لە ھۆلی سەنتەری لاوانی رواندز ،کاتژمێر ٤:٣٠ی ئێوارەی ڕۆژی ١٦_٥_٢٠١٢ لە لایەن سەنتەری رۆشنبیری رواندزبە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە ھەوادارانی شیعر ، ئێوارە کۆرێکی شیعر خوێندنەوە لە ژیر ناونیشانی ( شیعرە ونبووەکانی رواندز )بۆ شاعیر
(سەڵاح ماندوو رواندزی) سازکرد ، لەم ئێوارە کۆڕەدا ،شاعیرچەپکێک لە شیعری نیشتمانی و خۆشەویستی پێشکەش بە ئامادەبووان کردو بە شیعرە ناسک و تەڕەکانی تام و چێژێکی جوانی بەخشیە ئامادەبووان وشیعرەکانی بۆنی غوربەت و ئاوارەیی و خۆشەویستی و نیشتیمانیان لێدەھات .
سەڵاح ماندوو رواندزی لە ساڵی ١٩٤٢ لە رواندز لە دایک بووە و نزیکەی(٣٦)ساڵە لەوڵاتی کەنەدا دەژێت ، لەمێژە شیعر دەنووسێت .
یاسین برایم