ماوەی چەن ساڵێکە ماڵی ھونەریی باران لە شاری سلێمانی پایتەختی رۆشنبیری دامەزراوە و بە درێژایی ئەو ماوە دورو درێژە سەدان چالاکی ھونەریی و ئەدەبی ئەنجامداوە ، ھەمیشە کەسایەتیە ھونەریی و رۆشنبیرەکان و رێکراوەیی و ھونەرمەندان سەردانی ئەم ماڵەیان کردوەو ، بە جوانترین کولبەی ھونەریی بۆ شارەکەیان لە قەڵەم داوە .
بەڵام بە داخەوە ئەم ماڵە تاقانەیەی شاری سلێمانی ھەمیشە بە دەس قەیرانی دارایی و نەبونی بینای خۆیەوە ناڵاندویەتیء ئاوری جدی لێ نەدراوەتەوە ، ھەرچەندە نزیک دەبێتەوە لە شەش ساڵ ئەم شوێنە ھەیە بەڵام نزیکە شەش مانگ دەبێت مینحەیەکی لە لایەن حوکمەتەوە بۆ دابین کراوە ، کە لە ئێستەدا بە ھۆی قەیرانە داریی و سیاسیەکانی ساحەی عێراقء ھەرێمی کوردستان بودجە دوا دەکەوێت و ، کەس نازانێت میزانیەی بەرێوەبەرایەتیەکەی ئێمە کە سەر بە وەزارەتی رۆشنبیریە کەی دەگاتە بانکەکان ، ئەمەش وادەکات کاریگەری راستەوخۆی لە سەر شوێنەکەمان ھەبێت ء نەتوانین چیدی بەرگەی درێژە پێدان بگرین .
ھەر بەو ھۆیەوە ئێمە لێرەوە بۆ رای گشتی رادەگەیەنین لە ئێستەدا ناتوانین درگای ماڵی باران بە روی کەسدا بخەینە سەر پشت ھەرچەندە چەن دەورەیەکی خۆبەخشی تێدایە, تاکو بینایەکمان بۆ دابین دەکەن وەک ئەو شوێنانەی تر کە بینایان بۆ دابینکراوە ، ئێمە لە ماڵی ھونەریی باران بۆ یەک ساتیش بەرژەوەندی گشتیمان لە یاد نەکردوەو تەنھا سەرقاڵی کاری ھونەریی بویین بە شێوەیەکی پرۆفیشناڵ ، بە ھاوکای قەرزی بچوک ء ھاوکاری حومەتء کەسایەتیء لایەنە پەیوەندیدارەکان توانیومانە باشترین ستۆدێی دەنگ لە عێراقداو چەندین ئامێرو بەش بەدی بێنین بۆ شوێنەکەمان ، کە لە ئێستەدا ئەگەر ئاوری جدی لێ بدرێتەوە لە ھیچ شتێکمان کەم نیە و دەتوانین وەک دامەزراوەیەکی ھونەریی کاروبارەکانمان دەسپێبکەینء رێکبخەین ، داواکاری ئێمە لە ئێستەدا ئەوە کە بینایەکی تایبەت بە ماڵی ھونەریی باران ھەبێت بۆ ئەوەی شوێنەکەمان دانەخەین ، تەحەدا دەکەین کە ھیچ شوێنێک ھەبێت بەرگەی ئەو ھەموو ماندبونەی ئێمە بگرێت و وەک خۆبەخش بەرگەی ماوەیەکی کەم بگرێت نەک چەن ساڵک ، ئێمە پێمان وایە شۆرشێکی ھونەریمان دەسپێکردوەو لە ئامانجەکانمان نزیک بوینەتەوە بۆ خزمەتی وڵاتەکەمان ، ماڵی ھونەریی باران یەکێکە لە ھەوڵە بە ئەزمونەکانی ھونەرمەند نوێنەر ئەحمەد بە بێ ھیچ بەرژەوەندیەکی تایبەت وەک موچەو ھەر شتێکی تر بەردەوامی داوە بەم شوێنە ، بەو ھۆیەوە داوادەکەین لە لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاورمان لێ بدەنەوەو ئەم قەیرانەمان بۆ چارەسەر بکەن بۆ ئەوەی بە نەفەسێی لەخۆبوردەییەوە خزمەتی زیاتری وڵاتەکەمان بکەینء بتوانین سود بە ھونەرمەندانء بەھرەمەندانی وڵاتەکەمان بگەیەنین ، دابینکردنی بینایەک بۆ ماڵی ھونەریی باران کێشە بنەرەتیەکانمان چارەسەر دەکات ء دەتوانین بەردەوامی بدەین بە چالاکیە ھونەریەکانمان ، بۆ ئەوەی بە ھەموومانەوە پایتەختی رۆشنبیری لە قەیرانی ھونەری و رۆشنبیری بە دور بگرین ، تکایە ماڵی ھونەریی باران لە داخستن بە دوور بگرن تاکو ئیمەش بە ھیوای پێشکەوتنی وڵاتەکەمان بەردەوام بین …
لەگەڵ رێزدا
ماڵی ھونەریی باران
Baran House Of Art
خاوەنی بیرۆکە نوێنەر ئەحمەد
پانۆرامای کاروچالاکیەکانی ماڵی ھونەریی باران بە وێنە
پەیجی تایبەتی ماڵی ھونەریی باران
www.facebook.com/baranhouseofart?ref=hl
بەشێک لە کارو چالاکیەکانی ماڵی باران