لهههنگاویَكی نویَی هونه‌ریدا میوزیكژه‌نی به‌توانای لاو محه‌مه‌د یاسین رِایگهیاند كه ئیَستا خه‌ریكی كلیپیَكه بۆ پارچه‌ی میوزیكیَكی خۆی .كه به‌نیازه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (ئارِت بۆ رِیكلام) كلیپ بۆ ئه‌و پارچه میوزیكه بكات كه بهشیَوازیَكی نویَ و مۆدیَرن دوور له ته‌قلید له‌لایه‌ن دهرهیَنهریَكی به‌ناوبانگی رِووسهوه كاری بۆ دهكریَت .وه ئه‌وه‌شی رِاگایهند كه پارچه میوزیكه‌كه له دابه‌شكردن و دانانی خۆیه‌تی و له ستۆدیۆی ده‌نگ و رِهنگ له شاری دهۆك كاری تۆماركردنی بۆ كراوه .
وه‌له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند (عیماد عه‌لی و میهاد عه‌لی ) ه‌وه كاری میكس و ماسترینگی بۆ كراوه .وه ئه‌وه‌شی گووت كه ته‌واوی خه‌رجی ئه‌و به‌رهه‌مه له‌لایه‌ن خۆمه‌وه بووه ته‌نها كلیَپهكه نهبیَت كه لایه‌ن ئارِت كۆمپانایهوه سپۆنسه‌ر كراوم و سوپاسی هونه‌رمه‌ند ( ئارامۆ)شی كرد كه هاوكاری ته‌واوی ده‌كات له‌و كلیپه شایه‌نی گوتنه محه‌مه‌د یاسین له‌ساڵی 1988 له شاری ههولیَر له دایك بووه و ئیَستاش یهكیَكه له ئهستیَرهكانی میوزیكی كوردی و تا ئیَستاش كاری بۆ زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندان كردووه له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی كوردستان و وهسهرۆكی گروپی میوزیكی به‌رنامه‌ی ستۆدیۆی ئهستیَرانه و ئیَستاش هه‌ر ئه‌و گروپه‌ی په‌ره پیَداوه وبه ناوی (گروپی گه‌نجان ) كارده‌كه‌ن و چه‌ندین گه‌نجی میوزیكژه‌نی به‌توانای هیَناوهته ناو ئه‌و گروپه‌و كه بهشیَكیان هه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستی محه‌مه‌د فیَری میوزیك بوونه ده‌سته‌ی دامهزریَنهری ئه‌و گروپه (محه‌مه‌د یاسین و نیهاد ێابر )نوه له‌كۆتایی لیَدوانهكهی دا محه‌مه‌د یاسین رِایگهیاند ئیَستا مۆڵه‌تمان بۆ گروپه‌كه‌مان وه‌رگرتووه بهلاَم تا ئیَستا هاوكاری ماددی نه‌كراوین له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی رِۆشنبیریهوه بهلاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سوپاسی بهرِیَز (هه‌ڵكه‌وت زاهیر )ی رِاویَژكاری هونه‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی كرد كه هه‌میشه پاڵپشتیَكی مه‌عنه‌وی ئیَمه و زۆربه‌ی گه‌نجانی كوردستان بووه
لیَرهدا ده‌توانی گویَبیستی ئه‌و پارچه میوزیكه‌ی محه‌مه‌د یاسین بیت.