سارا ڕه‌شید ئه‌فه‌ندی
کێ ئه‌توانێ !؟
ڕێگه‌ی ماچێکم لێ بگرێ
ڕۆژی سه‌د جار به قوربانی یار نه‌بێ
ڕۆژێ دێ
له باتی قوربان و ماچ
شه‌کره گوڵم لابێ
هه‌ریه‌ک دوو ڕۆژێکه
زۆری نه‌ماوه ئه‌و کاته‌ش بێ
بۆیی ده‌ستی نه‌رمم له ده‌ستیا بێ
تیشکی چاوی
تێڕوانینی له نیگام دا بێ
کێ ئه‌ڵێ
له‌و ساته وه‌خته ته‌نها ووشه‌یه‌کی پڕ مانا
پردێ دروست ناکا هه‌تا ئه‌و په‌ڕی جێ
به هه‌ردوو دیه‌ی سوێند بێ
ناگا به شه‌و
له کاتی نیوه‌ڕۆدا دێ
ته‌نها بۆیی ماچێکی به‌مێ
حه‌وت فرسه‌ق ڕێ ئه‌بڕێ
ئه‌گه‌ر به پیاده‌ش بێ
ماندوو نابێ
تۆ بڵێی ئه‌مه چۆن بێ !؟
ئا ده‌ی خێرا پێم بڵێ !؟
جێ پێکانت له کوێ ڕا دێ
له کام جێیه و بۆ کام جێ دێ
بۆ هه‌ر هه‌نگاوێ
هه‌تا دڵی خۆتم به‌یتێ
له باتی نوقڵ و نهباتێ
بۆ به‌راتی ساڵێ
ڕێگای زۆر دوور ئه‌بڕێ
ده وه‌ره‌و هانێ
ئه‌وه ماچێ
له باتی دیاری و گوڵ
بۆ هه‌ر کاتێ
ئاماده‌یه سفره‌و خوانێ
ئه‌گه‌ر له‌و ڕێگایه
قوربانی زۆریشم دابێ