دڵکەش قادر
ماڕشی من تۆ
کە هەموو ڕۆژێ لە خەیاڵما چرۆ دەکەی سترانی من تۆی کە هەموو چرکەیەک دەمخەیتەوە سەما و لە تەنیایی تاقەتپڕووکێنم دادەبڕی ئەی سروودی نەوتراوی سەر زمانی من تۆ چ مەعشەرێکی کە لە دەریای مندا شێتانە سەما دەکەی جوانی سپیپۆشیم ئاوازێک بوو لەسەر ستەیج سەمای بالییەمان دەکرد بە میلۆدییەک قوربان پیرۆز دەکەین و تەوافی دڵی یەکری دەکەین چ شێتییەکی پاییزانەیە دڵی تۆ لە حەوشەی پشتەوەی خانەقای مەولا ماچبارانی یەکتر دەکەین تووند ڕامووسانی هەنگوینی شەومان دەبەینەوە نێو پێکێ شەڕابی سەر سینە و کاڵییەکان تۆخ دەکەین و سپییەکان مۆر دەکەین.سلێمانیی
دڵکەش قادر
Discussion about this post