مەسعودی مەلا ھەمزە : ھونەرمەندی لاو محەمەد کازم لە ئێستادا کۆتایی ھێناوە بە کارەکانی تۆمارکردنی نوێترین گۆرانی خۆی بەناوی وازبێنە. لە لێدوانێکی تایبەتدا محەمەد کازم رایگەیاند”وەک نوێترین بەرھەمی خۆم لە ئێستادا کۆتاییم ھێناوە بە کارەکانی تۆمارکردنی گۆرانی وازبێنە کە تێکستی سامی سەباح و ئاوازی ھەرێم محەمەدە،
کاری دەنگی لە ستۆدیۆی ئۆکتاف لە لایەن محەمەد ئاکرەیی کراوەو ئامادەکردن و دابەشکردنی میوزیکەکەشی سەرھەنگ ئیلھام ئەنجامی داوە”.
محەمەد کازم وتیشی” ئەم بەرھەمە پێنجەم گۆرانیمەو ئومێدمە بتوانم بە کارەکانم خزمەتی ھەوادارانم و ھونەری کوردی بکەم”.
شایانی باسە محەمەد کازم خاوەنی ٤ گۆرانی دیکەی کلیپ کراوەو یەکەم گۆرانی بەناوی ھێندە مەستم بڵاوکردۆتەوە.