کارزان کۆیی/ بەڕێوەبەری نوسین گۆڤاری ڕێچکە
من هەمیشە ئاماژەم بەوە داوە کە هەڵبژاردن دیاردەیەکی شارستانیە نەک شەڕانگێزی . بەڵام ئەوەی لەهەڵبژاردنی 30/4 بینیم نەک شەڕانگێزی بو بەڵکو پەتایەکی پڕ لەسوکایەتی کردن بو ، قودسیەتی هەمو جوانیەکانی ئەم هەرێمەی تەنی .هۆکاریش بەڵێنە
سپیەکانی نێو هەگبەی لایەنەکان بو کە هەمیشە وەک هەتیو لەدوای هەڵبژاردنەکان دەمایەوە. ئەمەش بوە فاکتەرێ و میلەتی خستە سەر دوڕیانی بێ متمانەیی بەرامبەر لایەنەکان . لایەنەکانیش ناچار لەبری بەڵێنی بریقەدار کەبەهای نەمابولای میلەت کەوتنە سوکایەتی کردن بە یەکتر بۆ بەدەست هێنانی دەنگی زیاتر . تاوای لێ هات پێوەرێکی دروست نەما بۆ سەرکەوتنی کاندیدەکان . .پڕۆفیسۆرو کەسە شیاوەکان لە چەلە حانێکاندا نغرۆ بوون .تەنها ئەو کاندیدانە نەبێ کە شارەزا بون لەشێوازی لێدوانداو داخی دڵی میلەتیان لەڕاگەیاندنەکانەوە هەڵدەڕشت و ئەوەی ناشیاو ناشرین بو بەحکومەتیان دەوت . بەمە هێندێکیان توانیان دەنگێکی زۆری کاڵفامان بۆ خۆیان دەستەبەر بکەن . بێ ئەوەی هیچ بەرنامەیەکیان هەبێ . تۆمەت تاشین لەو کەشە هەڵچوەدا بوە کارنامەی چاک سازی و سەریان لەدەنگدەر شێواند‌و گاڵتە جاریان خوڵقاند . تاکار هاتە ئەوەی نەنەکاکمان دەیان ووت من دەنگ بەکوڕە گەنجە ئەدەم زۆرێکیش لەگەنجان دەیان وت دەنگ بەو کچە قەشەنگە دەدەین .بێ هیچ پێ وەرێک . وە هێندێک لە کاندیدەکان ئەوەندە سوکایەتیان پێ کرا لەچاوی هێندێکدا گەورە کران‌و لە چاوی هێندێکی تردا بونە مایەی بەزەی و دەنگی بەزەییان بەدەست هێنا . لەم هەڵبژاردنەدا لەبری بەرنامەو پەیامی ڕۆشن . ڤایرۆسی کوشتنی یەک ڕێزی و سڕینەوەی یەکترمان بینی . وە ئەوەی پێی دەڵێن پاراستنی ستراتیژی نەتەوەیی نەبینرا . وە ئەوەی زوڵمی گەورەو سوکایەتی پێ کرا حکومەتی هەرێم بو ، زۆربەی لایەنەکان شەریک بوون لەو ماڵەداو لەهەمان کاتیش‌دا سەرزەنشتی ئەو ماڵەی خۆیان دەکرد .بۆ بەدەست هێنانی چەند دەنگێ . وە هێنێک بونە ئۆپۆزسیونی ساختە بۆ دزینی سۆزی هەژاران بەساختە . لەکۆتایدا دەڵێم به‌ڕێزان ده‌ست له خۆخه‌ڵه‌تاندن به‌رده‌ن شکست سیماى هه‌مو پرسه‌کانى کوردى ته‌نیوه. بڕۆن ئه‌و پرسه گرنگانه‌ى که په‌یوه‌ستن به چارهنوسو ئاینده‌و ئێستاى میله‌ته‌که‌مانه‌وه چاره‌سه‌ر بکه‌ن که‌چه‌ندین ساڵه بهههڵواسراى ماوه‌ته‌وه, وه‌ک کێشه‌ى که‌رکوک و نه‌وت و بوجه‌و پێشمه‌رگه‌و هتددوهک ده‌زانین خولی پێش‌و زیاتر له په‌نجا ئه‌ندام په‌رله‌مانمان هه‌بو له ناوه‌ند به‌ڵام نه‌یان توانى هیچ فشارێ بخه‌نه سه‌ر حه‌زره‌تى مالیکى که‌ده‌توانرا به واژۆى ته‌نها 20 په‌رله‌مانتار مالیکى له‌سه‌ر کێشه‌ى که‌رکوک بانگهێشتى په‌رله‌مان بکه‌ن . به‌ڵام نەیان کرد لەبری بانگ هێشتکردن. هێندێ لە پەرلەمان تارانمان لە بەغدا ماستی کوردیان بۆمالێکی برد بە دیاری . ئەندام پەرلەمانیك کەدەوترێ ئەوزەحمەتەکەی کێشاوەو ماستەکەی بردوە بۆ جەنابی مالیکی. لەلێدوانێکیدا دەڵێ هێندێک هەن کەبەر پرسیارێتی باڵایان هەیە قسەی کۆبونەوەکانی بەرپرسانی کورد لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەگەیێنە مالیکی . پێویستە پەرلەمانی نوێی هەرێم بەدواچونێکی جدی بکاو میلەت بە ماست بەرو جاسوسەکان ئاشنا بکات . لە کۆتایدا دەڵێم لەم خولەدا ژمارەی ئەندام پەرلەمانەکانمان لەناوەند زیادی کرد‌و گەیشتۆتە سەرو شەست . هیوادارین کاری جدی بکەن. گەر بۆشیان نەکرا لەبری بردنی ماست کوردی بۆ مالیکی ئەم جارە ترخێنەکەی من بکەنە دیاری .
خاوەنی بەرهەمەکانی زەیتونی ئاوا