زاری كرمانجی -سۆران: محه‌مه‌د جه‌وده‌ت ماسته‌ر له فه‌لسه‌فه له زانكۆى نێوده‌وڵه‌تى ئێران، باس له‌چه‌ند هۆكارێكى گرنگ ده‌كات به‌تایبه‌تى خۆكوشتنى ئافرهتانو پیاوان، پێیوایه ئه‌و شتانه‌ى مرۆڤ خۆى له‌پێناو ده‌كوژێت چه‌ند شتێكى زۆر بچووكنو مرۆڤ زۆر له‌وه به‌هاى زیاتره كه خۆى له‌پێناودا بكوژێت.
له‌ده‌سپێكى قسه‌كانیدا محه‌مه‌د جه‌وده‌ت باسى له فه‌لسه‌فه كرد‌و گوتى “فه‌لسه‌فه به ماناى گهرِان به‌دواى حه‌قیقه‌تدا دێت، یان گهرِان به‌دواى راستییهكانو هونه‌رى پرسیاركردن، چونكه فه‌لسه‌فه بریتییه له پرسیاركردن، هونه‌رى پرسیاركردن ئه‌مانه هه‌مووى ده‌رگه‌ى پێناسه‌ن بۆ هونه‌رى فه‌لسه‌فه”. ئه‌و له وته‌كانیدا نموونه‌ى ئه‌فلاتونى هێنایه‌وه‌و گوتى “ئه‌فلاتون ده‌ڵێت هیچ شتێك له فه‌لسه‌فه شرینتر نییه، دڵنیابن له‌وه‌ى كه هیچ شتێك له‌وه شرینتر نییه، ئه‌گه‌ر مرۆڤ له‌فه‌لسه‌فه تێبگات.
محه‌مه‌د جه‌وده‌ت شاره‌زا له‌بوارى فه‌لسه‌فه له‌باره‌ى خۆسووتاندنى ئافره‌تان له‌كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى پێیوابوو، ئێستا خۆكوشتن له‌كوردستان زۆر بووه، یه‌كێك له‌و ئامارانه‌ى كه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى رایگه‌یاندووه ده‌ڵێت “پێنج سه‌د حاڵه‌تى خۆسووتاندن هه‌بووه له پارێزگاكانى كوردستان، ئه‌مه‌ش له‌راستیدا جێگه‌ى داخه”. له‌باره‌ى هۆكاره‌كانى زۆربوونى خۆسووتاندن ئه‌و شاره‌زایه‌ى بوارى فه‌لسه‌فه پێیوابوو ئه‌وه‌ى ده‌بێته مایه‌ى خۆسووتاندنى ئافره‌تان، هۆكاره‌كه ئه‌وه‌یه كه كێشه‌و گیروگرفت هه‌یه لهبیركردنهوهكهى، بۆ نموونه زۆرجار كچێك خۆى سووتاندووه‌و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌م كورِه بۆ من نه‌بێت ئه‌وا خۆم ده‌سووتێنم، به‌هه‌مان شێوه‌ش بۆ كورِهكه ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌و كچه بۆ من نه‌بێت ئه‌وا خۆم ده‌كوژم، ئه‌مه شتێكى باوه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌كى هه‌ڵه‌یه”. عه‌لى وه‌ردى نووسه‌ر ده‌ڵێت “شێوازى بیركردنه‌وه‌ى ئێمه پێویسته ره‌نگاو ره‌نگ بێت، واتا ئێمه هه‌موو شته‌كانى بیركردنه‌وه‌ى خۆمان ته‌سك نه‌كه‌ین، هه‌موو بیركردنه‌وه‌كانى خۆمان له رهشو سپی‌دا كۆنه‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵكو پێویسته بیركردنه‌وه‌كانمان فراوانتر بكه‌ین، بۆیه‌ش بیركردنه‌وه‌ى ئێستا كه ئێمه پێویستیمان پێ هه‌یه، بیركردنه‌وه‌ى ره‌نگاو ره‌نگه، واتا ده‌بێت ئێمه بیركردنه‌وه‌یه‌كى ره‌نگاو ره‌نگمان هه‌بێت، نه‌ك بیركردنه‌وه‌یه‌كى رهشو سپى”.
ئێمه زۆرجار خۆمان نه‌ناسیوه، دڵنیابن له‌وه‌ى ئه‌مه زۆر گرنگه‌و پێویسته من بپرسم من كێم؟ سیسته‌مى بیركردنه‌وه‌ى من چۆن دروست بووه؟ بیركردنه‌وه‌كانى من له‌كوێوه دێن؟ من بۆچى وا بیرده‌كه‌مه‌وه؟ ئه‌مانه پرسیارن كه وات لێده‌كات خۆت بناسى، كه‌سێك ئه‌گه‌ر نه‌توانێت خۆى بناسێت نه‌ده‌توانێت خوا بناسێت، نهدهتوانىَ كه‌سى دیكه بناسێت، به‌ڵكو هیچ شتێك ناناسێت”. وه‌ك سوقرات ده‌یگوت “له‌خۆته‌وه ده‌ست پێبكه سه‌ره‌تا خۆت بناسه، هه‌ركه‌سێك خۆى ناسى دهتوانىَ خوا بناسىَ”. بۆیه من ده‌ڵێم پێویسته بگهرِێینهوه بۆخۆمانو خۆمان بناسین، من پرسیار بكه‌م من كێم، ئایا تاكو ئێستا ئێمه له‌خۆمان پرسیار كردووه كه ئێمه كێین، من ئه‌و بیركردنه‌وانه‌ى هه‌مه چۆن دروست بووه، ئه‌مه پرسیاره، چونكه بیركردنه‌وه بریتییه له ماهییه‌تى تۆ، ئێمه شتێكیمان هه‌یه، بیركردنه‌وه‌كانى تۆ ماهیه‌تى تۆن، من كاتێك بوونم هه‌یه ده‌توانم بوونى خۆم بسه‌لمێنم كه خاوه‌ن بیركردنهوهبم، واتا مرۆڤ عیباره‌ته له‌بیركردنه‌وه وه‌كو له مه‌نتق هاتووه ده‌ڵێت، كاتێك باسى مرۆڤ ده‌كه‌یت ده‌ڵێت كێیه؟ مرۆڤ حهیوانو ناتق، مرۆڤ ئاژه‌ڵێكى قسه‌كه‌ره، مه‌به‌ست له قسه‌كه‌ر ئه‌وه‌یه كه جیاوازى مرۆڤ له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵ ئه‌وه‌یه بیرده‌كاته‌وه، ئاژه‌ڵ بیرناكاته‌وه‌و ئێمه بیر ده‌كه‌ینه‌وه، جیاوازییه‌كى دیكه‌شمان هه‌یه، ئێمه ده‌توانین خۆمان بگۆرِین، بۆنموونه من كه‌سێكى خراپم ده‌توانم ببم به‌كه‌سێكى باش، كه‌سێكم هه‌موو شته‌كان ره‌ش دهبینمو ده‌توانم وا له‌خۆم بكه‌م شتى سپیش ببینم، به‌داخه‌وه ئێمه هه‌ندێكجار دووچارى گیروگرفت ده‌بین، هه‌موو ده‌رگاكان به رووى خۆمان داده‌خه‌ین، من لێره دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه‌و ده‌ڵێم هه‌میشه ده‌رگایه‌ك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى مرۆڤ به‌دواى دا برِوات بۆئه‌وه‌ى بیدۆزێته‌وه‌و له‌و ده‌رگایه بچێته‌وه نێو ژیان”.
له‌باره‌ى بوونى فه‌لسه‌فه‌ى ئێمه بۆ ژیان ئه‌و بۆچوونێكى واى هه‌بوو كه “زۆربه‌ى ئێمه هه‌ست بكات یان نا ئه‌وا جۆره فه‌لسه‌فه‌یه‌كى هه‌یه بۆ ژیان، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه كه ئێمه لهفهلسهفهى خۆمان تێبگه‌ین، من روانینێكم هه‌یه بۆ ژیان چۆن دهرِوانمه ژیان، ئه‌گه‌ر بێت‌و فه‌لسه‌فه‌ى ژیانى ئێمه ره‌شبینى تێدابێت، یان ئاڵۆزى تێدابێت، ئه‌وا ژیانیشمان پرِدهبێت له ئاڵۆزى‌و نه‌هامه‌تى، هۆكارێكى دیكه‌ش كه چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه شكست خواردنه له‌ژیان، ئه‌و پێیوابوو له عه‌شق ته‌نیا شكست خواردن نییه، چونكه ئێمه هه‌موومان به‌مانایه‌ك عاشقین، ئێمه ده‌توانین به‌عه‌شق بژین، ئێمه له‌عه‌شق فێره ئیراده ده‌بین، به‌داخه‌وه زۆرجار ده‌یبینین كه‌سانێك به‌بیانووى عه‌شق خۆیان سووتاندووه، من لێره‌وه پێیان ده‌ڵێم ئه‌وانه هیچ كات له عه‌شق حاڵى نه‌بوونه، چونكه هیچ كاتێك عه‌شق مرۆڤ هان نادات كه خۆى بسووتێنێت، عه‌شق نابێت ببێته هانده‌رێك بۆخۆسووتاندن، به‌ڵكو عه‌شق حاڵه‌تێكى دهروونیو رووحییه، عه‌شق ته‌نیا له‌نێوان مرۆڤه‌كان نییه، عه‌شق ده‌كرێت له‌گه‌ڵ خودا بێت، ده‌كرێت له‌گه‌ڵ سروشت بێت، ده‌كرێت له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ى خۆت بێت، ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و فه‌لسه‌فه‌ى خۆت بێت كه ئیمانت پێى هه‌یه”.
محه‌مه‌د جه‌وده‌ت ماسته‌ر له‌بوارى فه‌لسه‌فه ئه‌وه‌شى گوت “بهرِاستى ئێمه سته‌ممان له عه‌شق كردووه، كه‌واته ئێمه ده‌بێت جارێكى دیكه له ماناى عه‌شق تێبگه‌ین بزانین چۆن ئێمه عاشق دهبینو بزانین چۆن موماره‌سه‌ى عه‌شق بكه‌ین له‌ژیانماندا، هیچ كاتێك نێگه‌تیڤ له‌عه‌شق نییه، فه‌یله‌سوفێكى هیندى ده‌ڵێت “عه‌شق هه‌مووى سه‌ركه‌وتنه، هه‌مووى شیرینه، ئه‌گه‌ر تاڵیشى تێدا هه‌بێت ئه‌ویش هه‌ر شیرنیه، به‌ڵام ئێمه تاكو ئێستا وا له عه‌شق نه‌گه‌یشتووینه، واتا تۆ ئه‌گه‌ر له عه‌شق بژیت ده‌بێت له‌پێناوى عه‌شقدا بژیت، عه‌شق فێره ژیانت ده‌كات، تۆ ئیدامه به ژیانى خۆت بده‌یت، مه‌به‌ست له ژیان واتا گه‌یشتن به عه‌شقێكى به‌رز.
له به‌شێكى دیكه‌ى قسه‌كانیدا ئه‌وه‌ى خستهرِوو، كه به‌هۆى ئه‌وه‌ى مرۆڤ دووچارى گیروگرفت ده‌بێته‌وه په‌نا بۆ چه‌ندین شت دهباتو ژیانى بیرده‌چێته‌وه‌و په‌نا بۆ خۆسووتاندن ده‌بات، ئه‌و لایوابوو گشت گیروگرفته‌كانى ئێمه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، هیچ شتێك نیه چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، گیروگرفتیش له‌ژیان مانا به‌ژیانى مرۆڤ ده‌به‌خشێت، مه‌گه‌ر ده‌كرێت ژیانى مرۆڤ بهبىَ گیروگرفت بێت! به‌پێچه‌وانه‌وه زۆرجار گیروگرفته‌كان شیریننو ماناى ژیان ته‌نیا له شته شیرین‌و خۆشه‌كان نییه، هه‌ندێك جار له شته تاڵ‌و هۆشمهندییهكانیش ماناى ژیان هه‌یه، هه‌ر گیروگرفتێك هۆیه‌كى تێدایه، پێویسشته ئێمه له‌و هۆیانه بگه‌ین، به‌داخه‌وه ئێمه زۆرجار وا نارِوانینه گیروگرفته‌كان، بۆنموونه به‌هۆى گیروگرفتى زۆر بچووك ده‌بینین كچێك خۆى سووتاندووه، له‌قوتابخانه ده‌رنه‌چووه‌و خۆى سووتاندووه، یاخود ژنێك مێرده‌كه‌ى خۆى لێ توورِه كردووه‌و خۆى سووتاندووه، له‌كاتێكدا ئه‌مانه هۆكارى زۆر ساده‌ن، ناكرێت خۆى بسووتێنێت، مرۆڤ خۆى به‌هاى هه‌یه مرۆڤ پێوه‌ره بۆ هه‌موو شتێك”. ئاماژه‌ى به هۆكارى كۆمه‌ڵگه‌ش كرد‌و گوتى “كاتێك دێنه نێو كۆمه‌ڵگه ده‌بینین به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى زۆره، بۆیه زۆرجار هه‌ست ده‌كات سته‌م له مرۆڤ ده‌كرێت، به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌كان له‌نێو چوونه، به‌ها ئهخڵاقیهكان به‌هه‌مان شێوه، كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه هه‌موومان له‌ژێر كاریگه‌رى ماددهگهریداینو تاكه‌كان بىَ تاقه‌ت دهبنو هه‌مووشته‌كان به روویان داده‌خرێت، له‌هه‌مانكاتدا سیسته‌مى په‌روه‌رده له‌ماڵه‌وه كاریگه‌رى زۆرى هه‌یه، هه‌مووكات كولتورى ئێمه وابووه كه پیاوه‌كان باشترن له ئافره‌تان”.
توانا تةها