یەکێک لە گرفتە سەرەکییانەی کە ڕوو بەڕووی زۆربەی ڕۆشنبیران و ھونەرمەندان دەبێتەوە و لە ئێستادا شتێکی زۆر دیارە دروستکردنی ئەکاونتە لە ماڵپەڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بەناوی ھونەرمەندانەوە بەبێ ئەوەی کە ھونەرمەندەکە ئاگادار بێت.
ماھیر حەسەنیش یەکێکە لەو ھونەرمەندانە، لە لێدوانێکی تایبەت بە چرا تیڤی ھونەرمەند ماھیرە حەسەن وتی : ئەو ئەکاونتە ھی من نییە و بە ھیچ شێوەیەک ئاگادار نیم وە من تەنانەت نازانم فەیس بووک بکەمەوە ، وتیشی من پۆلیسم ئاگادار کردۆتەوە و ئەو کەسەشم ئاگادار کردۆتەوە کە بەناوی منەوە قسە دەکات ھەروەھا چەند جارێک لە ڕاگەیاندنەکاندا ئاماژەم پێکردووە کە من ئاگاداری ئەو ئەکاونتە نیم ، ماھیر حەسەن وتیشی ھەرکەسێک شتیکی باش بکات من دەستخۆشی لێدەکەم بەڵام لەگەلڕ ئەوەدا نیم بەناوی منەوە کاری لەو جۆرە بکرێت ھەر کەسێکیش ئەو شتەی کردبێت ئەوە ناھەقییە و بێ ئەدەبییە بەرامبەر بە من ، ئەو کەسە با ڕێزێک بۆخۆی دابنێت ، من ئەوەندە کاتم نییە تا بچمە سەر ئینتیرنێت و فەیسبووک بەکار بھێنم .
بڕیار بەختیار