زنجیرە درامای “دوا بڕیاری یەعقوب” کە زنجیرە درامایەکی نوێیەو لە لایەن کۆمپانیای “بابلیۆن” بەرهەم دەهێندرێت، لە مانگی رەمەزانی ئەمساڵ لە کەناڵی ئاسمانی “کۆڕەک تیڤی” دێتە پێشاندان.
دوا بڕیاری یەعقوب، زنجیرە درامایەکی ٤٠ ئەلقەییەو لە لایەن “لوقمان غەریب” کاری دەرهێنانی بۆ دەکرێت، هاوکات ٦٥ ئەکتەری بەتوانای کورد بەشدارییان تێدا کردووە.
ئەم درامایە چیرۆکی ئافرەتێکی پارەدار دەگێڕێتەوە کە چەند پیاوێک چاویان بڕیوەتە سامانەکەی و بۆ گەشتن بەو ئافرەتە هەموو رێگەیەک تاقی دەکەنەوە، کارەکتەری یەعقوبیش لە نێو درامایە پیاوێکە کە سوێندی خواردووە سەرجەم راستییەکان بدرکێنێت.
بەرهەمەمهێنانی درامایەکی کوردی لە لایەن کۆمپانیای “بابلیۆن” لە کاتێکدایە، کە لە ئێستادا گرنگییەکی زۆر بە دراما بیانییەکان دەدرێت و لاوازی لە بەرهەمهێنانی درامای خۆماڵی هەیە، هاوکات لە رێگەیەوە کەلتور و رۆشنبیری کوردی لە پێناو زیندوو مانەوەی پێشان دەدرێت و هاندەرێکیش دەبێت بۆ بەردەوامبوونی ئەکتەرەکان.
دوا بڕیاری یەعقوب کە لە بەرهەمی کۆمپانیای “بابیلۆن” ـەو لە ئێستادا لە قۆناغی مۆنتاژدایەو لە مانگی رەمەزان پێشان دەدرێت.
دەرباز یونس – راگەیاندنی کۆمپانیای بابلیۆن و کۆڕەک تیڤی.