مه‌نسوور جیهانی ـ “محه‌مه‌د مێهدی حه‌یده‌ریان” سه‌رۆکی رێکخراوی سینه‌مایی و جێگری وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و ئیڕشادی ئیسلامیی ئێران گوتی: سینه‌مای منداڵ به یه‌کێک له سه‌ره‌کیترین چالاکییه سینه‌ماییه‌کان له ئێران ده‌زانین و له‌سه‌ر پێداویستیی به‌رنامه‌داڕشتن بۆ بڕه‌وپێدانی سینه‌مای منداڵ جه‌خت ده‌که‌ینه‌وه.
“محه‌مه‌د مێهدی حه‌یده‌ریان” سه‌رۆکی رێکخراوی سینه‌مایی ئێران، به ئاماژه‌دان به پێداویستییه‌کانی سینه‌مای منداڵ گوتی: له‌م سینه‌مایه‌دا ده‌بێ بتوانین قسه‌که‌مان به له‌به‌ر چاو گرتنی ستانداڕد و ئه‌زموونی گۆڕینی ناوه‌رۆک بۆ وێنه‌ی فیلم به‌پێی ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌ی لای به‌رده‌نگه‌کان دروست بووه له به‌رده‌م راگه‌یاندنه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا ده‌ری ببڕین و له‌گه‌ڵ به‌رده‌نگه‌کان و هونه‌رمه‌ندانی خۆمان راستگۆ بین. هیوا و ئاواتێکی وهدینههاتوومان نه‌بێت.
حه‌یده‌ریان سه‌باره‌ت به تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵان گوتی: منداڵ له‌وحه‌یه‌کی پاک و نه‌نووسراوه‌ی هه‌یه که نۆستالۆژییهکانی ته‌مه‌نی گه‌وره‌کانی نیه. به‌م پێیه ده‌بێ زیاتر له که‌سانی به‌ته‌مه‌ن و گه‌وره‌ساڵ بۆ ئه‌وان په‌یام ئاراسته بکه‌ین. له‌م ڕووه‌وه، سینه‌مای منداڵ به یه‌کێک له سه‌ره‌کیترین چالاکییه سینه‌ماییه‌کان له ئێران ده‌زانین. به‌رنامه‌کانیشمان ده‌بێ له پێناو ته‌رخان کردنی به‌شێکی زیاتر بۆ ئه‌وان بێت. به‌رنامه داڕشتنه‌کانی سینه‌مای منداڵ ده‌بێ زنجیره‌یه‌کی کامڵ له‌خۆ بگرێت. دۆزینه‌وه‌ی بیرۆکه، پێداچوونه‌وه و ئاماده‌کردنی ئه‌و بیرۆکه‌یه به ناوه‌رۆک و پێکهاته‌یه‌کی دراماتیک و له دوای ئه‌وه چۆن ساز کردنی و خستنه به‌ر ده‌ستی له‌م بواره‌دا، گرینگی هه‌یه.
حه‌یده‌ریان به ئاماژه‌دان به جیاوازییه‌کانی منداڵی ئه‌مڕۆ و دوێنێ گوتی: منداڵانی ئه‌م سه‌رده‌مه،له‌گه‌ڵ منداڵانی دوێنێ به‌راوه‌رد ناکرێن. جیاوازیی ئه‌وان له زیاتر بوونی ده‌ست پێڕاگه‌یشتنی ئه‌وان به زانیارییه‌کان له دونیای ئه‌مڕۆ دایه. منداڵانی ئه‌مڕۆ داهێنه‌رترن و ئه‌م داهێنان و زانیارییه زیاتره، باوه‌ڕ به خۆبوونێکی زیاتریشی به‌وان به‌خشیوه. له راستیدا ئه‌مه سه‌رمایه‌ی تۆکمه‌کراو له ناخی منداڵانه که ده‌بێ زیاتر که‌ڵکی لێ وه‌ربگیرێت و ئه‌م ئامانجه، نایه‌ته دی مه‌گه‌ر به ده‌ورێکی زیاتر که بۆ منداڵان له‌به‌ر چاومان گرتووه.
سه‌رۆکی رێکخراوی سینه‌مایی و بواره‌کانی بیسراو و بینراوی ئێران هه‌روه‌ها وه‌بیری هێنایه‌وه: هیوا ده‌خوازین دامه‌زراوه‌ی سینه‌مایی فاڕابی که ئه‌رکی دابین کردنی بارودۆخی ژیانێکی سروشتی له ئه‌ستۆ دایه، له داهاتوویه‌کی نزیکدا له‌م بواره‌دا به‌رنامه‌کانی خۆی دیاری بکات. هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوانیمان له راگه‌یاندنه‌کان هه‌یه به تێڕوانینی به‌ره‌وپێشه‌وه چوونی خۆیان، ئه‌م به‌رنامه داڕشتنانه جێبه‌جێ بن و به ئه‌نجامیان بگه‌یه‌نین. ئه‌م سه‌ره‌تایه بۆ شیکردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌کانی باس کردن و پرژان به سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ و ئه‌و روانگه و ره‌هه‌ندانه‌یه که ده‌بێ بۆ داهاتووی سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ له‌به‌ر چاویان بگرین.
“محه‌مه‌د مێهدی حه‌یده‌ریان” سه‌باره‌ت به ده‌ستکه‌وته‌کانی شۆڕای رێنیشانده‌ری سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ له ماوه‌ی یه‌ک ساڵی پێکهاتنیدا رایگه‌یاند: ئاکامی پێکهێنانی ئه‌م شۆڕایه داڕشتن و ئاماده‌کردنی به‌رنامه‌یه‌کی گشتگیر بووه، به‌ڵام پێویستی به هه‌ندێک چاکسازی و پێداچوونه‌وه هه‌یه. له سینه‌مای منداڵدا ئه‌و ئازایه‌تییه‌ی که پێویسته و هێزی داهێنان و به‌کارهێنانی نوێکارییه‌کان له لایه‌ن لاوانه‌وه ئه‌نجام ده‌رێت. ئه‌و لاوانه‌ی که داهێنه‌رن و ئاماده‌ییان هه‌یه؛ زه‌وق و به‌هره‌ی خۆیان له بواری منداڵدا به کار بێنن، بواری سه‌رکه‌وتنێکی زیاتریان له سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵدا ده‌بێت. ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین شیکردنه‌وه و کارناسی، سینه‌ماکارانی به‌هره‌مه‌ندی لاو به ئه‌نجامدانی چالاکیی زیاتر له سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵدا بانگهێشت بکه‌ین. له پێکهاته‌ی نوێی ئه‌م شۆڕایه‌دا له سینه‌ماکارانی لاو یارمه‌تی وه‌رده‌گرین.
جێگری وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و ئیڕشادی ئیسلامیی ئێران سه‌باره‌ت به بارودۆخی نمایش کردنی فیلمه‌کانی منداڵ و مێرمنداڵ گوتی: زۆربه‌ی چالاکییه‌کانی ئێمه له بواری ئاماده‌کردن و ته‌یار کردن و پێشخستنی که‌رسته‌گه‌لی هۆڵه‌کانی سینه‌ما و هه‌وڵدان و تێکۆشان بۆ یارمه‌تیدان به دابین کردن و دروستکردنی رێژه‌یه‌کی زیاتر له هۆڵه‌کانی سینه‌ما و ئاماده‌کردنی ئه‌وان بۆ نمایش کردنی فیلمه‌کانی منداڵ و مێرمنداڵ و به‌رهه‌م گه‌لی په‌یوه‌ندیدار به بنه‌ماڵه‌کانه.
حه‌یده‌ریان سه‌باره‌ت به گرینگی سه‌رنجدان به که‌ڵک وه‌رگرتن له خوێندنه‌وه‌کانی نێوان به‌شه زانستییه‌کان له بواری سینه‌مادا گوتی: سینه‌ما پێویستی به زانستهکانی نێوان به‌شه‌کانی زانستی هه‌یه. سینه‌ما سهنتزێکه و له کۆمه‌ڵێک له هونه‌ره‌کان که‌ڵک وه‌رده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی که خۆی وه‌کوو هونه‌رێکی گشتگیر ئاراسته بکات. هونه‌ری گشتگیر به دڵنیاییه‌وه ده‌بێ پسپۆڕانه و شاره‌زایانه بێت. سینه‌ما ده‌بێ له ئه‌زموون و زانست و زانیاریی به‌شه‌کانی دیکه‌ی زانسته‌کان که‌ڵک وه‌ربگرێت. ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ین سینه‌ما به شێوه‌یه‌کی زانستی‌تر و بهکارهاتووتر رێنوێنی بکه‌ین.
حه‌یده‌ریان سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئابووریی سینه‌ما گوتی: به‌پیشه‌یی بوونی سینه‌ما رێکارێکه بۆ گه‌یشتن به گه‌شه‌ی ئابووری له‌م هونه‌ره‌دا. هه‌وڵ ده‌ده‌ین سینه‌ما له ده‌رفه‌تێکی کورتتدا له‌گه‌ڵ یاسا و رێساکانی به‌پیشه‌یی بوون بگونجێنین. هه‌روه‌ها پێکهاته و رێکخراوه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به سینه‌ما پێویستیی به گۆڕانکاری هه‌یه. نامانه‌وێت تێچوویهکمان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی فێستیڤاڵه‌کان هه‌بێت. به‌ڵکوو فێستیڤاڵه‌کان ده‌بێ بۆ خۆیان بتوانن تێچووه‌کانیان له په‌یوه‌ندی و هاوکاری له‌گه‌ڵ داموده‌زگا ئابوورییه‌کان و شاره‌وانییه‌کان دابین بکه‌ن. شاره‌وانییه‌کان له هه‌موو جێگایه‌کی دونیا له به‌ڕێوه‌بردنی فێستیڤاڵه‌کاندا ده‌ورێکی جیددی و کاریگه‌ر ده‌گێڕن.
سه‌رۆکی رێکخراوی سینه‌مایی و بواره‌کانی بیسراو و بینراوی ئێران له درێژه‌ی قسه‌کانیدا روونیکرده‌وه: ئه‌م فێستیڤاڵه بۆ ئیسفه‌هانه. پیشه‌کانی هه‌ڵکه‌وتوو له ئیسفه‌هان سه‌رمایه‌گوزارییه‌کی باشیان له وه‌رزشدا هه‌یه و ده‌توانن به که‌مترین پاڵپشتییه‌کان گه‌ره‌نتی سه‌قامگیریی فێستیڤاڵی فیلمی منداڵ و مێرمنداڵ له ئیسفه‌هان بن. بێ گومان کاریگه‌رییه فه‌رهه‌نگییه‌که‌ی ئه‌و رووداوه هونه‌رییه له ئیسفه‌هان، ئێران و ته‌نانه‌ت سینه‌مای جیهاندا هه‌ست پێ ده‌که‌ین.
“محه‌مه‌د مێهدی حه‌یده‌ریان” سه‌رۆکی رێکخراوی سینه‌مایی و جێگری وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و ئیڕشادی ئیسلامیی ئێران له کۆتایی قسه‌کانیدا گوتی: له بواری ته‌کنه‌لۆژیادا ته‌کنیکه‌کانی گواستنه‌وه و گۆڕینی ناوه‌رۆک دابین ده‌که‌ین و پاڵپشتی له‌و کاره ده‌که‌ین. سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ له ریزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی ئێمه له خولی نوێی چالاکییه‌کانمان دایه؛ مه‌به‌ستی ئێمه ده‌رکه‌وتن و بینرانی سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵی ئێران له سینه‌مای نێونه‌ته‌وه‌یی دایه.
سی و یه‌که‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران به ده‌بیری و به‌رپرسایه‌تی “عه‌لیڕه‌زا ره‌زاداد” له رۆژانی 8 تا 14ی مانگی خه‌رمانانی 1397ی هه‌تاوی رێکه‌وتی 30ی ئۆگۆست تا 5ی سێپته‌مبری 2018ی زایینی له دوو به‌شی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا له شاری مێژوویی ئیسفه‌هان له وڵاتی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
Discussion about this post