فەرەیدون کونجرینی : ڕۆژی مناڵان یان جەژنی جیهانی مناڵان لە ١٤٥ وڵاتی جیهان بەفەرمی یاد دەکرێتەوە و گرنگی زۆری پێ دەدرێت بەوەی مناڵان ئایندەی دواڕۆژن و دەبێت بەئاستێکی تەندروست لەهەموو بوارەکانی ژیاندا گەشەبکەن و چاودێری تایبەت بکرێن تا سەرجەم قۆناغەکانی تەمەن دەبڕن و دەگەنە لوتکەی مرۆڤێکی ئاسایی، ئەم ڕۆژە دەکەوێتە ١ی شەشــ ی هەموو ساڵێك و گرنگی زۆری پێ دەدرێ لە جیهاندا” ئەرکی گەورەکان ئەوەیە ئامۆژگاریەکانیان زیاد بکەن و ئایندەی مناڵەکانتان بخەنە بەر دیەی خۆتان و گرنگی بدەن بە هەموو مناڵانی کوردستان .
هەموو ساڵێک بە هەگبەو نوێبونەوەیەکی جییاواز لە ڕابوردوو ڕۆشنایی و ئاسودەیی دەبەخشن بە مناڵان ، ئەو وڵاتانەی یادی مناڵان ئەکەنەوەو گرنگی دەدەن بەم بۆنەیە لەڕێوڕەسمەکاندا باس لە پەروەردەکردن و چۆنیەتی گەشەکردنی مناڵان ئەکەن بەتایبەت گرنگیدان بە بوارەکانی ژیانیان بەتایبەت خوێندن و ئایندەکەیی کە یەکێکە لە بنەما هاندەرەکانی هاوڵاتی و دەبێتە یەکێك لە هەوڵ و دەستکەوتەکان لە ژیاندا ، لەم ڕۆژەدا چالاکی جیاجیاو ڤیستیڤاڵی تایبەت دەگێڕدرێت پەیوەست بە مناڵان و تایبەت لەسەر چۆنیەتی پەروەردەکردنیان کەزۆرێك لە نمایشەکان باس لە داهاتوی مناڵان دەکات و هیواوخواستەکانیان بەدیوێکی شانۆیی نیشان ئەکەن.
لەهەرێمی کوردستاندا بەئاستێکی ئەکتیڤکــــــار و هەنگاوی باش نەدراوە کەموکورتی زۆر بە مناڵانی هەرێمی کوردستانەوە دیارەو مافیان پێشێڵ کراوە ، ئهو منداڵانهی که بێ باوك و دایك دهژین بههیچ یادێك دڵــــقهرارنین و خۆشگوزهران نابن، له رۆژی جیهانی مناڵاندا چاوهنواڕی ئێمه دهکهن له ١ی شەشدا یادیان بۆ بکهینهوه و دڵخۆشیان بکهین لەم بۆنەگرنگەدا کەکۆمەڵگای نەتەوەکان و هەموو دایك و باوکێك چاوەڕوانی ئایندەیەکی ڕون دەکەن لە مناڵەکانیان.
ئهگهری ههمو مناڵێك هەیە لهئایندهدا ببێته بهرپرسێکی وڵات و خهمخۆری نیشتمان و نەتەوەکەی، خزمهتکردن به مناڵان خزمهتکردنه بهئایندهی نیشتمان، جیاوازی نهکردن لهنێوان منداڵاندا ئهو بەخشینەیە که مافی مرۆڤ لهکار و سیستهمیدا یهکێکه لهبڕگهکانی . ئهرکی هاوڵاتیه بهڕێگهی رێکخراوهیی و مهدهنی جەختبکرێت لە سەرۆکایەتیەکانی حکومەت مهرجه گرنگهکانی ئایندهی مناڵ لهئهستۆ بگرێت و مافیان لەچوارچێوەی یاسادا یەکبگرێتەوە وەك بەرگری کردن و داکۆکی لێیان ، بۆ بهکارهێنانی نێو ئامۆژگاریهکانی رۆژانهی خێزان و کۆمهڵگا بهگشتی پێویستە گەشەکردنیان بەتەندروستی وەهابێت کاری گەری باشیان هەبێت بۆ خێزان و خاك و نەتەوەکەی .
وڵاتی ئەڵمانیا لەساڵێكدا دوو ڕۆژی تایبەت کردوە بە جەژنی مناڵان یەکی شەشی هەمووساڵێك لەگەڵ وڵاتانی جیهان یادی ڕۆژی مناڵان دەکرێتەوە” وەلە ٢٠ سێپتەمەبەردا یادێکی ناوخۆیی هەیە تایبەتە بە مناڵان ، بۆ زانیاری زیاتر لە سایتی بەرلین و سایتی فەرمی تایبەت بەمناڵان هاتوە .
http://www.berlinonline.de/nachrichten/tiergarten/internationaler-kindertag-spielerisch-ber-kinderrechte-informieren-64590
Discussion about this post