ئه‌مشه‌وی رابردوو رۆژنامهنووسو چیرۆكنووسو تێكۆشه‌ری دێرین مامۆستا (محه‌مه‌د نوری تۆفیق) به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی كوشنده‌وه كۆچی دوایی كرد..
مامۆستا محه‌مه‌د نوری تۆفیق له خه‌باتی سیاسیی گه‌له‌كه‌مان و خه‌باتی پیشه‌یی ریزه‌كانی مامۆستایانی كوردستاندا به‌شدارییه‌كی دیار‌و سه‌نگینی هه‌بوو، له‌بواری ئه‌ده‌ب و به‌تایبه‌تیش چیرۆكدا ناوێكی دیاری حه‌فتاكان و هه‌شتاكانی ره‌وتی چیرۆكی كوردی بوو و وه‌رگێڕی چه‌ندین چیرۆك و به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی و مێژوویی و رووناكبیرییه.
دوایین كاریشی له‌بواری رۆژنامه‌نووسیدا، سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری (سلێمانی)و سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان بوو.
خوا به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد کات.
به‌ناوى ستافى ماڵپه‌ری(چرا)ه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشى خۆمان ئاراسته‌ى بنه‌ماڵه‌ى مامۆستا (محه‌مه‌د نورى تۆفیق) سکرتێرى لقى سلێمانى سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نوسانى کوردستان ده‌که‌ین به بۆنه‌ى کۆچى دوایی مامۆستاوه. ئۆمێدهوارین ئه‌مه دواناخۆشیان بێت و خواى گه‌وره‌ش مامۆستا به به‌هه‌شتى به‌رین شاد بکات.