به‌یانیه‌کی که‌مێک سارد بوو
به ماچ وباوه‌شێک به‌خێرهاتنم کردی
ئه‌وه‌نده تامه‌زرۆ بووم له باوه‌شما توند
جه‌سته‌ی له خۆم ڕاموسی
ئه‌زانیت هه‌موو به‌یانیه‌ک به‌یادی
ئه‌و ڕۆژانه
که‌سیک نیه بکا سڵاو
که‌سێک نیه
بڵێ هه‌سته دره‌نگه وا به‌یانه
تۆ پیره کچه‌که‌ی که له چاوه‌کانتدا دونیایه‌ک ئه‌شق
ئه‌دۆزمه‌وه
چه‌نده دووربیت لێمه‌وه ئه‌زانم
که دڵت شکاوه
به‌ڵام ئه‌شقت په‌یکه‌رێکه بۆ من و هه‌موو کات
لێی ئه‌ڕوانم
وامه‌زانه هه‌موو ئه‌و ساتانه‌ی که به‌یه‌که‌وه بوون
کرچ وکاڵ بوون له هیچ وخۆڕا مردن
نا
من هه‌موو به‌یانیه‌ک له چاوه‌ڕوانی تۆدا
ئه‌که‌م نوێژێک بۆت و وا ئه‌زانم ئه‌ده‌ی له ده‌رگا
من هه‌موو به‌یانیه‌ک چاوه‌ڕیم ههڵمسێنی
له‌ناو پێغهفا ده‌ستم بگری و
به‌ره‌و که‌نار ده‌ریا بمڕوێنی
چه‌ندی بژیم ئێستا دوای تۆ
ژیانم پڕه له ژان
به دڵ ئه‌سوتێم ڕۆحم پڕه له گریان
تۆ که هاتیت ده‌رگای جوانیت لێ واڵا کردم
که ڕۆیشیت هه‌موو جوانیه‌کانت
لێ تاڵ کردم
ئێستا من له‌ناو تاڵاوی ژین
ئه‌ژیم ژیانێک پڕ بێ
له سوتانی ئه‌وین
چ مانایه‌کی هه‌یه ژیان دوای تۆ بۆ من
خۆ گه‌ر بشژیم
ئه‌ژیم ژیانێک هه‌ر وه‌کو مردن
…………….
20.5.2011
هاوڕێ ڕه‌ش