به‌شی یه‌که‌م : پێشه‌کییه‌کی کورت
به‌حه‌یا بێره حزوور به‌ئه‌ده‌ب سووژده به‌ره
خه‌ڵوه‌تی دوولبه‌ره سالم ئێره مه‌یخانه نییه
سالم
له‌ڕونکردنه‌وه‌ی پێشوومدا هه‌وڵمدا به‌کورتی به‌ڵگه‌کانم بخه‌مه‌ڕوو لهناڕاستی و تۆمه‌ته‌کانی کاک( به‌دره‌دین سالحی ) و ده‌رخستنی دیوه شاره‌وه‌کانی هه‌موو راستییه‌کان. وه‌لێ ئه‌ز له‌و بڕوایه دانه‌بووم که‌سێکی خۆ بهدیبلۆماتزان و ڕۆژنامه‌نوسی باڵا کار، له‌دوای ئه‌م ڕونکردنه‌وه‌یه‌م ئاره‌قه‌ی شه‌رم نه‌ڕژێت کهڕاستییهکانی وه‌ک مانگی چوارده ده‌دره‌وشایه‌وه .
ئاخر هێنده سانا نییه که‌سێکی تادوێنی خۆ بهپرۆفیسۆرزان و ڕۆژنامهنووسکار له‌پڕێکا به‌یه‌ک رونکردنه‌وه بێته‌وه ژێر سفر و له‌هه‌مانکاتیشدا سه‌ری قیت بکاته‌وه به‌ناوی خۆی وناوی دیکه‌ی خوازراوه‌وه، به‌هه‌مان ئاواز و بگره خراپتریش له‌جاران بخوێنێت !
ئاخر ئه‌گه‌ر که‌سێک ویژدانی هه‌بێت به نوێژی نیوه‌ڕۆ له دیار ئه‌م ملیۆنان کورده و هه‌زاران ڕۆشنبیر و ڕۆژنامه‌نوسی ئاگادار به ڕه‌وشی په‌نابه‌ری،چۆن چاوی خۆی ده‌نوقێنێت بهوڕۆله جوامێریه‌ی دادگای ئه‌ووپا بۆ مافه‌کانی مرۆڤ،سه‌باره‌ت به‌مه‌سه‌له‌ی ڕاگرتنی ناردنه‌وه‌ی به زۆری په‌نابه‌ران و سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش بیکاته چالاکییه‌کی به‌ڕێز سنجاری چی لێ ره‌چاو ناکرێت؟
به‌هه‌ر حاڵ ئه‌ز روونکردنه‌وه‌ی خۆم دا‌و ئه‌ویش وێرای خۆدزینه‌وه له‌کۆمه‌ڵه پرسیارگه‌لی سه‌ره‌کیم،چه‌ندین تۆمه‌تی دیکه‌ی خسته سهرمهلهفی خۆی وهه‌وڵدان به‌لاڕێ بردنی باسه‌که بۆ ئاقاری سیاسی له پیناو ده‌ستکه‌وتنی ئیمتیازاتی شه‌خسی.
هه‌ر له‌م ڕوانگه‌یه‌وه به پێویستمزانی لاپه‌ڕه‌یه‌کی دیکه لهمهلهفهکانی هه‌ڵده‌مه‌وه بۆئه‌م جاره‌یان بلاوکردنه‌وه‌ی به‌شی یه‌که‌م پێویست بوو، تاڕۆشنایی ڕاستییه‌کان بکه‌وێته به‌ردیده‌ی هه‌موو خاوه‌ن ویژدانێک.
به‌رله‌وه‌ی ئاماژه به‌ناوه‌ڕۆکی وه‌ڵامه‌که‌م بده‌م به‌گرنگی ده‌زانم تیشک بخه‌مه سه‌رمێژووی نیشته‌جێبونی ره‌وه‌ندی کوردی له‌ولاتی نه‌رویج و پاشانیش سه‌ره‌تای دروستبونی ئه‌و کێشه‌و گرفت‌و هۆکارانه‌ی کهوایانکرد ئه‌و ولاته‌ی که‌به‌یه‌که‌م ولات داده‌نرا له‌پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤ و پارێزگاریکردن له‌په‌ناخوازان، ئه‌وڕۆکه ببێته دۆزه‌خی بێهیوابوونی ئه‌و کوردانه‌ی که‌به‌دوای ژیانێکی باشتر و خۆشگوزه‌رانی بۆ خۆیان و خیزانه‌کانیان ده‌گه‌ڕێن .
له‌لایه‌کی دیکه‌وه هێڤیدارم رونکردنه‌وه‌و وه‌ڵامه‌کان په‌ندێکیش بێت بۆ به ئاگاهاتنه‌وه‌ی هه‌موو بهدرهدیینهکان، له‌هه‌مانکاتیشدا سودێكیش بیت بۆ زانیاری وه‌رگرتن و خۆڕۆشنبیرکردنی ئه‌و به‌ناو دیبلۆماتهی که خۆی بهڕێکخهرو هه‌ندێجاریش نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم ده‌زانێت لهخهیاڵهکانیدا .
زانا گه‌ڵاڵی
مێژووی ڕه‌وه‌ندی کوردی له نه‌رویج
مێژووی ره‌وه‌ندی کوردی له وڵاتی نه‌رویج ده‌گه‌ریته‌وه بۆ کۆتایی 70 کان ، واته ته‌نیا چه‌ند ساڵێک دوای هاتنی کۆچبه‌ر له‌وڵاتانی ئاسیا‌و ئه‌فریقاو ئه‌مریکای لاتین بۆ وڵاتی نه‌رویج، هه‌روه‌ک پێشووتریش کۆچبه‌ر له‌وڵاتانی دیکه‌ی ئه‌وروپایی به‌هۆی باشتربوونی باری ئابووری ئه‌و ولاته ئه‌سکه‌نده‌نافییه رویانکردبووه ئه‌وێ به‌مه‌به‌ستی کارکردن .
ساڵ دوای ساڵ ڕێژه‌که زیادیکرد ناچار ساڵی ) 1975 (به‌هۆی زیادبوونی ڕێژه‌ی بێ‌کاری و سه‌ختی ده‌ستکه‌وتنی شوێنی نیشته‌جیبوون هاتنی کۆچبه‌ر بۆکارکردن وه‌ستێنرا، هه‌روه‌ک زۆری کێشه سیاسی و مرۆییه‌کانی ولاتانی ئاسیا‌و ئه‌فریقیا پێویستی بوونی ئه‌و په‌نابه‌رانه به په‌ناگه‌یه‌ک بۆخۆشگوزه‌رانی خۆیان و خێزانه‌کانیان وایانکرد ڕێژه‌ی وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌ری سیاسی و مرۆیی ڕۆڵی زیاتری خۆی ببینێت .
په‌نابه‌ری کوردیش بۆیه‌که‌مینجار له‌کۆتایی 70کان ڕوویانکرده وڵاتی نه‌رویج هه‌روه‌ک سه‌ره‌تا بنه‌ماڵه‌یه‌کی کوردی خۆرئاوا (سوریا ) وه‌ک یه‌که‌م بنه‌ماڵه‌ی کورد له‌مێژووی په‌نابه‌ری ئه‌و ولاته هاتنه تۆمارکردن و پاشانیش بنه‌ماله‌یه‌کی دیکه‌ی کورد که‌ئه‌ویش کوردی خۆرئاوای کوردستان بوو، ڕوویانکرده ولاتی به‌فر، وه‌ک به‌ڵگه‌ش بۆ پێداچوونه‌وه‌ی به‌ڕێزتان هه‌ردوو بنه‌ماڵه که‌سوکاری (جوان حاجۆ ) ی هونه‌رمه‌ندبوون، له‌وکاته‌وه تائێستا به‌رده‌وام ڕێژه‌ی هاتنو نیشته‌جێبونی په‌نابه‌ری کورد به‌هۆی بارودۆخی ئه‌وکاته‌و ئێستای پارجه‌کانی کوردستان له‌وڵاتی نه‌رویج روو له زیادبووندایه، لێ به‌راورد به‌ڕێژه‌ی په‌نابه‌رانی ولاتانی دیکه‌ی نیشته‌جێی نه‌رویج پیدانی مافی مانه‌وه به‌کورد به‌گشتی له ئاستێکی نزمدایه، هاوکات ژماره‌ی گه‌رانه‌وه ناچارییه‌کان ڕوولهزیادبووندایه ئه‌مه‌ش له‌به‌ر نه‌بوونی هاوکاری ئه‌و حکومه‌ته له‌پێدانی مافی مانه‌وه به‌کورده‌کان .
به پێی لیدوانێکی به‌رپرسی به‌رنامه‌یIRRINI ڕێکخراوی نیوده‌وڵه‌تی بۆ کۆچ له ئۆسلۆ سه‌باره‌ت به رێژه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌کان بۆعیراق و کوردستان وتی (له سه‌ره‌تای جێبه‌جێکردنی به‌رنامه‌که واته له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2008 تاوه‌کو کۆتایی مانگی 9 ی 2010، (913) په‌نابه‌ری عیراقی هاوکاری کراون بۆ گه‌ڕانه‌وه زیاتر له 70 په‌نابه‌ری دیکه‌ی عیراقی داوای گه‌ڕانه‌وه‌یان کردووه بۆعیراق و له چاوه‌ڕوانی هاوکاری گه‌رانه‌وه‌دان که به‌شی زۆری ئه‌و په‌نابه‌رانه که‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه یان له جاوه‌ڕوانی گه‌رانه‌وه‌دان په‌نابه‌ری کوردن، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌شی بریاری گه‌ڕانه‌وه ده‌ده‌ن بڕیارێکی ناچارییه )
کێشه‌که که‌ی ده‌ستیپێکرد
له‌دوای نسکۆی شۆڕشی ئه‌یلول و تایبه‌ته‌ن له 80کانی سه‌ده‌ی ڕابردوو، ڕێژه‌ی په‌نابه‌ری کورد له وڵاتانی ئه‌وروپا به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی به‌هۆی جه‌نگی نیوان هه‌ردوو حکومه‌تی عیراق ئێرانه‌وه هه‌روه‌ها له ساڵی( 1991 )به‌دواوه ریژه‌ی په‌نابه‌ری کوردبهشیوهیهکی به‌رفراوان به‌رز بۆوه زۆر له‌و ڕێژه‌یه زیاتربوو که له‌کاتی شه‌ڕی نێوان هه‌ردوو ڕژێمی کورد کوژی ئێران و عیراق روویانکردبووه وڵاتی ئه‌وروپا، هه‌ربۆیه ساڵی( 1997 )به‌دواوه ولاتانی ناوه‌راستی ئه‌وروپا به‌تایبه‌تی ئه‌ڵمانیاو هۆڵه‌ندا له‌پێناو سنوردانان بۆ ئهوکۆچه به‌لێشاوه وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رییان زۆر سه‌ختکرد، بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ش کورده په‌ناخوازه‌کانیش له‌پێناو دابینکردنی ژیانێکی باشتر‌و ئارام و ئاسانکردنی مافی مانه‌وه ڕویانکرده وڵاتانی ئه‌سکه‌نده‌نافی به شێوه‌یه‌کی گشتی و وڵاتی نه‌رویج به‌تایبه‌تی .
پاشان له ساڵی ( 1999 ) به هۆی ئاسان وه‌رگرتن مافی په‌نابه‌ری له وڵاتی نه‌رویج و له‌لایه‌ک و داخستنی ده‌رگاکانی مافی مانه‌وه له ولاتانی تری ئه‌وروپا له‌لایه‌کی دیکه‌وه هۆکار گه‌لێک بوون له هاتنی به‌لێشاوی په‌نابه‌رانی عیراقی به‌گشتی و هه‌رێمی کوردستان به‌تایبه‌تی بۆ وڵاتی نه‌روێژ.
هه‌ربۆیه له‌پێناو راگرتنی هاتنی به لێشاوی په‌نابه‌ری کوردی باشوور حکومه‌تی نه‌رویجی سیاسه‌تێکی دیکه‌ی په‌یڕه‌وکرد ئه‌ویش ڕاگرتنی مافی مانه‌وه بۆ کورده‌کانی شاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان واته بۆ ئه‌وانه‌ی دوای ئه‌م بڕیاره ڕووده‌که‌نه ئه‌وێ ، بۆ ئه‌وانه‌شی که پێش بڕیاره‌که داوای په‌نابه‌رییان کردبوو بڕیاری پێدانی مافی مانه‌وه‌ی کاتی بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵیان پیدرا که ژماره‌یان 2000 په‌نابه‌ری کوردی هه‌ێمی کوردستان بوو ، به‌بێ ڕه‌جاوکردنی سه‌رجه‌م مافه‌کان له‌وانه نیشته‌جیبوون و گردبوونه‌وه‌ی خیزان .
پاشانیش لێسه‌ندنه‌وه‌ی مافی مانهودهی کاتی، لیره به‌دواوه کێشه‌ی په‌نابه‌ران به‌گشتی و ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که مافی کاتییان پێدرا به‌تایبه‌تی ده‌ستیپێکرد و که دواتر په موفه‌کان ناسران و ماوه‌ی 10 ساڵی خایه‌ند وه‌ک کارتێک به‌کارهێندران بۆ که‌مکردنه‌وه یاخود نه‌هێشتی کۆچبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان .
گه‌رچی هه‌نوکه قسه‌وباس زیاتر له‌سه‌ر موفه‌کان ده‌کرێت وه‌لێ له راستیدا زۆر له‌و ڕیژه‌یه زیاتر په‌نابه‌ری کورد هه‌ن که ژیانیان زۆر له‌و موفانه سهخترهو له هیچ راگه‌یاندنێکی کوردی و نه‌رویژی باسیان ناکرێت، هۆکاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک موفه‌کان یاسایه‌کی تایبه‌یان نییه که پێشوو به‌پێی ئه‌و یاسایه مافی مانه‌وه‌ی کاتیان پیدرا بێت به‌ڵکو سه‌رجه‌م ساله‌کانی خۆیان له کامپه‌کان به‌سه‌ر ده‌به‌ن بێ ئه‌وه‌ی که‌سێک و لایه‌نێک هه‌بێت هه‌ست به ئازاره‌کانیان بکات حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش بچوکترین پشتگیری ئه‌و ڕۆلانه‌ی خۆیانی نه‌کردووه بگره له ڕێگه‌ی وه‌زیرێکی کورده‌وه له به‌غدا بڕیاری ناردنه‌وه‌ی به زۆریان به‌سه‌ر سه‌پێندرا .
که‌چی کاک به‌دره‌دین جاوی ئه‌و په‌نابه‌رانه نابینێت ته‌نیا باسی موفه‌کان ده‌کات وا ده‌زانیت په‌نابه‌ر ته‌نیا موفه ئه‌مه‌ش له بێ ئاگایی ئه‌و خۆ به دیبلۆماتکاره‌ی کورد سه‌رجاوه‌ی گرتووه
هه‌قوایه ئه‌و براده‌ره ئه‌گه‌ر به خه‌یاڵیش خۆی به ڕێکخه‌ری حکومه‌ت بزانێت به به‌ڕێز که‌ریم سنجاری ده‌وت، بافشار بخرێته سه‌رده‌سه‌لاتی به‌غدا به‌گشتی و کورده‌کان به‌تایبه‌تی که نه‌ک هه‌ر ڕیکه‌وتنی له‌م شیوه‌یه نه‌که‌ن بگره به تووندی دژیشی بوه‌ستنه‌وه ، ئاخر ڕاگرتنی ناردنه‌وه‌ی به زۆر له به‌غدایه نه‌ک ئۆسلۆ، پێویستیش ناکات خۆڵ له چاوی ئێمه‌مانان بکه‌ن چونکه ( مانگه شه‌و سهرلهئێوهره دیاره )
کێشه‌یه‌کی یاسایی حکومه‌تی هه‌رێم
کورد هه‌ر کورده له هه‌ر شوێنه‌کی دنیا بێت خوازیارین هه‌موومان باکور باشور خۆرهه‌ڵات خۆرئاوا له‌ژێر چه‌تری یه‌ک ئاڵا‌و یه‌ک وڵات‌دا خزمه‌ت به‌گه‌لی کورد‌و نیشتمانه‌که‌مان بکه‌ین که کوردستانی گه‌وره‌یه ، وه‌لێ ئێستا که به‌شێک له باشووری کوردستان به‌ناوی هه‌رێمی کوردستان حوکمی خۆی ده‌کات. به‌شی زۆری دیکه‌ی خاکی کوردستان له‌ژێر ده‌سه‌لاتی داگیرکه‌راندا ماوه، تائێستاش ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌مان له‌سێداره ده‌درێن، دێهاته‌کان وێران ده‌کرێن، کورد ده‌ربه‌ده‌ر ده‌کرێت و ته‌عریب ده‌کرێت، ئاسایی نییه که‌سانێکی وه‌ک به‌دره‌دین ساڵحی به مه‌به‌ستی پۆست وه‌رگرتن ئیمتیازات کار بۆ پارتێکی باشوور بکه‌ن به شانوباڵی ئهمو ئه‌و هه‌ڵبده‌ن که کاری ئه‌وان نییه، ئاسایی نییه بهدرهدینهکان گۆڕه‌پانی سیاسی و خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی له‌و به‌شه داگیرکراوه‌ی کوردستان‌مان چۆڵبکه‌ن و بڕۆن هه‌ولی نانه‌وه‌ی ئاژاوه له‌نیوان پارتی‌و یه‌کێتیی بده‌ن له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان
ئێستا چار نییه کاک بهدرهددینهو خه‌باتی شاخی خۆرهه‌ڵاتی ناوێت و قات و مۆده‌ی باشوور و پۆسته دیبلۆماتییه‌که‌ی ئۆسلۆی هه‌ر ده‌وێ، ئاخر چۆن نه‌یه‌وێ کابرا کورده‌و هاوسه‌ری ژنه ئه‌ندام په‌رله‌مانێکی باشووریشه، ده‌که‌وایه دووجار مافی بهسهرههرێمهوه هه‌یه. به‌ڵام ئایا ده‌کرێت که‌سێک ئه‌ندامی (کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی یەکگرتوو ) بێت لە نەرویج نه‌ک کوردی بیه‌وێت ببیته ڕێکخه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم ؟
بروانه ئه‌م لینکه که ناوی بهپامیر سالحی هاتووه له‌م لیسته ئێرانییه، ژماره 6 له‌و کۆنگره‌یه‌دا
http://www.purehelp.no/company/view/congressofnationalitiesforafederaliran-norway/992153458
ئاخر کوردی باشوور لای ئاسایی نه‌بێت ببێته ئه‌ندامی ڕێکخراوێکی عیراقی که سه‌ره‌ک کۆماره‌که‌شی کورده، چۆن قبوڵی بێت که‌سێکی خۆ به ئێرانی زان ئه‌ندام له ڕێکخراوێکی ئێرانی بڕوا نه‌بوو به کێشه‌ی کورد، بێت و نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و بکات له وڵاتێکی ئه‌وروپی؟ ئه‌مه ڕێک وه‌ک ئه‌وه وایه کابرایه‌کی سویدی بچێته کوردستان نوێنه‌رایه‌تی سهمهکانی وڵاتی نه‌رویج بکات !
لێره‌وه کێشه‌یه‌کی یاسایی بۆحکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دروستکردووه حکومه‌تیش وه‌ک ئه‌وه‌ی نه‌بای دیبێت نه‌باران هیچ هه‌ڵوێستێکی نه‌بووه .
ده‌پێم بڵێن به‌رپرسانی بالای حوکومه‌تی هه‌رێم بۆخۆتان له‌م کێشه یاساییه ده‌دزنه‌وه و که که‌سێکی گوماونی بیه‌وێت نوینه‌رایه‌تی حکومه‌ت بکات ، که‌خۆی ده‌ڵێت ( ماوه ی 3 سال خۆبه خش و سالێک زیاتریش به فه رمی رێکخه ری حکومه تی هه رێم بووم له نه رویج ) به گوێره‌ی ئه‌م قسه‌یه بێت واته مووچه‌ی هه‌بووه له حکومه‌تی هه‌رێم .
ئاخر که‌سانی وه‌ک ئه‌و بهدرهددینهن وایان کردووه عه‌ره‌بێکی شۆڤێنی هێرشی ڕاگه‌یاندن بکه‌نه سه‌ر گه‌لی کوردمان به‌وه‌ی گوایه که‌رکوک پڕکراوه له ئێرانی و تورکی
له کۆتاییدا پرسیارێکم له کاک به‌دره‌ددین هه‌یه ، به‌ر له راپه‌ڕین، واته ئه‌وکاتانه‌ی که به‌ڕێزت هێشتا له ئێران مابووی ، په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ حزب لله چۆن بوو ؟ ئه‌ی حزب لله په‌یوه‌ندی چۆن بوو له‌گه‌ڵ …….. به‌هیوام وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارم بده‌یته‌وه .
له به‌شی دوو هه‌وڵده‌ده‌م خاڵ به خاڵی تۆمهتو بوختانه‌کانی به‌دره‌دین ڕاستبکه‌مه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ندین به‌ڵگه‌وه هه‌روه‌ها چه‌ندین زانیاری تازه تکایه چاوه‌ڕوان بن
تێبینی
/ IRRINI کورتکراوه‌ی
(Information, Return, Reintegration, for Iraqi Nationals to Iraq )
واته زانیاری و گه‌ڕانه‌وه و ئاوێته بوونی په‌نابه‌رانی عیراقی له عیراق ، به پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه هه‌ر په‌نابه‌رێکی عیراقی له کاتی بریاردانی به گه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی خۆیستانه بۆ ولاتی خۆی له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی به فرۆکه‌خانه بڕی 10 هه‌زار کڕۆن هاوکاری ده‌کرێت و پاشانیش له کاتی دۆزینه‌وه‌ی کار 25 هه‌زار کڕۆنی دیکه هاوکاری ده‌کرێت که‌ده‌کاته 35هه‌رزار کڕۆنی نه‌رویجی
ئه‌م هاوکارییه‌ش وه‌ک ئه‌م ڕێکخراوه ده‌ڵێت به مه‌به‌ستی سه‌رله‌نوێ ئاوێته‌بوونیان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌ی خۆیان و دۆزینه‌وه‌ی کاره .
– ئه‌م ڕوونکردنهوانهم دژایه‌تی هیچ که‌س و لایه‌نێک نییه، هه‌روه‌ک پشتگیری و به‌رگری له هیچ که‌س لایه‌نێکیش نییه