كه‌ژاڵ ئیسماعیل: یه‌كێك له فاكته‌ره گرنگه‌كان بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ره بهخواز و ویستی هه‌ریه‌ك له ژن و پیاو ( گه‌نج ) ، گه‌رچی بوونی چیرۆكی ئه‌شق وسۆزداری به‌ر له گرێبه‌ستی هاوسه‌ری و دروستكردنی خێزان گرنگییه‌كی ئه‌وتۆی نییه هێنده‌ی مانه‌وه و به‌رده‌وامی ئه‌و خوشه‌ویستییه و به‌هێزكردنی هاوسۆزی نێوان ژن و پیاو دوای گرێبه‌ستی هاوسه‌ری ، به‌ڵام ڕاستییه هه‌یه پێویسته باسیلێوهبكرێت ئه‌ویش موداخه‌لاتی خێزانی گه‌نجه ( كوڕ ، كچ ) له‌كاتی بڕیاردانی چوونه نێو پرۆسه‌ی هاوسهرگیریییهوه به ههرپاسا و هۆكارێك بێت ، له‌كاتێكدا هه‌ریه‌ك له كچ و كوڕ خۆیان ئه‌بنه خاوه‌نی برۆسه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی گرنگ كه بناغه‌ی گه‌شه و مانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه .
دیارده‌ی هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ر و بوونی په‌یوه‌ندی و یهكناسینی پێوهختی گرێبه‌ستی هاوسه‌ریی ئه‌و كێشه گه‌وره و دیارده زه‌قه‌یه كه له‌نێو كۆمه‌ڵگه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كاندا به‌گشتی گه‌نج به‌ده‌ستییه‌وه ئه‌ناڵێت و ساڵانه ئه‌بێته هۆكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌زاران گرێبه‌ستی هاوسه‌ری له‌نێو ئه‌و كۆمه‌ڵگه نهرێتخوازانهدا ، سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كه گه‌لێك هۆكاری هه‌یه به‌ڵام هۆكاری سه‌ره‌كی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی خێزانی هه‌ریه‌ك لهكچو وكوڕ ، ئه‌و كه‌سه‌ی به ئاره‌زوو ویستی خۆیان هه‌ڵیئه‌بژێرن و به قه‌ناعه‌ته‌وه بڕیاری ژیانی هه‌تاهه‌تایی پێكه‌وه ئه‌ده‌ن ، له‌وانه‌یه ڕێژه‌كه به‌نسبه‌ت ڕه‌گه‌زی نێره‌وه تاڕاده‌یه‌ك كه‌متر بێت سه‌باره‌ت به‌ڕێژه‌ی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری كچ به‌خوازی خۆی .
هه‌ڵبه‌ت گه‌لێك فاكته‌ر بوونه‌ته هۆی دروستبوونی ئه‌ودیارده‌یه وه‌ك ( ئایین ، كه‌لتور ، عه‌شایه‌رگه‌ری ، ئایدۆلعژیای باوكسالاری … ) گه‌رچی له‌نێو هه‌ندێ خێزاندا داك سالاری هۆكاری دروستبوونی كێشه‌كه‌یه و دایك ئه‌بێته ڕێگر له‌به‌رده‌م به‌ستنی گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری كچ یان كوڕ ، (( ههدێجاریش خێزان به‌مه‌ستی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی مناڵه‌كه‌ی ئه‌و جۆره هه‌ڵبژاردنه‌ی پێ قه‌بووڵ نییه كه له‌ئاكامی بڕیارێكی سه‌رشێتانه ، یان بچووكی ته‌مه‌ن ، نه‌بوونی شاره‌زایی و هۆشیاری ، نه‌بوونی تهكافوئی كۆمه‌ڵایه‌تی ، به‌مه‌به‌ستی ڕێگرتن له هاوسه‌رگیری كچ یان كوڕی بچووك پێش براو خوشكی گه‌وره ، ڕێگرتن له چوونه ده‌ره‌وه و تێكه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ خێزانێكی بێگانه ، داواكردنی پاره یان ماره‌یی و ماڵێكی زۆر له كوڕ … ))
گه‌رچی ئه‌و دیارده‌یه تازه نییه و به‌درێژایی مێژوو له‌نێو ئه‌و كۆمه‌ڵگه نهرێتپارێزانهدا بوه به‌ڵام هیچكام له پیشكه‌وتن و گۆڕانكاری ژیان و هۆشیاربوونی به‌شێكی زۆر له‌و كۆمه‌ڵگانه نه‌یتوانیوه دیارده‌ی ده‌ستخستنه نێو هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ر كه‌م یان بنبڕ بكات ، گه‌رچی هه‌ندێجار بڕیاری گه‌وره‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌نجانه و سه‌رپێچیكردنی بڕیاری خێزان ئاكامی سلبی له‌سه‌ر خێزانی نوێ دروستكردووه به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا كێشه‌كه له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی گه‌نجدا وه‌ك دیارده‌یه‌كی دژ بهخواز و ویستی خۆیان باسیلێوهئهكهن و پێیان وایه ئازادی له هه‌ڵبژاردن و بڕیاردان پێش گرێبه‌ستی هاوسه‌رگری ته‌نها تایبه‌ته به‌خۆیان ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی گرێبه‌سته هاوسهرییهكان به ڕه‌زامه‌ندی خواستی هه‌ردوولایه ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ دیارده‌ی جتابوونهوه و توندوتیژی خێزانی له‌زیاد بوونه و ناهۆشیاری و نه‌بوونی شاره‌زایی ته‌واو ده‌رباره‌ی ژیانی هاوسه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی ڕووبه‌ڕوی ده‌یان كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كردۆته‌وه .
له هه‌ریه‌ك له حاڵه‌تی ویستی گه‌نج و نه‌ویستی خێزاندا ، یان هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ر له‌لایه‌ن خێزانه‌وه گه‌نج به‌رپرسیاری یه‌كه‌مه له هه‌مبه‌ر پاراستن و ڕێزگرتن له‌و پرۆسه گرنگه ، كه به‌ته‌نها ئامانجێك یان حه‌زێك نابێته هۆی دروستكردنی .
ئایا ئازادی هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ر و دوركه‌وتنه‌وه‌ی خێزان له‌بڕیارداندا ئه‌بێته مایه‌ی خۆشبهزختی خێزان و دروستكردنی خێزانێكی بێكێشه و ته‌با ؟؟
تێبینی / ئه‌م بابه‌ته له ژماره ٥ی ڕۆژنامه‌ی ( كوردستان ) چاپی لندن لاپه‌ڕه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ( ل ١٣ ) بڵاوبۆته‌وه .