لە جێژوانی مناڵیما پچڕا ملوانکەی دڵداریم
بەفیدای ووڵاتی خۆم بوو گشت تەمەنی هەرزەکاریم
چیی قەدەر بووکە ئەستێرەم لەم ئاسمانە دورکەوتەوە
هەور توڕەیی نیشاندا و سیمای منی ڕەش کردەوە
ڕێگە نەدرا سۆز و هەستم گوڵی ئازادی بچێنێ
سەدای خنکاوی ئێمەیە پڕ بە دونیا ئەچریکێنێ
ڕۆڵەی گەلە ڕادەماڵێ ووڵات لەدەستی زۆرداری
بارگە لێک نێن بڕۆنەوە دەسەڵاتی کوردە واری
خوێن ئەڕێژین بە ناچاری لە ئامێزی نیشتیمانمان
مێژوو پڕ دەکەین لەئێوە فرۆشتنی سەروەریمان
ئەمە کڵپەی نەوەیەکە کەخەم لە ڕابر دوو دەخوا
ئێوە لە شەو تاریکترن بۆ مەش هەڵدێ خۆری هیوا
١٧-٢-٢٠١١ hama_khalid@hotmail.com
خالید قەڵادزێی