دیـــدار نانەکەلی : لە پرۆژەیەکدا بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ،وەزارەتی رۆشنبیریی و لاوان پێشنیاری دامەزراندنی یەکەم تەلەفزیۆنی ئاسمانی تایبەت بە منداڵانی کردووە.
لەو بارەوە ھەڵگورد جوندیانی بەڕێوبەری گشتی راگەیاندن ئاشکرایدەکات کە لە پرۆژەیەکدا بۆ ئەنجومەنی وەزیران پێشنیاریان کردووە بە دامەزراندنی یەکەم سەتەلایتی تایبەت بە منداڵانی کوردستان، بەناوی
(سەتەلایتی زارۆ تیڤی) کە لە ئێستادا تەواوی کەرەستە و ئامێر و میلاکاتی ئەو تەلەفزیۆنە ئامادەیە و چاوەڕوان دەکرێت لەسەرەتای ساڵی داھاتوو بۆ ماوەی چوار سەعات لە رۆژێکدا پەخشی بەرنامەکانی بکات..