هونه‌رمه‌ند مامۆستا ره‌نج مه‌جید له‌دایك بوونی ساڵی 1968 ی شاری هه‌ولێره‌و ساڵی 1983 له‌به‌شی مۆسیقای په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی سلێمانی وه‌رگیراوه‌و له‌سه‌ر ده‌ستی هونه‌رمه‌ندانی گه‌وره‌ی وه‌كو ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی‌و سه‌ڵاح ره‌ئووف یه‌كه‌م وانه‌ی مۆسیقای خوێنده‌وه‌و له‌ساڵی 1985 دوای شێواندنی بارودۆخی په‌یمانگه له‌لایه‌ن دام‌و ده‌زگا سه‌ركوتكه‌ره‌كانی رژێمی به‌عس به‌ناچاری خۆی بۆ په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی موسڵ گواستۆته‌وه‌و ساڵی 1988 به‌شی مۆسیقای له‌په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی موسڵ ته‌واو كردووه. دوای راپه‌ڕینی گه‌لی كوردستان له‌ئاداری 1991 و دواتر له‌دامه‌زراندنی یه‌كه‌م كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌كو مامۆستای مۆسیقا له په‌یمانگه‌ی روناكی نابینایان له‌هه‌ولێر دامه‌زراوه‌و ده‌ستبه‌كار بووه‌و هه‌ر له‌و په‌یمانگه‌یه له‌گه‌ڵ قوتابی‌و مامۆستایانی تری په‌یمانگه توانییتیان گروپێكی خنجیلانه‌ی مۆسیقا پێكبهێنن‌و چه‌ندین سروود‌و گۆرانیان تۆمار كردووه تاوه‌كو ئێستاش له‌وتنه‌وه‌ی وانه‌ی مۆسیقا له‌په‌یمانگه‌ی روناكی نابینانیان به‌رده‌وامه. شیانی باسه مامۆستا ره‌نج مه‌جید خاوه‌نی چه‌ندین سرودو گۆرانی‌و ئاوازه‌و له‌چه‌ندین چالاكی هونه‌ری جۆراو جۆریش به‌شداری كردووه. سه‌باره‌ت به‌چالاكییه هونهرییهكانیو بارودۆخ‌و كه‌شی هونه‌ری كوردی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌مان له‌گه‌ڵیدا ئه‌نجامدا:
– له‌ئاوازو گۆرانیدا خاوه‌نی چه‌ند به‌رهه‌می هونه‌ریت؟.
+تا ئێستا (36) ئاوازم داناوه كه ژمارهیهكیانم به‌ده‌نگی خۆم چڕیوه.
-تاچه‌ند له‌كاری هونه‌ریدا تووشی كێشه هاتووی؟.
+ته‌نها جارێك دووچاری كێشه هاتم كه هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌قینه‌ی له‌سه‌ر ژیانم دروست كرد، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه دواتر چاره‌سه‌ركرا.
-به‌رای به‌ڕێزتان كاروانی گۆرانی‌و موزیكی كوردی به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات؟.
+پێم وایه كاروانی موزیك‌و گۆرانی كوردی وه‌كو سه‌رده‌می زێڕین لهشهستو حه‌فتاكان وه‌كو ههوڵو كۆششی كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێك نایه‌ته به‌رچاو كاتێك تیپی مۆسیقای باواجیو هه‌ولێرو سلێمانی كاری هونه‌ری به‌پێزو به‌چێژیان به‌رهه‌م ده‌هێناو كه‌سایه‌تیان هه‌م بۆ هونهرهكهو هه‌م بۆ هونه‌رمه‌نده‌كانیش دروست ده‌كرد، ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌بینرێ هه‌وڵی تاكه كه‌سانێكی بهپهرۆشو دڵسۆزن كه ده‌توانم بڵێم له‌سه‌ر ئاستی تاكه‌كه‌سی دهدرێو له‌سه‌ر ئه‌ركی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه خۆیان كاره‌كان به‌رهه‌م ده‌هێنرێن كه ئه‌مه‌شیان له‌ئه‌نجامدا په‌رته‌وازه‌یی پێوه دیاره‌و ناتوانرێ له‌دوو توێی قاڵو ده‌زگایه‌كی هونه‌ریدا كۆبكرێته‌وه.
خودی خۆم زۆر گه‌شبین نیم به‌رامبه‌ر به‌داهاتووی موزیك‌و گۆرانی كوردی ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و ئاسته‌دا رهو بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بێگومانم له‌وه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ش دواتر ماندوو بێزار دهبنو دووچاری بێئومێدی دهبنو تاكو ته‌را ناتوانن قوربانی زیاتر له‌و پێناوه‌دا بده‌ن.
– ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كارت له‌گه‌ڵیاندا كردووه كێن؟.
+له‌سه‌رده‌می خوێندنمدا له‌په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی وه‌كو موزیك ژه‌ن كارم له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان (عه‌دنان كه‌ریم، په‌یمان عومه‌ر، ئاڵا عومه‌ر) كردووه، دواتریش لهرادیۆو ته‌له‌فزیۆنی موسڵ وه‌كو موزیك ژه‌ن كارم له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی عێراقی كردووه له‌وانه‌ش (خه‌لیل رفاعی، عه‌لی عه‌بدوڵڵا، كازم ساهیر)، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان (عارب عوسمان، جه‌لال سه‌عید، خه‌سره‌وی ماملێ، نیزام شوكر)و چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی تر كردووه‌و وه‌كو كاری ئاوازدانانیش ئاوازم داوته ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی به‌ڕێزی كوردستان له‌نێویاندا (زاهیر جه‌لال، سه‌دیق عوسمان، ئاڵان عومه‌ر، محه‌مه‌د عه‌زیز، خۆشه‌وی عه‌زیز، عادل عه‌لی ، شێروان سلێمان).
-ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه له‌كوردستان گۆرانی‌و موزیكی كوردی به‌عه‌ره‌بی ده‌كرێت؟ ئێوه‌ی به‌ڕێز راتان چییه به‌رامبه‌ر به‌مه؟.
+ناتوانم بڵێم هه‌وڵێكی رێكخراو بۆ به‌عه‌ربی كردنی موزیكی كوردی له‌ئارادایه، به‌ڵام له‌وانه‌یه كه‌سانێك هه‌بن ئاوازه‌كانیان مۆركێكی عه‌ره‌بییانه‌ی پێوه دیاربێت، هه‌روه‌كو كه‌سانێكی دیكه هه‌ن مۆركی فارسی یاخود توركیان پێوه دیار بێت كه ئه‌مه‌شیان تاراده‌یه‌ك به‌كارێكی ئاستایی ده‌زانم به‌هۆی له‌یه‌ك نزیكی سنوور‌و تێكه‌ڵاوی هاتووچۆ كاریگه‌ری هونه‌ری ده‌وروبه‌ر به‌سه‌ر هونه‌ری كوردیه‌وه دیار دهبێتو ره‌نگه خۆپاراستن له‌و كاریگه‌ریانه كارێكی زۆر ئاسان نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێبینیه ئه‌وه‌یه كه ئه‌وه‌ی ئێستا بۆته باو په‌نابردنی هونه‌رمه‌ندان بۆ ئه‌وه‌ی گۆرانییه‌كانیان له‌گه‌ڵ تیپه‌كانی مۆسیقای عهرهبیو توركی بكهنو ئه‌و گۆرانیبێژانه‌ی كه مۆسیقاكاری توركی و عه‌ره‌بی مۆسیقایان بۆ ده‌ژه‌نن روحیهتو ستایلی ئه‌و موزیك ژه‌نانه له‌گۆرانی ئه‌و گۆرانیبێژانه به‌ته‌واوی ره‌نگده‌داته‌وه.
-تا چه‌ند ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌خه‌می هونه‌رمه‌ندان دان ؟.
+ده‌سه‌ڵات هاوكاری هونه‌رمه‌ندانی نه‌كردووه‌و له‌خه‌می هونه‌ری كوردیدا نییه‌و ئه‌گه‌ر وابوایه به‌لانی كه‌م ده‌توانرا ستۆدیۆیه‌كی تۆماركردنی ده‌نگی پرۆفیشناڵ دروست بكرابایه تا چیتر هونهرمهندامی كگورد په‌نا نه‌به‌نه به‌ر ستۆدیۆی وڵاتانی ده‌وروبه‌رو كۆشه پاره‌یان بۆ بڕێژن.
– به‌كام ستایلی هونه‌ری ده‌گوترێ ره‌سه‌ن وئایا پێویسته ره‌سه‌نایه‌تی له‌گۆرانی‌و موزیكی كوریدا هه‌بێت؟.
+نازانم، ره‌سه‌نایه‌تی لای ئیمه بهشتی كۆن ده‌گوترێ، به‌ڵام پێموایه هه‌موو كارێكی هونه‌ری كه مه‌به‌ستم گۆرانیه ئه‌گه‌ر پشت بهتێكستی قوڵ‌و پڕ مانا‌و ئاوازی بجۆش و زانستیانه‌و ئه‌دای پڕ ههستو روحیهتو هه‌روه‌ها بهتهكیكو شێوازی تازه بێته به‌رهه‌م ته‌مه‌ن درێژ دهبێتو گوێگر به‌كاری نایاب له‌قه‌ڵه‌می دهداتو پێشوازی لێ ده‌كات، بۆیه ئه‌گه‌ر ره‌سه‌نایه‌تی ئه‌وه‌بێت كه من باسم كرد بێگومان پێویسته له‌گۆرانی و موزیكی كوریدا بوونی هه‌بێت.
-به‌ڕێزتان لاسایی كردنه‌وه، به‌لاسایی كردنه‌وه ده‌زانن یان به‌زیندووكردنه‌وه‌ی گۆرانیه‌كه؟.
+گۆرانی ئه‌گه‌ر سیفه‌تی ته‌واوی هونه‌ری تێدابێت نه‌مره‌و پێویستی بهزیندووكردنهوه نابێت، بۆیه وای ده‌بینم كه لاسایی كردنه‌وه ، ته‌نها لاسایی كردنه‌وه‌یه‌و هیچی تر، به‌ڵگه‌شم ئه‌وه‌یه كه كاتێك ده‌بینین گۆرانی بێژێك گۆرانییه‌كی محه‌مه‌د عارف یاخود عه‌لی مه‌ردان یا تاهیر تۆفیق تازه دهكاتهوهن هه‌موومان بیر لهگۆرانیبێژهكهی یه‌كه‌م ده‌كه‌ینه‌وه‌و چێژی زیاتری لێ وه‌رده‌گرین.
-مۆسیقا چی پێبه‌خشیوی؟
+مۆسیقا ئارامی گیان‌و ویژدانی پێ بهخشیومو بۆته به‌شێك لهكهسایهتم.
-دوا پڕۆژه‌ی هونه‌ریت چییه؟.
+دوا پڕۆژه‌ی هونه‌ریم ده‌كه‌مه سی به‌ش، یه‌كه‌میان ئاوازی سروودێكه به‌ناوی (خاكی كوردستان) كه بڕیاره هونه‌رمه‌ند لالۆ ره‌نجده‌ر تۆماری بكات، دووه‌میان سرودێكه بۆ (شێخ وه‌سانان) كه بڕیاره هونه‌رمه‌ند هاوتا ئه‌سعه‌د له‌دوا سیدی خۆیدا تۆماری بكات، ئاوازی سێیه‌م سرودێكه بۆ لیستی ئازادی‌و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی كه له‌م رۆژانه تۆمار ده‌كرێ.
دیمانه/ پشتیوان عوسمان