فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی
دوێنێ لەماڵی پورم
لەگەڵ بانو شادویاد
کاتی خۆشمان بەسەربرد
بەئێکس بۆکس و ئایپاد
ئینجا(بانو)بردینی
بۆلای حەوزی ماسییەکان
زانیاری زۆری پێداین
لەسەر ژیان و جۆریان
ڕەنگیان پرتەقاڵی و سور
زۆردڵگیربوو دیمەنیان
دیاربوو یارییان دەکرد
بەکلک و باڵ و سەریان
لەدڵی خۆمدا دەمووت
خۆزگە منیش هەمبوایە
حەوزێکی ماسی وەها
لەژوورەکەم دامنایە
ئای چەندە دڵم خۆشبوو؟!
پورم هات دەم بەخەندە
وتی دوان لەو ماسییانە
دیاری من بۆ (لاوەند)ە
دووماسی بۆکردمەناو
دەفرێکی شوشەی پڕئاو
منیش بڕیارمداوە
خزمەتیان بکەم وەک چاو۰