سەرەتا
ئەشکەوتێکی تەنیا٫
دوواتر
دوو ووشکە کەڵەک٫
هێروەتر
چەن خانووێکی قووڕ٫
نزیکتر
گوندێکی قەشەنگ٫
لە حوکمی چاو
دوو دێی رەنگین٫
لە تێرمی بیر
شارێکی زراڤ٫
لە ئاوەزدان
ووڵاتێکی جوان٫
لە پەیبردن
کیشوەرێکی ئەفسووناویی٫
لە خەیاڵدان
هەسارەیەکی زیبا٫
لە ئەندێشە
ملوانکەیەک ئەستێرە٫
لە سەرووی
هەموو ئەوانەشەوە
گەلەستێرکێکی بێشومار؟!
چۆن هاتوویی؟!
لە کوێ هاتوویی؟!
بۆ کوێ دەچییت؟!
ئەی
م
ر
ۆ
ڤ
.
.
.
هیوا کەریم مەلا
کوردستان-رزگاریی