یەکێک لەو زیانانەی کە چەند سالێکە کێشەی بۆ ھونەرمەندانی کورد پەیداکردووە بڵاوکردنەوەی ئەلبوومە نوێیەکانیانە لە سەر تۆری ئەنتەرنێت بی ئەوەی پرس و رایان پێ بکرێت، لە ھەمان کاتیشدا زیانێکی ماددی زۆریان پێدەگات، چونکە لەبەر بلاوکردنەوەی گۆرانی ھەر ھونەرمەندێک لەسەر ماڵپەرەکاندا، کاریگەری ھەیە لەسەر سست فرۆشتنی ئەلبوومەکەی لە بازاردا.
(ئازاد کوردی ) وەک بەڕێوەبەری یەکەم ماڵپەری ھونەریی کوردی لەم بارەیەوە گوتی: ، دوای ساڵی ٢٠٠٤ چەند ماڵپەرێکی کوردی دەستیان بەم کارە کرد کە سەرجەم تراکی ئەلبوومی نوێی گۆرانی ھونەرمەندەکانیان دەخستە سەر سایتەکانیان، ئەمەش دەبووە ھۆی درەنگ یاخود نەفرۆشتنی ئەلبومەکان و زیانێکی گەورەی بۆ ھونەرمەند یان کۆمپانیا ھونەرییەکان دروست دەکرد. ئەم کێشەیە دەمەقاڵێیەکی زۆری لە نێوان ھونەرمەندان و خاوەن ماڵپەرەکان پەیدا کرد، ئێمە وەک سایتی چرا تیڤی ئەوسا ناسراو بە چرامیوزیک کە بریکاری گەورە کۆمپانیای هونەری چوارچرا بووین لە ئەوروپا بەردەوام کێشەمان لەگەل ئەم ماڵپەڕانە هەبوو. ساڵی ٢٠٠٧ ئێمە لە ماڵپەری چرا وەستاین لە بڵاوکردنەوەی سیدی کوردی ئۆرجیناڵ و چیتر سیدیمان لە ئەوروپا بلاو نەکردەوە بە هۆی ئەم کێشانەوە. هەڵبەتە ئەم کێشەیە تەنھا ھونەرمەندی کورد پێوەی ناناڵێنێت، ئەمە کێشەیەکی جیھانییە. کۆپی و بلاوکردنەوەی گۆرانی بە نایاسایی لەسەر نێت کاریگەرییەکی گەورەی ھەیە لەسەر نەفرۆشتنی، چونکە ئێستا تەکنیک پێشکەوتووە و خەڵک دەتوانێت ھەمان سیدی لە ئینتەرنێتەوە بخاتە سەر فلاش و لە نێو ئۆتۆمۆبیل و ماڵەوە لێیبدات ئەو کات پێویستی بە کڕینی ناکات لە فرۆشگاو دەبێتە ەۆی مانەوەو نەفرۆشتنی لە فرۆشگاکان.
(بێلان گەرمیانی)ی موزیکژەن وە ئەرکێکی نەتەوایەتی و نیشتمانی چەند ساڵێک لەمەوبەر پرۆژەیەکی ئامادەکرد، کە باسی لە پاراستنی مافی ھونەرمەندان دەکرد، بەلام بە داخەوە تاوەکۆ ئێستا پرۆژەکەی نەخراوەتەوە بواری پراکتیکەوە، (بێلان) لەسەر ھەمان بابەت ڕای خۆی دەربڕی گوتی: “لە کوردستان ھیچ ھەنگاوێکی ڕەسمی نەنراوە بۆ ڕێگەگرتن لەو ماڵپەڕانەی کە بە بێ مۆڵەتوەرگرتن لە ھونەرمەندان بەرھەمەکانیان بۆ دابە زینی بە خۆڕایی نمایش کراون،
(بێلان) بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە، سێ قۆناغی دەست نیشان کرد، یەکەم: ھەبونی دەزگایەک یاخود ڕێکخراوێک کە دەسەڵاتێکی یاسایی لەلایەن پەرلەمانەوە پێ درابێت و ھەماھەنگ بێت لە گەڵ ڕێکخراوە جیھانیەکان، دووەم دۆزینەوە و پێکاندنی کەسانی بەرپرسیار لە بڵاوکردنە وە و بە ھەڵە بەکارھێنەرانی بەرھەمی ھونەرمەندان، سێیەم دەرکردنی فەرمانی سزای تایبە ت بەو ماڵپەڕانەی کە ئەم جۆرە بەد ڕافتاریە ئەنجام دەدەن.
(بێلان) نمونەیەشی لەسەر وڵاتی نەرویج ھێنایەوە گوتی: “لە وڵاتێکی وەکو نە رویج ڕێکخراوی گرامئارت ھاوکاری یاسایی پێشکەش بە ھونەرمەندانی ئەندام لە و ڕێکخراوە دەکەن، من لە ساڵی ٢٠٠٨ توانیومە سودیان لێ وەرگرم بۆ بە رەنگار بوونەوە لە حاڵەتێکی ئاوھا، ھیوادارم ڕێکخراوی مافی ھونەرمەندانی موزیسیۆن کوردستان کە من سەرپە رشتی دە کەم لە لایەن پە رلەمانی کوردستانە وە بایەخێکی ئە وتۆی پێ بدرێ بۆ ئە وە ی مەبەستەکان و خاڵبەندەکانی ئە م ڕێکخراوە بە پاراگرافە یاساییەکانە وە ببەستنەوە تا وەکو ئێمە ش بتوانین وە ک وڵاتانی پێشکە وتوو بتوانین چێژ لەو دەسەڵا تە یاساییانە وەرگرین بۆ خزمەت کردن بە بەرھە می ھونەرمەندان بەمەش دەتوانین سزای دیاریکراو بسەپێنین بەسەر ھەر میدیایەک کە سە رپێچی بەرھەمی ھونەرمەندان دەکات (کوردە عومەر)ی گۆرانیبێژ پێی وایە کە کەسانێک ھەن دەیانەوێت بازرگانی بە ماندووبوونی ھونەرمەندان بکەن و لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی گۆرانییەکان لەسەر تۆری ئەنتەرنێت بازاری ماڵپەرەکانیان خۆش، بکەن، (کوردە)گوتیشی: ئەوانانەی لە ڕێگەی ئەنتەرێتەوە مافی ھونەرمەندان دەخۆن ھیچ ھەست بە پەرسیارەتی ناکەن، زیانێکی گەورە بە ھونەرمەند دەگەیەنن بە جۆرێکی وەھا کە دەبێـتە ھۆی سست بوونی فرۆشتنی بەرھەمە ھونەرییەکەی لە بازاردا.
ئاریان دەرگەڵەیی