ئەمڕۆ ماڵپەری ھونەری کوردفۆکس یەکەم وەشاندنی خۆی دەستپێکرد و خاوەنی دەزگای کوردفۆکس رایگەیاند، ھەڵدەدەین دوور لەتەقلید و بەشێوازێکی مۆدێرن کار بکەین و خزمەت بەھونەرمەندان بکەین “وا دەکەین رەزامەندی ھونەرمەندان بەدەست بێنین و بەماڵپەری خۆیان بزانن”.
باوان رزگار نوری، خاوەنی کوردفۆکس لەیەکەم رۆژی وەشاندنی ماڵپەری کوردفۆکس رایگەیاند، لەبەرئەوەی تائێستا ماڵپەڕێکی ھونەریمان نییە بەشێوازێکی زۆر نوێ و مۆدێرن خزمەت بەھونەرمەندان بکات، ئێمە بیرمان لەدروستکردنی ماڵپەری کوردفۆکس کردەوە، “ھەوڵدەدەین کارەکانمان جێگەی رەزامەندی ھونەرمەندان بێت”.
باوان رزگار گوتیشی “مەبەستی ئێمە خزمەتکردنە، ھیوادارین بتوانین خزمەت بەھونەرمەندان بکەین و ببێتە مینبەرێک بۆ گەیاندنی راوبۆچوونی ھونەرمەندان و لێی رازی بن، ئەوە ببێتە سەرەتایەک بۆ ئاشتبوونەوەی ھونەرمەندان لەمیدیاکان، کە بەداخەوە ئەمڕۆ ھەست بەوە دەکرێ زۆرێک لەھونەرمەندان لەمیدیای کوردی نارازین و خۆیان دوورخستۆتەوە”.
ھەروەھا خاوەنی کوردفۆکس سوپاسی خۆی راستەی کۆمپانیای ئاڤێستا گروپ” دەکات، کە ھاوکارێکی باشی ئەوان بووە بۆ لەدایکبوونی ماڵپەری کوردفۆکس “بەپێویستی دەزانم سوپاسیان بکەم، ھیوادارم بەردەوام بن لەھاوکاریکردنی گەنجان”.
باوان رزگار ئەوەشی راگەیاند “ھەر خوێنەرێکی کوردفۆکس تێبینی و رەخنە و بۆچوونێکی ھەیە دەتوانن بۆمان بنێرن، بەگرنگییەوە گوێ لەبۆچوونی خوێنەرانی خۆمان دەگرین و ئەگەر لەپێناو بەرەوپێچوونی ماڵپەری کوردفۆکس بوو ئێمە جێبەجێی دەکەین.
ماڵپەری کوردفۆکس لەسەر ھەرددوو دومین کار دەکات و دەتوانن سەردانی بکەن و کاروچالاکییەکان ببینن.
www.kurtdfox.com
www.kurdfox.net
ستاف:
باوان رزگار: خاوەنی ئیمتیازی دەزگای راگەیاندنی ھونەری کوردفوکس
زانا دڵشاد دزەیی: بەرپرسی بەشی ھونەری
ئاکام عومەر: سەرپەرشتیاری گشتی کاروچالاکی کوردفۆکس
بۆ زانیاری زیاترو پەیوەندی و ناردنی بابەت دەتوانن لە سگەی ئەم ئیمیلەوە پەوەندیمان پیوە بکەن:
kurdfox@gmail.com