ئه‌نجام درا ، غیره‌و ئیره‌یی دروست ده‌بێت ، یان وه‌كو پێویست گرنگی پێ نه‌درێت ، ئه‌وا به هه‌ر جۆرێك بێت دهریدهبرِێت ،هه‌روه‌كو به‌سه‌رهاتی ئه‌م منداڵه‌ی كه له خوا داوا ده‌كات بیكات به ئامێری ته‌له‌فزیۆن ،له‌به‌ر هه‌موو ئه‌و گرنگیه‌ی خێزان ده‌یدات به ته‌له فزیۆن ،و له ده‌وری كۆ ده‌بنه‌وه ، و گوێی بۆ ده‌گرن ، و……هتد .
رِۆژێك مامۆستایه‌ك داوا له قوتابیه‌كانی ده‌كات له قوتابخانه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی كه ههركهسبابهتێك بنووسێت حه‌زی له چیه با دا‌و ا له خوای گه‌وره بكات كه پێی ببه‌خشێ ، بهلاَم له پهرِهیهكدا بینووسێت ، دواتر مامۆستا هه‌موو پهرِهكانی كۆكرده‌وه و بردیه‌وه ماڵه‌وه ،تاكو یه‌ك به‌یه‌ك بیخوێنێته‌وه ، ده‌ست ده‌كات به خوێندنه‌وه‌ی نزاكان ، یه‌كێك له نزاكان زۆر سه‌رنجی رِادهكێشێت ، بۆیه ده‌ست ده‌كات به گریان ،له‌و كاتهداهاوسهرهكهی دهگهرِێتهوه ماڵ ،و ده‌بینێت خێزانه‌كه‌ی ده‌گری !
وتی : خۆشه‌ویستم بۆچی ده‌گری ؟ خێزانه‌كه‌ی وتی نووسینی ئه‌م قوتابیه زۆر كاری تێ‌كردم گریانمی ،فه‌رموو تۆ خۆت بیخوێنه‌ره‌وه .
كاتێك پیاوه‌كه ده‌ستی كرد به خوێندنه‌وه‌ی نزای قوتابیه‌كه بینی نووسیبووی :
خوایه گیان ئه‌م ئێواره‌یه داوایه‌كی تایبه‌تت لێ ده‌كه‌م !بمكه به ته‌له‌فزیۆن !
خوازیارم جێگه‌ی ئه‌و بگرمه‌وه ! ده‌مه‌وێت وه‌كو ئه‌و بژیم !
بۆ ئه‌وه‌ی جێگه‌یه‌كی تایبه‌تم هه‌بێت له ماڵدا !
، تاكو خێزانه‌كه‌م له ده‌ورم كۆ ببنه‌وه !
خوایه بمكه به ته‌له‌فزیۆن تاكو زۆر به گرنگیه‌وه گوێ بۆ وته‌كانم بگرن وحسابم بۆ بكه‌ن !
خوایه بمكه به ته‌له‌فزیۆن تاكو خێزانه‌كه‌م قسه‌كانم پێ نهبرِن و پرسیارم ئارِاسته نه‌كه‌ن !
خوایه گیان بمكه به ته‌له‌فزیۆن تاكو له كاتی كارنهكردنیشدا شایسته‌ی گرنگی پێدان بم!
ده‌مه‌وێت له‌كاتی گهرِانهوهی باوكم هاورِێیهتیم بكات !ئه‌گه‌ر چی ماندووه و له كار گهرِاوهتهوه !
خوایه بمكه به ته‌له‌فزیۆن تاكو دایكم حه‌زی به‌دانیشتن بێ له‌گه‌ڵمدا ئه‌گه‌رچی بێزار‌و شه‌كه‌تیش بێت !
هه‌روه‌ها ده‌مه‌وێت براو خوشكه‌كانم كێ به‌ركێ بكه‌ن له سه‌ر هاورِێیهتی كردنم !
وه ده‌مه‌وێت خێزانه‌كه‌م هه‌موو كارێك و شتێك وه‌لا بنێت ،تاكو كاتێكی تایبه‌ت له گه‌ڵ مندا به‌سه‌ر ببه‌ن !
خوایه گیان له كۆتاییدا ده‌مه‌وێت ببمه مایه‌ی به‌خته‌وه‌ری و ئاسووده‌یی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌م وخهمهكانیان برِهوهێنمهوه !
خوایه گیان زۆرت لێ داوا ناكه‌م ته‌نها ده‌مه‌وێت وه‌كو هه‌ر ته‌له‌فزیۆنێك بژیم !!
دوای ئه‌وه‌ی مێرده‌كه‌ی له خوێندنه‌وه‌ی په‌یڤی قوتابیه‌كه بووه وه ،وتی به رِاستی منداڵێكی به‌سه‌زمانه و دایك وباوكێكی خه‌مسارد وبێ موبالاتن !!
مامۆستا جارێكی تر ده‌ستی كرده‌وه به گریان و وتی ئه‌و بابه‌ته كورِهكهی خۆمان نووسیویه‌تی!
لێره‌وه ئه‌و پرۆفیسۆره ئینگلیزیهم بیر هاته‌وه كه تا ئێستا نه‌یهێشتووه ته‌له‌فزیۆن بچێته ماڵه‌كه‌یه‌وه !كاتێك له هۆكاره‌كه‌یمان پرسی ، له وهلاَمدا وتی :چونكه ته‌له‌فزیۆن رِای خۆی به‌سه‌رماندا ده‌سه‌پێنێ و ناهێڵێ موناقه‌شه‌ی بكه‌ین !و ژیانی كۆمهلاَیهتیمان تێك ده‌دات !!