تۆزی تهپاشیر هه‌موو ده‌مێ سه‌رپه‌نجه‌کانی سپی ده‌کرد ، لۆ هاوکێشهکردنی سین و صادی خوێندکاره‌کانی بێ پشوو ماندی نه‌ده‌بوو ،
زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ک هه‌میشه ده‌رگای هه‌ست و دڵی ده‌سمی ، نهرمهدوێ پیتی ڕ و رری ده‌په‌ڕاند و ده‌توانده‌وه لهخۆشگۆییدا ، چاوکێش و ڕۆحپهرهی باریکه‌له به‌هزرێکی به‌رز ، ئه‌وه‌نده نزیک ده‌بۆوه له‌ڕۆحت وات ده‌زانی ئاوه‌ڵی تۆیه قوتت ده‌دا بهرام کهبهخۆت دهزانیهوه ئه‌وه ئه‌وه به‌گه‌وره‌یی خۆی قوتی دایی له‌باوه‌شی میهره‌بانیدا داڵده‌ی داوی ! که‌سایه‌تی ئیسفنجی بوو هه‌رچه‌ند بگوشرێ ههردههاتهوه قه‌باره‌که‌ی خۆی به‌و نه‌رمیه‌ی به‌رگه‌ی هه‌موو هێزێکی ده‌گرت و له‌خاڵی کۆتا هه‌رئه‌و براوه‌بوو
ڕێکه‌وت و مێژوو ..
گه‌له‌ک جار ڕێکه‌وته‌کانی ژیان بێدادن هه‌ل ناده‌نه که‌سه شیاوه‌کان به‌ڵام مێژوو بوخچه‌ی یاده‌وه‌ریه‌کانی مێشکی مرۆڤه بۆ هه‌موو شتێ لاپه‌ڕه‌ک ده‌نوسێته‌وه . هه‌ڵدانه‌وه‌ی ڕووپه‌ڕێکی ڕازاوه‌ی خۆی ئه‌هوا نوسیته‌وه که سه‌ره‌تا ده‌ستت به‌خوێندنه‌وی کرد ، لێره‌وه‌ش وێنانوسی هه‌ندێک لهههڵکهوتهیی مامۆستای به‌رز بخوێنه‌وه
سه‌رکرده‌ی سیاسی ..
هه‌موو مه‌رجه‌کانی سه‌رکرده‌ی سیاسی تێدابووه لهپاشهبنهی ڕۆشه‌نبیری و خاوه‌ن بۆچوون ، دانوستانێکی نه‌رم و نیانی گوێگری هه‌مووان ، بوێری مه‌یدانی خه‌بات ، کوردپه‌روه‌ر و نیشتمانپه‌روه‌ر ، میانڕه‌وی سیاسی بێ که‌فوکوڵ ، بێ هه‌ڵچوونی ده‌مارگیری . زۆرکه‌س له‌ئاستی ئه‌و نزمتربوون هه‌لی چوونهسهرهویان پێدرا و هیچیان پێنه‌کرا به‌ڵام مامۆستا وریا و چه‌ندانی تری له‌و ئاستانه ڕێگریان لێ‌کرا به‌ڵام زێڕی عه‌یار بیستوچاربوون هه‌رگیز خڵت و خاش نرخی دانه‌به‌زاندن و ئه‌وه‌ش حوکمی مێژووه
پێشڕه‌وی ڕه‌چه‌شکێن ..
ئه‌وه‌ی ده‌ی خونیهوه پێهه‌ڵدان و شینی دوای مردوو نی یه به‌ڵکو باسی دروستی مرۆڤێکی بوێری پێشره‌وی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕه‌چه‌شکێنی کۆت و به‌نده کۆنه به‌ده‌کان ، چه‌کدار به‌بیری ڕۆشه‌ن و کرداری نوێخواز ، کوردێکی ڕاسته‌قینه هیچ که‌لتورێکی داگیرکا‌ر پاوانی بیروبۆچوونی نه‌کردبوو ! بڕوای به‌ئازادی ژن و مافی هه‌موو تاکه‌کان بوو لهگچکهوه تا پیر . دژی زه‌بروزه‌نگ و لێدان و کوشتن له‌هه‌مبه‌ری ئه‌وانه‌ش مرۆڤێکی خۆگری پڕ جوامێری ئازایه‌تی بوو
هاوکاری پارتیزانه‌کان ..
هه‌رچه‌نده باسی پارتیزانه‌کانی کۆیه ڕوپهڕێکی تری مێژووه به‌جیا نوسرایتهوه لهکتابێک به‌ڵام لێره تیشکێک وه‌رده‌گرین لهدووسێ ڕسته زیاتر نه‌بی ، ئه‌و شه‌وانه‌ی خواردنیان لێده‌بڕا و ده‌هاتنه شار ماڵی مامۆستا وریا ئه‌و پهناگهیهبوو باروتای لۆ ده‌پێچانه‌وه بهوایهری ڕستی جلکان له‌پشتی که‌ره کوێری ده‌به‌ست و به‌ڕێ ی ده‌کرد ، خاو خێزانه‌که‌شی خاکی به‌رپێ ی پێشمه‌رگه‌کان بوون له‌شه‌وه توشهکانی پێشمه‌رگه‌دا ! خۆی کادیری کارای ڕێکخستنی ناوشار و یه‌کێتی هه‌موو ڕه‌نجده‌رانی بیر و بازوو بوو
ده‌ریایه‌ک بۆ خوێندنه‌وه ..
په‌ڕاوه‌که‌ی مامۆستا پڕ گه‌وهه‌ری ده‌ریایه‌کی قوله وه‌ک چاوه‌کانی تا لێ ی وردبووبایهوه زیاتر فێردهبووی . له‌وانه‌یه مافی خۆی وهرنهگرتبی به‌ڵام ئێسته‌ش ته‌واوی مافهکهیمان پێ نادرێ چونکه ئێمه‌ش ئه‌و ده‌ریاوانه لێزانه نه‌بووین بتانین لێ ی تێبگه‌ین ته‌واوی یاقوت و مه‌رجانه‌کانی په‌ی پێببه‌ین ! دروود بۆ ڕوحانیه‌تی مامۆستای گه‌وره
ههردهژی ..
بیۆگرافیای خودی مامۆستا وریا ساڵی چه‌ند له‌دایک بوو؟ چی خوێند؟ چی کرد؟ که‌ی کۆچی کرد؟ هیچ شتێک ناگۆڕێ چونکه ناتوانی ناوی بهێنی ئه‌گه‌ر نه‌ڵێ ی : مامۆستا وریا واته له‌لایه‌ک مام و له‌لایه‌ک وه‌ستای فێرکردنه ، دوای ئه‌ویش قوولی چاوه ڕه‌شه‌کانی وریایی وێناده‌کرد ، هه‌رگیز کۆچی نه‌کردیه و ئێستا لهکاکرهی ناخی هه‌موومان هه‌تایی دهژیه .