منداڵی سه‌ر شه‌قام ئه‌ومنداڵانه‌ن که‌به هۆی تێکچوونی باری ده‌روونی و ئابووری و وکۆمه‌ڵایه‌تی وه ژیان له‌گه‌ڵ خێزانیاندا به‌سه‌ر نابه‌ن ، به‌ڵکو له‌نێو کوچه‌و شه‌قامه‌کاندا په‌رش و په‌ڕه‌وازه ده‌بن و دوور ده‌که‌ونه‌وه له خوێندنگاکان و نامۆ ده‌بن به ژیانی ئاسایی مناڵیه‌تی. هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بژێوی ژیانیان په‌یدا بکه‌ن کۆمه‌ڵی کاری ده‌ستگێڕی ده‌که‌ن وتووشی هه‌ندێ کاری خراپ ده‌بن ، هه‌ندێ جار ئه‌وانه‌شیان که‌نزیکی پله‌کانی پێگه‌یشتنن به‌کار ده‌هێنرێن بۆ ئه‌نجامدانی تاوان و کاره نابه‌جێکانی نێو کۆمه‌ڵگه.
له‌سه‌ده‌کانی ناوه‌راستدا منداڵ وه‌ك مرۆڤێکی ناسك وبێگه‌رد سه‌یر نه‌ده‌کرا، به‌ڵکو وه‌ك که‌سێکی گه‌وره مامـهڵهی له ته‌ك ده‌کرا. له شۆڕشی پیشه‌سازیدا منداڵ وه‌ك گه‌وره‌یه‌ك کاری ته‌واوه‌تی پێده‌سپێردرا، هه‌رچه‌نده ئه‌م دیارده‌یه تا ئێسته‌ش له زۆربه‌ی ووڵاتانی جیهاندا ده‌بینرێ بۆ نموونه ئه‌مریکای ناوه‌راست وخواروو، که‌مبۆدیا، پایته‌ختی کینیا، سمۆکی له فیلیپین ده‌یان هه‌زار منداڵ له‌ناو زبلخانهکاندا به‌دوای پارووی رۆژانه‌یاندا ده‌گه‌رێن ، له مۆسکۆ له ناو زێرابه‌کاندا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن له زائیر،به‌رازیل،کۆلۆمبیا، فه‌نزویلا،هندستان ، به‌نگلادش، ئه‌فریکا، رواندا، زمبابۆی، ئه‌سیوبیا، مۆزه‌مبیق، له خوارههڵاتی ناوه‌راستیشدا به‌شی شێری به‌رکه‌وتووه ، ئه‌م دیارده‌یه ته‌نها له ووڵاته دواکه‌وتوه‌کاندا نیه به‌ڵکو له ئه‌مستردام پایته‌ختی هۆڵه‌ندا 7000منداڵی سه‌رشه‌قام هه‌یه، له‌ته‌مه‌نی (14-18) ساڵن به‌ڵام ئه‌م منداڵانه جیاوازیان هه‌یه له‌گه‌ڵ منداڵانی تردا، له‌لایه‌ن پۆلیس و ده‌زگا حکومیه‌کانه‌وه هه‌موو جۆره هاوکارییه‌کیان ده‌کرێ، شوێنی حه‌وانه‌وه‌یان ، خواردنیان جل‌و به‌رگ گۆرێن وشتنیان بۆ ئاماده ده‌کرێ،هه‌رچه‌نده له‌هه‌موو بارودۆخێکدا دوورن له گه‌رمی و خۆشه‌ویستی وئارامی ناو خێزانه‌کانیان.
ئاماره‌کان ده‌ریده‌خه‌ن که له‌هه‌موو جیهاندا 100ملیۆن تا 150 ملیۆن منداڵ له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان هه‌یه، هه‌روه‌ها لێکۆڵه‌ره‌کان ده‌ریان خستوه تا ساڵی 2020 ئه‌م رێژه‌یه ده‌گاته 800 ملیۆن منداڵ و له پێنج منداڵ یه‌کێکیان له‌خوار هه‌ژده ساڵه‌وه‌یه ،
هه‌روه‌ها ده‌رکه‌وتوه له نێو ده منداڵ یه‌کێکیان کچه .
یونیسێف مندالانی کردوه به دوو به‌شه‌وه:
یه‌که‌میان: ئه‌ومنداڵانه‌ن که کاری سواڵ یان ده‌ستگێری ده‌که‌ن و شت ده‌فرۆشن وه‌کو رۆژنامه ، کیسه‌ی نایلۆن فرۆشتن، بۆیاخ کردنی پێلاو ، کۆمه‌ڵێ کاری قورس و کرێکاری و ….هتد ، ئێواره که گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵه‌وه دهسکهوتکهیان ده‌که‌نه ده‌ست خێزانه‌کانیان ، له زۆربه‌ی کاتدا ئه‌م خێزانانه له‌باری ئابووریه‌وه ژیانیان جێگیر نیه به ناچاری منداڵه‌کانیان به‌ره‌و شه‌قامه‌کان ده‌نێرن.
دووه‌میان: ئه‌و منداڵانه‌ن که خێزانیان هه‌یه به‌ڵام به هۆی نه‌بوونی رۆشنبیری وگرفتی کۆمه‌ڵایه‌تی وکه‌می لێپرسینه‌وه‌و توند‌و تیژی به‌رامبه‌ریان ناچار ده‌بن روو له شه‌قامه‌کان بکه‌ن.
زۆربه‌ی منداڵانی سه‌رشه‌قام له شاره هه‌ژار نشینه‌کاندان و مه‌رج نیه ئه ومنداڵانه بێ دایك وباوك یان خێزان بن، به‌ڵکو له شوێنێکدا ده‌ژین که هه‌ست وسۆزو خۆشه‌ویستی وئارامی تێدا به‌دی ناکه‌ن ،یان چاودێری به‌رده‌وامیان نیه له لایه‌ن گه‌وره‌کانه‌وه بێگومان ده‌بنه قوربانیی ده‌ستی رۆژگار .
ژیان به‌سه‌ر بردن له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان بۆ خۆی درامایه ، ناخی هه‌موو مرۆڤێک ده‌هه‌ژێنێت وفرمێسکی پێدهبارێنێ ، زۆربه‌ی ئه‌و منداڵانه ده‌نالێنن به‌ده‌ست نه‌بوونی بارێکی ته‌ندروستی باش و نادروستی خواردنه‌وه ، نه‌بوونی گه‌رمی خێزان کێشه‌ی ده‌روونی بۆ دروست کردوون له پاشه‌رۆژدا ده‌بنه که‌سێکی نامۆ به‌خۆیان و کۆمه‌لگاکه‌یان ، فێری کۆمه‌ڵێ ره‌فتاری ناشڕین و دزێو ده‌بن، وه‌کو درۆکردن، دزی کردن، ئاماده‌بوون و نه‌سڵه‌مینه‌وه له توشبوونی ده‌ستدرێژی سێکسی و توند‌و تیژی جه‌سته‌یی و ده‌روونیی و لاسایکردنه‌وه‌ی ره‌فتاری گه‌وره‌و وونبوونی سیمای منداڵی و نه‌بوونی باوه‌ر به خود و دواتریش رووانی چه‌مکی شه‌ره‌نگێزی له نێو ده‌روونیاندا .
ده‌کرێ له‌ناو ئهومندالانهدا خاوه‌ن به‌هره‌و سه‌لیقه دار هه‌بن و رۆژانی تاڵی ژیان که‌سێکی زۆر به‌هێزو به‌تواناو مرۆڤ دۆستیان لێ دروست بکات ، هه‌رچه‌نده ئه‌مه ده‌گمه‌نه وه‌کو (چارلی چاپلین) که نمونه‌ی جوانی مرۆڤه‌و کاره‌کانی تا ئێسته‌ش خزمه‌ت به‌هه‌موو مرۆڤایه‌تی ده‌که‌ن . وه‌لێ ده‌کرێت که‌سێکی شه‌ره‌نگێزی وه‌کو (هێتلر) یش له‌نێویاندا دروست ببێ که ببێته مایه‌ی ئازار بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی، به‌لام به‌شیوه‌یه‌کی گشتی باری ده‌روونی هه‌موو ئه‌و منداڵانه له قه‌یراندایه.
به‌پێی توێژینه‌وه‌ی زانستی منداڵ له پێنج ساڵی یه‌که‌میدا سه‌رده‌می دانانی به‌ردی بناغه‌ی که‌سایه‌تی خۆیه‌تی ، به‌دوای ئه‌مانه به‌چاودێری به‌رده‌وام و لێپرسینه‌وه‌ی خێزان و خوێندنگا‌و پێدانی هه‌موو جۆره پێویستیه‌ك تا له ئاینده که‌سێکی ئاسایی په‌روه‌رده‌کراو ده‌رچێت ، دیاره له‌هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌کی پێشکه‌وتنخوازدا هه‌موو هه وڵهکان له‌گه‌ر ده‌خرێ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی ئه‌و ووڵاته که‌سانێکی شیاو و داهێنه‌ربن وسوود به خۆیان و کۆمه‌ڵگه‌یان بگه‌یه‌نن ،
منداڵانی کۆمه‌لگه‌ی کوردیش به‌هه‌رچوار پارچه‌که‌ی بێبه‌ش نین له‌م دیارده دزێوه و پێوه‌ی ده‌ناڵن . رۆژانه رێژه‌یان له زۆربووندایه چونکه به‌پێی پێویست به‌دواچوونێکی زانستیانه بۆ کێشه‌که‌یان ناکرێ و نه‌بووه‌ته خه‌مێکی گه‌وره لای ده‌سه‌ڵاتداران .
به‌رزبوونه‌وی رێژه‌ی منداڵانی سه‌ر شه‌قام به‌تایبه‌تی له باشووری کوردستان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ نه‌بوونی زه‌مینه‌ی دیمۆکراسی و سته‌می ده‌سه‌ڵاتداران و نه‌بوونی یاسا ، به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ژاری و بێ‌کاری و نایه‌کسانی له دابه‌شکردنی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و میلله‌ته‌و گیر‌و گرفتی کۆمه‌ڵایه‌تی ونه‌بوونی هۆشیاری و په‌یره‌و پرۆگرامی نوێ بۆ په‌روه‌رده‌و فێرکردن وخۆپه‌رستی وکۆمه‌ڵی هۆکاری تر بوونه‌ته هۆی ئه‌و دیارده‌یه‌ی که له‌ناو کوچه‌و شه‌قامه‌کاندا به‌دیده‌کرێ که چۆن ئه‌و منداڵه چاو گه‌شانه له‌ناو بێبه‌زه‌یی و جه‌نجاڵی بازاردا گه‌مه به‌ژیان وچاره‌نووسی خۆیان ده‌که‌ن به به‌رچاوی ده‌سه‌ڵاتداران و ده‌یان خه‌ڵکی ده‌وڵه‌مه‌ندو
بهدارای شاره‌وه له کاتێکدا که ئێمه‌له باشوور نیمچه ئازادیه‌کمان به‌ده‌سته، که ده‌بوو باشووری کوردستان ببوایه به داڵده‌یه‌کی گه‌وره‌و خه‌می مندالانی هه‌ر چوار پارچه‌که‌ی به بێ جیاوازی له کۆڵ بگرتنایهو کاریان بۆ چه‌سپاندنی هزری نه‌ته‌وه‌یی بکردایه جێی ی داخه ئێمه‌ی کورد ئاوا ده‌ڕوانینه نه‌وه‌ی داهاتوومان و ئیتر چۆن ده‌توانین داوای ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی بکه‌ین له‌کاتێکدا که گرێیه‌کی بچوک و دیارده‌یه‌کی دزێوی نهوجوانهکانمان پێناکرێته‌وه .
ئێمه‌ی کورد گه‌ر له‌لایه‌نی تیوریه‌وه شڕۆڤه‌ی بابه‌تێک بکه‌ین شتی زۆر گه‌وره‌و باش ده‌لێێن به‌لام کاتێ دێینه سه‌ر پراکتیزه‌کردنی به پێی پێویست ناگه‌یه‌نه مه‌به‌ست، چه‌ندین رێکخراو بۆ منداڵان هه‌یه وه‌کو مناڵپارێزی کوردستان، لانه‌ی منداڵان، رێکخراوی ئه‌ستێره ، رێکخراوی لاوان و چه‌ندینی تریش، ئایا وه‌کو پێوسیت چی کراوه تا ئه‌م دیارده‌یه بنه‌بڕ بکرێت و یان که‌متر بێته‌وه ؟ به پێچه‌وانه‌وه تا ژماره‌ی رێکخراوه‌کان زۆر بن رێژه‌ی منداڵانی سه‌ر شه‌قام له زیاد بووندایه.
به پێی ی یاسای ناوخۆ و نێو ده‌وڵه‌تی کار کردن بهمندالانێ له خوار 18 ساڵه‌وه قه‌ده‌غه‌یه، هه‌روه‌ها هه‌ر دوکاندارێك منداڵ به‌کار بهێنێ بۆ کار سزای خۆی هه‌یه، ئایا حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاگای له‌م جۆره یاسایانه هه‌یه ؟ یان خۆی گێل ده‌کا، ئه‌ی نایبینێ و نابیسێ زۆربه‌ی منداڵان له شه‌قام وکوچهکاندا ژیان ده‌گوزه‌رێنن وله‌رووی ره‌چاو نه‌کردنی رێنماییه‌کانی هاتو و چۆوه ژیانیان به‌به‌رده‌وامی له مه‌ترسیدایه.
ئه‌رکی حکومه‌تی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاتداران ورێکخراوهکانه که ئه‌م منداڵانه بگه‌رێننه‌وه ناو کۆمه‌ڵگه‌و هه‌وڵ بده‌ن سه‌رله‌نوێ له‌گه‌ڵ ژێنگه‌یه‌کی دروست ئاشتیانکهنهوه و بیانگونجێنن ، به‌رپرسیاریه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمه بژێوی ژیانی دانیشتوان چاک بکات و بێ‌کاری که‌م بکاته‌وه‌و هانی ئه‌و خه‌ڵکانه بدات که بگه‌رێنه‌وه ناو لادێکانی خۆیان و کار ئاسانیان بۆ بکات له رووی کشتوکاڵ و ئاژه‌ڵ داریهو ه، به‌رنامه‌و پرۆژه یاسایه‌ک له و شیوه‌یه دابنرێت که ئه‌و منداڵانه‌ی بێ دایك وباوك وبێ خێزانن ، هه‌وڵ بدرێ خێزانی تازه‌یان بۆ دابێن بکرێت ولانه‌ی تایبه‌تیان بۆ بکرێته‌وه‌و سه‌رپه‌رشتی ته‌واوه‌تیان بۆ بکرێت وبتوانن برۆن بۆ قوتابخانه‌و وخولی راهێنانی وه‌رزشی وهونهریان بۆ ئاماده‌بکات ، هه‌روه‌ها گوێگرتن له منداڵان و چاره‌سه‌رکردنی گیر‌و گرفته‌کانیان گه‌ڕانه‌وه‌ی سۆز و خۆشه‌ویستی بۆیان و کردنه‌وه‌ی بنکه‌ی ته‌ندروستی و جاره‌سه‌رکردنی ئه‌و مندالانه‌ی تووشی گرفتی سێکسی و ماده سرکه‌ره‌کان و خواردنه‌وه وجگه‌ره کێشان بوون به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دکتۆرو توێژه‌ره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی ده‌روونیی تا بتوانن له کۆتادا ئه‌و منداڵانه له‌گه‌ل کۆمه‌ڵگا ئاشت بکه‌نه‌وه‌و ئیدی وه‌کو که‌سێکی نامۆ به‌کۆمه‌ڵگه ، ره‌فتار نه‌که‌ن .
دیاره رۆشنبیری بۆ هه‌موو کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک پێویسته به‌تایبه‌تی له رووی کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیه‌وه کاتێ خێزان پێك ده‌هێنرێ و مندال دروست ده‌کرێ ، ده‌شێ باسی کێشه‌ی ئه‌و منداڵانه بکرێ که بێ خێزان و چاودێریکردن په‌روه‌رده ده‌کرێن ، پێچه‌وانه‌ش له‌پاشه‌ڕۆژدا کۆـهڵگه باجی ده‌دا .
میدیاکان ، که‌ناڵه ته‌له‌فیزیۆنیه‌کان بێ له‌ده‌رگادان خۆیان ده‌که‌ن به‌هه‌موو ماڵێکدا ، ده‌بوایه پلانی پوخته داڕێژن بۆ ئه‌و به‌رنامانه‌ی پێشکه‌ش به بینه‌ری کوردی ده‌که‌ن . من لێره‌دا پێم باشه تیشکێك بخه‌مه سه‌ر به‌رنامه‌ی ئه‌ڤین ژین وژیان، که جێێ داخه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و پێش به‌رنامه‌یه‌کی به‌ناو (له سه‌ر شه‌قامه‌کانه‌وه) پێشکه‌شی کرد، چه‌ند میوانێكیشی بانگهێشت کردبوو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ،
ئه‌وه ئێمه‌ین ناوێرین باسی کرۆك بکه‌ین وبه‌ڵکو باسی توێکڵ ده‌که‌ین به‌واتای حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن.
ئه‌فین تا کۆتا نه‌یتوانی دان به‌و راستیه‌دا بنێت و په‌نجه‌ی سۆز بخاته سه‌ر ئازاره‌کان که به‌رپرسی یه‌که‌م له‌م ئاریشه‌دا حکومه‌ت ودهساڵاتدارانی ئێمه‌ی کورده، ئه‌وه سته‌می دهسهلاتدارانمانه ئه‌و منداڵانه له ژێر باری قورسی ژیاندان، ئه‌وه نه‌بوونی و هه‌ژاری وبێکهسی یه پاڵ به‌و پهبوولانهوه ده‌نێت روو له درنده‌یی بازه‌ره‌کان بکه‌ن وسه‌رماو گه‌رمی دنیا بجێژن ، ئه‌وه نه‌بوونی یاسایه له‌ناو وولاته‌که‌ماندا، ئه‌وه درنده‌ی ئه‌و که‌سه چاو تێر نه‌بوانه‌یه بۆ قازانجی تایبه‌تی خۆیان منداڵ به‌کار ده‌هێنن ، ئه‌وه تاڵی ژیانی ئه‌و منداڵ و خێزانانه‌یه، ده‌نا کێ پێێ خۆشه منداله‌کانی له باوه‌شی گه‌رمی خۆیدا وبهناز په‌روه‌رده‌یان نه‌کات، پێم سه‌یر بوو ئه‌ڤین و میوانه‌کانی له‌سه‌ر ئه‌وه سوور بون که ده‌بێت خێزانه‌کان منداڵاکانیان نه‌نێرن بۆ سه‌ر شه‌قامه‌کان به‌ڵكو بابچن بۆ خوێندن، له کاتێکدا زۆربه‌ی ئه‌و منداڵانه نانیان نیه بیخۆن ، بێکه‌س و کار‌و لانه‌ن، من پێم وایه چه‌نده ژیان غه‌دری له چاره‌نووسسی ئه‌و منداڵانه کردوه ، ئه‌ڤین به خۆی وبه‌رنامه‌که‌ی غه‌درێكی تری لێکردن ، ئه‌مه‌یه کاری که‌ناڵه‌کان، که ده‌بوو ئه‌ڤین بۆ خۆی به بیرکردنه‌وه‌ی خۆی شیکردنه‌وه‌ی نه‌کردایه ، به‌ڵکو له‌گه‌ڵ چاوی کامێرادا له گه‌ڵ ئه‌و منداڵانه چاوپێکه‌وتنی بکردایه و لێیبپرسینایه هۆی چیه تۆ کار ده‌که‌یت، خێزانت هه‌یه، به‌دوا چوونێكی زانستی بۆ بکردایه‌و توێژه‌ری ده‌روونیی و کۆمه‌لایه‌تی بانگهێشت بکردایه‌و راڤه کردنێکی زانستیانه‌ی ده‌رباره‌ی ده‌روونی منداڵ هه‌بووایه و کاردانه‌وه‌یان له پاشه‌رۆژدا وشیکردنه‌وه‌یان تا بینه‌ری کوردی بتوانێ سوودی لێوه‌ربگرێ .
ئه‌رکی میدیاکانه که ئه‌و بابه‌ته هه‌ستیارانه بوروژێنن که له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌دا ده‌یبین وده‌یبیستن که خه‌ریکه ده‌بێته‌قه‌یران ، هه‌روه‌ها بتوانن له که‌ناڵه‌کانه‌وه داوا له به‌رپرسان بکه‌ن که هاوبه‌شی کۆمه‌ڵێ به‌رنامه بکه‌ن تا راسته‌وخۆ بینه‌ر تێبگات و داوا له وه‌زاره‌تی ناخۆ بکرێت تا به‌دواچوونێکی پێویست دروستی بۆ بکا تا به‌م شێوه‌یه بابه‌ته‌کان دیار وروون بێت لای خه‌لکی وئاگادار بن ، پلان بۆ کۆمه‌ڵی بابه‌تی به‌پێزی منداڵان ومێرمنداڵان دابنرێت که هه‌ست به‌بوونیان بکرێت وه‌ك تاکێکی گرنگی کۆمه‌لگا.نه‌ك وه‌لا خستنیان .
ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌موو کوردێکه ، به‌تایبه‌تی ئه‌و که‌سانه‌ی که بژێوی ژیانیان له ئاستێکی زۆر به‌رزدایه ئاورێکی دلسۆزانه به‌رامبه‌ر به خاك و رۆڵه‌کانی نیشتمانه‌که‌یان بده‌نه‌وه‌و هاریکاری و یارمه‌تیی پێشکه‌ش به‌و مناڵانه بکه‌ن هه‌ر که‌س له جێێ خۆیه‌وه، به‌شداری له‌ناوبردنی ئه‌و دیارده دزێوه‌ی ناو کۆمه‌لگه بکا رێگه نه‌درێ نه‌وه‌کانی داهاتوو بۆ په‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌که‌س به‌کاربهێنرێن ، هه‌رچه‌نده دووباره‌ی ده‌که‌مه‌وه ئه‌مه به‌پله‌ی یه‌که‌م ئه‌رکی ده‌سه‌ڵاته‌و دواتر خه‌لکانی تره .
منداڵ سونبولی پاکی و ئاینده‌یه‌کی گه‌شی میلله‌تانه ، دیارده‌ی به‌رده‌وامبوونی کۆمه‌ڵگه‌یه و دواتریش پێشڕه‌و وداهێنه‌ره .
له کۆتایی په‌یڤه‌کانمدا هیوادارم چه‌وساندنه‌وه‌ی مناڵان به‌گشتی له‌هه‌موو جیهاندا بنه‌بڕ بکرێ و ونه‌مێنێت به تایبه‌تی مناڵه خێرنه‌دیوه‌کانی نیشتیمانه‌که‌م له‌هه‌ر چوارپارچهکهیدا .
شنه پێنجوێنی
هۆله‌ندا، 03-04-2010
سه‌رچاوه‌کان> به‌سوپاسه‌وه
بیره‌وه‌ریه‌کانی چارلی چاپلین
نوسینی چارلی چاپلین: وه‌رگێرانی عه‌لی ئه‌کبه‌ر مه‌جیدی
خوێندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێ بابه‌تی زانستی .