ژیانم گوزهرکردنێ بوو به ژێرلێزمه بارانێکی غهماویا
ڕاکردن بوو به‌دووی هه‌وره ڕه‌نگ په‌مه‌یه‌کاندا
شه‌ونخونی بوو له‌هێلانه‌ی باڵنده کۆچه‌ریه‌کاندا
سه‌ماکردن بوو له‌گه‌ڵ گه‌ڵاوه‌ریوه‌کانی دامێنی شۆسته‌ی شه‌قامه‌کان
چنینه‌وه‌ی فرمێسکه‌کانی به‌خته‌وه‌ری بوو
ده‌ست له‌ملانێی ئازاره‌کانی مانگ بوو ،
که‌وام کرد له ئاسمانه‌وه ئاشقم بێت ..
له‌گه‌ڵ وه‌همێکدا ئیشتیهای ماچێکم بکا
خه‌تای من بوو
به‌تریفه‌ی ئه‌و شهوانهکۆلارهیهکم دروست ده‌کرد
ماچێکم له‌سه‌ر ده‌نه‌خشاند
له‌سه‌ربانی سه‌رابێکه‌وه هه‌ڵم ئه‌دا
شه‌ماڵێکی بزێو
ده‌ی ئاڵاندا لهدهزوولهکانی ته‌لیسمی خۆره‌وه
نهم به‌خته‌وه‌ریه‌م لێ وون ده‌بوو
ئه‌ویش له‌گه‌ڵ هه‌ڵاتنیدا
ئیشتیهای ماچێکی نه‌خشێنراوی ده‌کرد
هه‌ڵقرچاو له‌به‌رتیشکی خۆر
و….
شڕو ووڕ
و شه‌که‌ت به‌ده‌ستی باو بۆرانه‌وه …….
فرمێسک مسته‌فا
2007/6/1