شێرکۆ جەلال : خوێنەری هێژا هیچ کاتێک نەم ویستووە بەخراپە باس لە ماڵپەڕێکی کوردی بکەم چونکە هەریەکە بە لێهاتووی خۆی خزمەتێکی گەورە بە وشەی پەتی کوردی و خوێنەری خۆی دەکات بەڵام کاتێک بەڕێوەبەری ماڵپەڕیاساوڕێساکانی ڕۆژنامەوانی پێشێل دەکات وهیچ ڕێزێک بۆنووسەر ناهێڵێتەوە خۆنووسەریش مافی خۆیەتی دووقسەی تێدابکات کە ئەوەی لێرە من باسی لێدەکەم نەهێڕش کردنە بۆسەرماڵپەڕەکە نە بێڕێزیە بەرانبەر بە خاوەنوو بەڕێوەبەرەکەی بەڵک و بە پێچەوانەوە من بە شێوەیەکی پڕاکتیک سەلماندوومە بۆچەندین ماڵپەڕی کوردی کە ماندوونەناسووهاوکاریان بوویم لەبواری نووسین دا بەبێ هیچ بەرانبەرێک بەڵام بفەرموون بە بینینی ئەو سەرپێچیەی ماڵپەڕی سەربەست کەلەگەڵ من کردوویەتی سەبارەت بەو نووسینەی بۆیادی ساڵێک تێپەڕبوون بەسەر مەرگی دەنگ خۆشووهونەرمەندی کورد ئەردەلان بەکرنووسیوومە
خاڵی یەکەم _ تایتلی نووسینەکەمی گۆریووە .. کە بەهیچ شێوەیەک مافی ئەوەی نیە ئەو سەرپێچیە بکات
خاڵی دووەم _ ئاماژەی بەهیچ ڕۆژنامەو ماڵپەڕو سەرچاوەیک نەکردووە کەنووسینەکەی لێوەرگرتووە
خاڵی سێیەم _ ئاماژەی بە ناوی نووسەرنەکردووە یان ڕاستر ئەوەیە بڵێم ناوی منی لەسەرنووسینەکە لابردووە
خوێنەری هێژا ئێوە خۆتان سەرپشک و دادوەری ئەوسەرپێچیانە بن
بفەرموون هەردوو وێنەی نووسینەکان