پۆلیسی ئەمریکی لێکۆڵینەوە لەگەل پیاوێکی تەمەن ٢٨ ساڵیدا دەکات گومانی لێدەکرێت کە ئەم باوکی مناڵێک بێت کە کچی دۆستەکەی تەمەن ١١ ساڵ بوویەتی.
ڕۆژنامەی “دیترویت نیوز” بڵاویکردەوە کە پۆلیسی ناوچەی ماکومن لێکۆڵینەوە لەگەل ئەم پیاوە دەکات، “ئەنتۆنی ویکیرشام” بەرپرسی پۆلیس ووتی ” ئەم پیاوە دۆستی دایکی ئەم کچە یانزە ساڵانەیە کە مناڵەکەی بووە وە پەیوەندی لەگەل ئەم خێزانەوە هەیە”.
منالەکە ڕادەستی بەشی مناڵپاریزی شار کرا. هەروەها بەرپرسی پۆلیس ڕایگەیاند کە ئەم پیاوە وەک چاودێری قوتابخانە کاری کردووە کە کچەکە تیایدا دەخوێنیت، بەڵام بە دووری دەزانێت کە لەوێوە پەیوەندییان بە یەکەوە هەبوو بێت.