ماوەی چەندین ساڵە ڕۆژانە ئەبینین کە چەندین گروپ و توێژی کۆمەڵگا خۆپیشاندان ئەکەن و بایکۆتی کارەکانیان ئەکەن و مانگرتن ئەنجام ئەدەن وەک فشارێک بۆ لایەنی دەسەڵات بەڵام کاریگەریەکی وای نابێت لەسەر بڕیارەکانی حکومەت .
دایارترین ناڕەزایی خەڵکی لەم چەن ساڵەی دوایدا خۆپشاندانەکانی ۱۷ی شوبات بو کە نزیکەی سێ مانگ بەردەوام بو لە سلێمانی و دەوروبەری جگە لە شەهید بونی چەن لاوێک هیچ کاریگەرییەکی وای لای دەسەڵات دروست نەکرد ، لەبەر چەن هۆکارێک ..
1. دەسەڵات زۆر خەم ساردە بەرامبەر هاوڵاتیان و بێباکە بەرامبەر سەلامەتی ژیانی هاوڵاتیانی خۆی.
2. ناڕەزاییەکان گشتگیر نەبون لەسەرتاسەری کوردستان تەنها لەسنوری پارێزگایەکدا بون لە ناوچەکانی ترش بەهۆی دەسەڵاتی سەربازییەوە هەموو جموجوڵێک کۆنتڕۆڵ کرابوو .
3. ئەو کەسانەی کە ببونە نوێنەری خەڵکی یان بەشداری ئەکرد لە ناڕەزاییەکاندا چەن بەشێک بون ، بەشێکی کەمیان خەمخۆری ڕاستەقینەی خەڵکی بون ، بەشێکی تریان تەنها بۆ خۆ دەرخستن بون وەک پیشەی هەمیشەییان ،
بەشێکی تریان بەفەرمانی حیزبەکان بەشدار ئەبون کاتێک بەرپرسێکی حیزبەکەی وتاری هەبووایە هەمو ئەندامانی حیزبەکەی کۆ ئەبونەوە ! بەشێکی تریان لە ژێرەوە لەگەڵ دەسەڵاتدا بو !
کەواتە زۆرینەی بەشداربووان ئامانجی سەرەکی بۆ ئەوەنەبووە کە دژی گەندەڵی خەبات بکات ،
ئەم جۆرە بەشداری کردنەش لە ناڕەزاییەکاندا کاریگەری دروست ناکەن لەسەر دەسەڵات !
وا بڕیارە دیسان ناڕەزایی خەڵکی دەست پێ بکاتەوە ، ئەگەر ئامانجی سەرەکی بەشدار بووان چاکسازی نەبێت و خۆی نەگەشتبێتە ئەو باوەڕەی کە چاکسازی گرنکە ئەوا کاریگەری نابێت ،
ئەگەر ئەو خاڵانەی سەرەوە دوبارە ببنەوە جگە لە دوبارەبونەوەی ڕوداوەکانی ۱۷ی شوبات هیچ شتێک ناگۆڕێ !
مانگرتن بۆچی و لە پێناوی چی؟
ناڕەزایی دەربڕین مافێکی بنەڕەتی ئینسانە بۆ نەهێشتنی نا دادی کۆمەڵگا و گەندەڵییەکانی دەسەڵات دژی تاکی کۆمەڵگا .
بەڵام کاتێ داوای هەرشتێ ئەکەی پێویستە بە تەواوی ئامادە بیت بۆ وەرگرتنی و بتوانی داواکارییەکانی خۆت جێبەجی بکەیت بە دروستی!
هیچ مانایەکی نییە داوای ئازادی بکەیت بەڵام ئامادە نەبیت بە ئازادی بژیت !
هیچ مانایەکی نییە داوای نەهێشتنی گەندەڵی بکەیت بەڵام هەوڵ نەدەی لە ژیانی خۆتەوە گەندەڵی بنبڕ بکەت ، هۆکاری ناڕەزاییەکانت بۆ ئەوەبێت کە موچەی بندیواری خۆت یان کەسێکت کە چەندین ساڵە بە نایاسایی وەری ئەگری ئێستە بڕاوە و داوای بکەیتەوە !
پێش ئەوەی ڕەخنە لە حکومەت بگرین و بڕژێینە سەرجادە و کوڕی هەژارانی ئەم وڵاتە بە کوشت بەین و بەناو ڕۆشنبیرەکان نانەکەی بخۆن و خۆیانی پێ بەرز کەنەوە پێویستە چاکسازی لە خۆمانەوە دەست پێ بکەین .
هەر پیشەیەکمان هەیە بە دروستی بەڕێوەی بەرین ، گەر دایک و باوک ین بەبێ جیاوازی و بە دروستی مناڵەکانمان پەروەردە کەین !
گەر مامۆستاین ئەو هەوڵەی لە وانە تایبەتەکان ئەیدەین لە ناو پۆلەکانیش بیدەین !
گەر دکتۆرین زمان و قسەشیرینی عیادەکانمان بەینە ناو بنکە تەندروستییەکان !
ئەندازیارین ، شۆفێرین ، کارگوزارین ، هەر پیشەیەکمان هەبێت با لە خۆمانەوە دەس پێ بکەین بۆ چاک سازی دواتر ناڕەزایی دەربڕین لە بەرامبەر کە دەسەڵاتە ئەوکاتە کاریگەری ئەبێت !
با لە خۆمان بپرسین ، ئایا ناڕەزاییەکانمان بۆ گۆڕینی سیستەمی حکومڕانی ئەم وڵاتەیە یان تەنها بۆ دابین کردنی موچەیە ؟!
ئەگەر تەنها بۆ موچەیە ڕاست و ڕوون بڵێن تەنها موچەمان بۆ دابین بکەن کێ سەرۆکی ئەم وڵاتەبێ کێشەمان نییە !
چۆن حکومڕانی ئەم وڵاتە ئەکات ، سیستەمەکە پەڕلەمانی بێت یان سەرۆکایەتی یان پاشایەتی ، کێێشەمان نییە !
ئەگەر ئەمانەوێت سیستەمی حکومڕانی دروست بۆ ئەم وڵاتە دابنرێت با لە خۆمانە دەست پێ بکەین گەندەڵی لەناو تاکەکانی کۆمەڵگا نەهێڵین دواتر گەندەڵی حکومەت چارە بکەین !
هەر وەک چیرۆکی نێوان باوک و مناڵەکە کە ئەڵێت .. کە مرۆڤێکت ڕاست کردەوە جیهان بۆخۆی ڕاست ئەبێتەوە !!
کەواتە پێش ئەوەی هەوڵی چاک کردنی حکومەت و سیاسییەکان بەین با هەوڵ بەین خۆمان چاک کەین ، ناخ و بیروبۆچونی خۆمان پاک کەینەوە لە پشتگیری گەندەڵکارانی ئەم وڵاتە !
لە خۆمانەوە دەست پێ بکەین دواتر خێزان و دواتر کۆمەڵگا باش کەین ، ئێمەین بناغەی کۆمەڵگا ، گەر خۆمان باش نەبین کۆمەڵگاش باش نابێت !
حکومەت و سیاسییەکانیش بەشێکی کۆمەڵگان !
ڪــەمــال ڪــوردی
۱۹/۹/۲۰۱٦