شوان عه‌زیز : به‌پێویستی ئه‌زانم به‌چه‌ند دێرێكیش بێت وه‌لامێك بنووسم بۆ كه‌سانێك كهلهئێستای میدیای وه‌رزشی له‌كوردستان خۆیان بهسهرقافڵه و پێشڕه‌و له‌و بواره دا ئه‌نێن بێ ئه‌وه‌ی بانگراوندی جه‌ماوه‌ریان هه‌بێت جه‌نابی كه‌له‌و ده‌زگایه‌ی كار ئه‌كات كه كه‌ناڵ و ده‌زگاكه‌ی متمانه‌ی جه‌ماوه‌ری له‌ده‌ست داوه ئینجا چۆن خۆیی به‌پێشڕه‌و میدیاكاری وه‌رزشی ئه‌زانێت وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێت كه‌هێشتا له‌خه‌ودا مابێت …………………
له‌باره‌ی رۆژنامه‌وه
له‌گه‌ل رێزم بۆ كه‌سانی به‌توانایی شیكه‌ره‌وه‌ی وه‌رزش و بابه‌ت نووسی رووداوه‌كانی وه‌رزشی رۆژانه ئه‌ممان چه‌ند كه‌سێكن كهبهدهستهی په‌نجه ئه‌ژمێر ده‌كرێن شایه‌نی رێزن و خۆیان پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریان هه‌یه به‌هۆی زیره‌كی و لێهاتووتی نووسه‌ره‌وه له‌میدیای وه‌رزشی كوردی له‌كۆمه‌لگای كوردی شوێن په‌نجه‌ی دیاره .
به‌لام ئه‌وه‌ی جێگای ئه‌سه‌ف بێت كه‌سانێكی تریش هه‌ن له‌میدیای وه‌رزشی كوردی خۆیان به‌پێشره‌وی ئه‌و میدیایه ئه‌زانن له‌كاتێك رۆژنامه‌كه‌ی بووه به سپۆنسه‌ری سه‌رسفره‌ی نان خواردن له‌سایه‌ی جه‌نابی نووسه‌ره‌وه بووه به سپۆنسه‌ر و راخه‌ری سه‌ر سفره‌ی نان خواردن . گه‌ر جه‌نابی نووسه‌ر كه‌به‌ناو خۆیی پێشره‌وه لێهاتووی و زیره‌كی لهشیكارهكانی به‌دی بكرابایه ئه‌وكاته جه‌ماوه‌ر له‌كاتژمێر 8 ی به‌یانیه‌وه بهسۆراغ رۆژنامه‌كه‌ی جه‌نابیه‌وه ئه‌گه‌ڕا به‌هۆی به‌هێزی بابه‌تی نێو رۆژنامه‌وه به‌لام وه‌ك ووتم به‌هۆی قۆرغی ژماره‌یه‌ك به‌ناو رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی كهلهئهلف و بێی رۆژنامه‌نووسی نازانن خۆیان به پیشه‌ی رۆژنامه نووسیه‌وه شۆركردوهتهوه رۆژنامه‌وانی كاری به‌وان نیه كه‌به‌م جۆره كاری بۆبكه‌ن به‌لام ئه‌ممان كردوویانه به‌پیشه وه‌ك بژێوی رۆژانه نانی پێوه ئه‌خۆن وبێ ئه‌وه‌ی له‌ئه‌لف و بێی رۆژنامه‌وانی بزانن باشترین به‌لگه‌ش وه‌ك ووتم رۆژنامه‌كه‌ی له‌بڕی پرۆفرۆشترین بێت له‌نێو جه‌ماوه‌ر بووه بهراخهری سه‌ر سفره‌ی نان خواردن له‌سایه‌ی به‌ناو پێشره‌وی میدیاكاری وه‌رزشی كوردی . به‌داخه‌وه بۆ ئه‌م به‌ناو میدیاكارانه له‌سایه‌ی ئه‌وانه‌وه جه‌ماوه‌ریش به‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه به‌به‌شێك له‌میدیای وه‌رزشی كوردیه‌وه ئه‌كات …….
له‌باره‌ی ته‌له‌فزیۆن………..
ناكرێت من بریاری ئه‌وه بده‌م كه‌كێ باشترینه له‌میدیای وه‌رزشی كوردی پێشڕه‌وان له به‌شی وه‌رزشی تی ڤی و وه‌یان ته‌له‌ڤزیۆنی وه‌رزشی تایبه‌ت و وه‌یان به‌رنامه راسته‌وخۆكان لێره‌دا جه‌ماوه‌ر خۆیی باش ئه‌زانێت متمانه و پر بینه‌رترین كه‌نال كێیه . پێویست به‌وه‌ناكات په‌یامێنر و وه‌یان پێش كهشكار ریكلام بۆ خۆی بكات خۆی به‌زۆر به‌سه‌ر خه‌ڵك بسه‌پێنێت و خۆیی بهپێشرهو بزانێت . له‌گه‌ل رێزم بینه‌ر ئه‌وه‌نده گه‌وج نیه كه نه‌زانێت پێشره و متمانه و پر بینه‌رترین كه‌نال لهههواله وه‌رزشی و به‌رنامه راسته‌و خۆیهكان كێیه ….. ئه‌بێت تاكه شه‌خس بریارلهسهر كۆمه‌لگا بدات كه كه‌نال و جه‌نابی پێشره‌ون وه‌یان كۆمه‌ڵگایه بریاری ئه‌وه ئه‌دات كه لێهاتووترین پێش كه‌ش كار و په‌یامنێره متمانه‌ی جه‌ماوه‌ری له‌ده‌ست دایه و مافی خۆیه‌تی له‌نێو جه‌ماوه‌ر به‌خۆیی بلێت كه من پربینه‌رترین كه‌نال و منم پێشره‌و میدیاكاری وه‌رزشی كوردی ………..
كه‌ناڵێك لهدهبلهوه كوژابێته‌وه چۆن په‌یامێنر و پێش كهشكارهكهی خۆی به‌سه‌ر قافڵه ئه‌زانێت ئه‌ی جه‌نابی ئه‌وه ئه‌وه ئه‌زانێت كهپێوهر بۆ باشترین متمانه‌ی جه‌ماوه‌ره .
لهكۆتادا پێشڕه‌وی میدیای وه‌رزشی پێویستی به‌متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر هه‌یه . پێشره‌وی میدیای وه‌رزشی ئه‌بێت بر بینه‌رترین بیت . پێشره‌و به‌میزاج و به‌پاره پێشره‌و نیت . پێوه‌ر پاره‌و میزاج نیه پێوه‌ر پربینه‌رترین بیت له‌رووی جه‌ماوه‌ره‌وه .
ده‌ست خۆشی بۆ ئه‌و كه‌نال و پێش كه‌ش كار و شیكه‌ره‌وانی وه‌رزشی له‌رۆژنامه و سایت و رادیۆكان كه‌متمانه‌ی جه‌ماوه‌ریان له‌ده‌سته و پێویست به‌ناوهێنان ناكات چونكه ئه‌ممان خۆیان له‌نێو پێگه‌ی جه‌ماوه‌ردان ……
دواووشهم ئه‌وه‌یه با میدیای وه‌رزشی كوردی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆمان به‌كار نه‌هێنین با میدیا وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی ماددی به‌كاری نه‌هێنین به‌داخه‌وه ژماره‌یه‌ك به‌ناو میدیاكاری وه‌رزشی ئه‌و ههلهیهیان قۆستوه‌ته‌وه له‌پێنا و مادده میدیای وه‌رزشیان ناشیرن كردووه رۆژانه له‌به‌رده‌گای به‌رپرسانن بۆ ده‌سكه‌وتی ماددیی رۆژانه‌یان بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ی جه‌نابی خزمه‌ت به‌وه‌رزشی كوردی بكات به‌داخه‌وه ……………. پێوه‌ر بۆ پێشرهویتان لهمیدیاكاری وه‌رزشی متمانه‌ی جه‌ماوه‌ره متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر به‌ده‌ست بێنن پاره و مادده به‌لاوه بنێن و وه‌رنه‌وه نێو جه‌ماوه‌ر ……………….
شوان عه‌زیز