تەمەنم پێنج ساڵان بوو…باخچەى ساوایان نەبوو ڕۆژگارى مان تەنها لە ماڵەوە لەگەڵ براکەم بەناوى (بێ تاوان) بەسەر دەبرد لە یارى منداڵاندا زۆر ئارەزووم لە گۆرانى و شیعر خوێندنەوە بوو ڕۆژ بە ڕۆژ ئەم منداڵە گۆش دەکرا بە شیعر خوێندنەوەو شانۆگەرى لەگەلڕ تیپى پاشاى گەورە چەندین هۆنراوەى منداڵانم لە تەلەفزیۆنى موێڵ و کەرکوک تۆمار کردووە ،
هەرکاتێ کە باوکى شیعرێکى دەنووسى تەنها بە گوێ گرتن لەبەرم دەکرد تا ڕۆژێکیان لە ئاهەنگى نەورۆزى ساڵى 1986 لە قەزاى سۆران بەشدارم کرد بە خوێندنەوەى هۆنراوەکانى باوکم بەلاِم بەداخەوە لەگەڵ هەڤاڵانى ئەم تیپەو سەرپەرشتیارى ئەم ئاهەنگە دەستگیر کرام تەمەنم (5) ساڵان بوو لەلایەن دائرەى ئەمنى سۆران ئەو کات (ملازم حازم و ملازم خالد) لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکردم زۆر هەوڵیان دا تەنها بزانن ئەم هۆنراوانە هى کێن و لە کوێ فێر بووە ، بەڵام نەم درکاند تا لە کۆتایی و لە شەرمى خۆیان منی (5) ساڵەیان ئازاد کرد ، ناکرێ لەو کاتە ڕۆڵى بە ڕێزان کاک ڕێژیار احمد فقى مرادو مامۆستا علی مەکتبەى هەبوو لە دیانا لە یاد بکەین بۆ ماوەیەکى زۆر ئەوان ئازاد نەکران و لێدان و ئەشکەنجە دران لە یادى ڕۆژى نەورۆز بوو من زۆر ئارەزووم لە شیعر خوێندنەوە هەبوو باوکم زۆر هانى دەدام ،ئەم شیعرەم زۆر لا خۆش بوو زۆر ئاسانیش بوو بۆ فێربوونم .
پەنجەکانم یەک یەک دەبڕم ئەگەر گوڵێک بوەرێنێ
چاوەکانم چۆن دەرنەێەنم گەرحەسودى پێ ببینێ
ئەو پێنووسەش باش نەنوسێ و ڕاستى نەڵێ
بۆ شکان باشە چونکە ڕاستى باشە بڵێ
××××××
دایە گیان تێم بگەیەنە گەورەم و لێم مەشێوێنە
کێ دۆستمە ئەى دوژمنم دایەمن کێم بۆچى ونم
دایە بێَ دەنگ بووى ڕَاستى بڵێ بۆ کام لاچووى
دایە ڕاستى لەگشت شوێنێ چەشنى ڕۆژى خۆى دەنوێنێ
گەر وابێ دایە گیان باکەم بژیم بۆ نیشتمان
پێم بڵێ و مەترسە دیلى و کۆیلى بەسەبەسە
تاوکو کەینێ دوژمن زاڵم تێک بشکێنێ پەڕوباڵم
یاخود خاکم زەوت بکا لەگوندى خۆم دەرم بکا
شێلو بکا ئاوى کانیاو لەدار بدا سەدهەزار لاو
لەداربدا لاو ژەهر بخۆم تاکو بمرم
ببمە خۆراک بۆ دوژمنم
ئەم هۆنراوەم تەواو نەکرد پەردەى شانۆکەیان داخست و ئەمنەکان ڕاوەدوى ئێمەیان نا هۆڵى ئاهەنگەکە چۆڵ بوو گرتن و لێدان و هات و هاوار دەستى پێکرد من هەڵهاتم و باوکم بەلایەکدا ڕاى کرد من تەنها مامەوە لە دوکانێکى ێەمون فرۆش / مێرى بوون وایان دەزانى وون بوومە یان برسیمە منیش لەوان نەدەگەیشتم بە گریان بەرەو کۆمەڵگاى گەڵاڵە بەڕێ کەوتم تا گەیشتمە ماڵ و لەگەڵ گەیشتنەوەم سەیارەى ئەمنەکان لەوێ بوون سەریان خستم بۆ دائرەى ئەمن لەوێ پرسیاریان لێ کردم ئەم شیعرە لە کوێ فێربووى کێ فێرى کردى منیش نەم زانى چى بڵێم و دووبارەى کردەوە گووتى بوکێکت بۆ دەکڕین و بە تەیارەش بەسەر شاخەکان دەتگەڕێنین بەس پێمان بڵێ منیش بیرم کردەوە ووتم لە سلێمانى فێر بووم ووتى لە سلێمانى خزمتان هەیە ووتم بەڵێ پورم لەوێ یە لەگەڵ منداڵانى کۆڵان یاریمان دەکرد لەوان فێر بووم ووتیان دەیان ناسیتەوە ووتم نەخێر ئەوانیش میوان بوون وەک و من لەوێ بۆیە یەک بۆکسى لە مێزەکەى دا و ووتى منداڵیش فێڵمان لێدەکات .
هێنامیانەوە بۆ ماڵەوە بەڵام کاک ڕێژیار و کاک على و نازانم ئەوانى تر لە یادم نەماوە ئازاد نەکران بۆ ماوەیەکى دوورو درێژ بەڵام لە دواى ڕاپەڕین لە گۆڕەپانى تۆپى پێ ى سۆران واتە تەمەنم (11) ساڵ بوو بۆ جارى دووەم لە یادى دامەزراندنى (17( ساڵەى یەکێتى نیشتمانى کوردستان زۆر لە جاران خۆشتر ئەم شعرانەم خوێندەوە ئەوەى شایانى باسە (شەهید کوێستانى سەرکردە) و کاک ئازاد جوندیانى و ڕزگار و هاودیانى و شەهید جلال حاجى و شەهید رحمان سەیدە و چەندین لێپرسراوى تر لەم ئاهەنگە بەشدار بوون …….
بە حەماسەتەوە ئەم شعرانەم خوێندمەوە دەیان خەڵاتى جۆرا و جۆرم وەرگرت – ئێستا دایکى (3) کۆرپەم (سەردەم – سیما – سەرۆک)
کە ڕۆژگارە تاڵەکانم دێتەوە یاد گریانم بۆ ئازارەکانى هاوڕێیانم لەو کاتەدا دێتەوە و من هەرگیز خۆشیم بە منداڵى نەدیوە چونکە باوکم لە ڕێکخستنەکانى (کۆمەڵەى ڕەنجدەرانى کوردستان) لەگەڵ حسن کوێستانى سەرکردە کارى دەکرد ڕکخستنەکەیان ئاشکرا بوو باوکم چووە دەرەوە ئەوەى پیویستە بگوترێ من زۆر دڵخۆشم بەم ئازادیە شانازیش دەکەم کە کچى (ڕزگار گەڵاڵەیى)م لەگەل ئەو هەموو ئازارەى لەسەر کوردایەتى بینیومانە ئەم حکومەتە خوماڵیە بەهى خۆم دەزانم حەقە کورد بە هەرهەمومان وەکو بابیلەى چاوى خومان پاریزگارى لێ بکەین ئەو گەنجانەى کە ڕۆژگارى تاڵیان نە دیوە ئەشکەنجەو دەربەدەریان نەچێشتوە حەقە پرسیار لە باوک و برا گەورەکانیان بکەن هەموو ماڵیک داستانێکى پرڕ مەئاساتى هەیە
کوێستان ڕزگار عزیز گەڵاڵەیى