وشه وێنهنوسی ده‌ربڕینی واتای گه‌یاندنێکی زمانی یه ، مرۆڤ به‌کاری ده‌هێنێ بۆ لێکگه‌یشتنی نێوانیان ، لێکدانه‌وی کارلێکی کیمیای ناو مێشک دروست ده‌کا نه‌ک هه‌ر وێنه و ڕه‌نگ به‌ڵکو تام و بۆی ده‌داته‌وه . ئه‌و که‌سانه‌ی تایبه‌تمه‌ندی بواری وێژه‌ی زمانه‌وانین ده‌توانن به‌پێ ی بوار و پێویستیه‌کان وشه دروستکه‌ن ،
ده‌کرێ به وشه‌بازی ناو دوان و ده‌قه نوسراوه‌کان داهێنه‌ری به‌سه‌لیقه‌ی چاوکێشی خوێنه‌ر و گوهداری بیسه‌ران پێناسه بکرێن . دڵسۆزترین پارێزه‌ری وشه دایکانن بۆیه‌ش زمانی هه‌رگه‌لێک به‌زمانی دایک له‌زمانه‌کانی تر جیاده‌کرێته‌وه ئینجا له‌به‌ر خاتری دایکانی خۆشه‌ویستمان مافی وشه‌کان بده‌ن له‌ده‌ربڕین و پاراستنیان دا . دروست پێویستیه چۆن پیته‌کانی وشه ڕیزبه‌ند ده‌که‌ین ئه‌وهاش له‌خوێندنه‌وه یا ده‌ربڕینی دا په‌یوه‌ستی ڕاستبێژیهکهی بین . شاعیرێک قاڵبۆوهی ڕسته نوسێکی وشه‌وان بیرۆکه‌ی هه‌ستمه‌ندی خۆی له‌تان و پۆی ئاوازه ده‌ربڕه‌کان ده‌نوینێ به‌ڵام گۆرانیبێژێ به‌منه من و گنهی ئاوازێک یا سه‌رو گوێلاک شکاندنی وشه‌کان یانیش گۆڕینی پیت و لابردنی هه‌ندێکیان مافی وشه‌کان ده‌دۆڕێنێ . شێوازی جیاوازی دیالیکتی ناوچه‌یی کێشهنی یه گرینگ ئه‌وه‌یه دادوه‌رانه ده‌ربڕی ڕاستی وشه‌کان بن . چۆن وێژه‌وانان پێشڕه‌ون ئاواش هونه‌رمه‌ندانی گۆرانیبێژ لاساکار و پهیوهستانی خۆیان به‌دواوه‌یه بۆ ههڵهکاناین به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵده‌گرن . گه‌ر چاوی بده‌ینێ زۆرێکیان مافی وشه‌کان ناده‌ن له‌ده‌ربڕین و واتادا ڕه‌وایه به‌خۆیاندا بچنه‌وه یا تا ته‌واو دڵنیانه‌بن له‌ده‌ربڕینی قوڕگیان که ته‌واوه تێکسته جوانه‌کان نه‌که‌نه گۆرانی .