مەسعودی مەلا هەمزە : بۆ گرنگیدان بە بواری راگەیاندن و خزمەتی هونەرمەندان بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆی هەولێر ماڵپەڕێكی تایبەت و فەرمی بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكەی كردەوە. ئەو ماڵپەڕە جگە لە هەواڵ و وتار و دیداری شانۆیی، هەریەك لە بوارەكانی “دراما، سینەما” لەخۆ دەگرێ.
هیوا سوعاد سەرپەرشتیاری گشتی ماڵپەڕەكە لە لێدوانێكی تایبەتدا گوتی: بەهۆی پێشكەوتنی تەكنەلۆژیاو گرنگی بوونی ماڵپەڕی تایبەت وەكو بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆ بە ئەركی سەرشانی خۆمان زانی ماڵپەڕێكی تایبەتمان هەبێ و وێڕای هەواڵ و چالاكییەكانی خۆمان خزمەتی شانۆكارانی كوردی پێبكەین”.
هیوا سوعاد گوتیشی: ئەگەرچی ئەو ماڵپەڕە بەفەرمی هی بەڕێوەبەرایەتی شانۆیە، بەڵام هەواڵی سینەمایی و درامیش لەخۆدەگرێ، دەمانەوێ لەرێگای ئەو ماڵپەڕەوە خزمەتی هونەرمەندان بكەین، هەروەك لە بەشێكی گرنگی ئەو ماڵپەڕەدا ئەرشیفی شانۆكاران دەخەینە روو، تەوەری گفتوگۆ دەكەینەوە لەسەر ژیان و بەرهەمەكانیان.
بۆ سەیركردنی ئەو ماڵپەڕە دەتوانن لەرێگای ئەم لینكەوە ماڵپەڕەكە ببینن:
www.shanoyhawler.org