هۆنراوه‌یه‌ك بۆ چله‌ی باوكم
هه‌ڤاڵی قاره‌مانی پارتی و كوردستان
شكێنه‌ری ته‌وقی دیلێتیی نێو زیندان
بالاَی خه‌باتت به‌رزه هێنده‌ی ئاسمان
شۆڕشگێڕی به‌وره‌ی گه‌رمیان و كوێستان
شه‌ڕی هه‌ندرێن شایه‌ته له‌سه‌ر نه‌به‌ردیت
بڵندیی پیره‌مه‌گروون هێمایه بۆ خۆڕاگریت
چیای سورێن بوو به‌ناسنامه‌ی سهرمهدیت
خوێنی ئاڵت كیشاووێتی تابلۆی نه‌مریت
ئه‌ی هه‌ڤاڵی قاره‌مانی رێبازی بارزانی
له خه‌باتكردندا ماندووبوونت نه‌زانی
ده‌مزانی چه‌ند خه‌مخۆر و دڵ پڕ له ژانی
ژیانت ئهستێرهبوو ده‌ستی غه‌در كشانی
ئهیلوول و گوولاَن چاو پڕ له فرمێسكن
بۆ خه‌می مه‌رگی تۆ هه‌نسك هه‌ڵده‌كێشن
ده‌مزانی رۆژێك دێت كه خوێنت ده‌ڕێژن
فریشته‌كان بۆ ئه‌و خوێنه دڵ پڕ لهئێشن
ئای له‌چه‌كی خه‌باتكردن و بڕنه‌وی شانت
هه‌موو بوونه یادگاریی رۆژانی تێكۆشانت
چیای قه‌ندیل سووره كه‌به‌خوێن نهخشانت
سلاَوو له قوربانیدان و شۆڕشی بێووچانت
ماڵئاوا ئه‌ی ئه‌ستێره گه‌شه‌ی كوردستان
ماڵئاوا تریفه‌ی شه‌وه زه‌نگی تاریكستان
ماڵئاوا ئه‌ی رێبواری رێبازی پارتیمان
رۆحت شاد بێت له مه‌زارگه‌كه‌ی بارزان
تێبینی: ئه‌م شیعره له‌لایه‌ن “دڵشاد تۆفیق” نووسراوه و له‌لایه‌ن “سه‌میره” له مه‌راسیمی چله‌ی باوكمدا خوێنراوهتهوه.