زیره‌ک ژێدار/به‌ریتانیا: هونه‌ر پره له جوانی و ژیان به‌خشین، پره له راستگۆیی و ره‌وشت به‌رزی. پڕه له زانست و داهێنان ئه‌گه‌ر بێتوو له‌سه‌ر بنه‌مای راستی و دروستی خۆیدا به‌کاریان بهێنین. ئه‌و کاته‌ی هونه‌ر وه‌ک ده‌ست که‌لایه‌ک به‌کار ده‌هێنرێت بۆ ماستوچێتی و خۆ برنده پیشوو به‌ده‌ست هێنانی به‌رژه‌وه‌ندی تاکه که‌سی، ئه‌وانه‌ی ئاماژه‌م پێدان له‌سه‌ره‌وه هه‌مووی پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه.
گه‌لێک ئه‌فسوس، هه‌ندێک له‌و به‌رێزانه‌ی که پێیان وایه نووسه‌رو ره‌خنه گری هونه‌رین له‌سه‌ر نه‌بوونی هیچ زانیاریه‌کی زانستی و چه‌مکی داهێنان ده‌که‌ونه به‌ر شه‌ن وکا کردنی هونه‌رو هونه‌رمه‌ندا. تا راده‌یه‌ک مرۆڤ گومان له زانیاری و هۆشیار ی و تێگه‌یشتنی خۆشی بکات. له رێگه‌ی ئه‌و نان په‌یداکه‌رانه زۆر کات توشی رارایی و گومان ده‌بین له توانا‌و که‌سێتی هه‌ندێک له هونه‌رمه‌ندان که به‌شێوه‌یه‌کی وا باسیان ده‌که‌ن وه‌ک ئه‌وه وایه له هه‌موو بنچینه‌و بنه‌ره‌تیه‌کانی زانستی هونه‌رو کۆمه‌لایه‌تی پسپۆربن. له‌هه‌موشی خۆشتر ئه‌وه‌یه هه‌ر روداوێک یان کێشه‌یه‌کی سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی و هونه‌ری بێته کایه‌وه ئه‌وه یه‌کسه‌ر قه‌له‌م و پهراویان ئاماده‌یه، وه‌ک ئه‌وه‌ی شاره‌زاییه‌کی ره‌هایان هه‌بێت له‌هه‌موو زانسته‌کاندا نه‌ک ته‌نها هونه‌ر. زۆر کات ده‌بینم روونکردنه‌وه‌ی ده‌روونیش ده‌که‌ن له‌مه‌ر کاریگه‌ری کاره‌کاندا له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌و جوگرافیا‌و رابردوو داهاتوی کۆمه‌لگادا!! به‌رێز ده‌زانم ده‌بێت ده‌ستکه‌وتێکی مادی هه‌بێت تاوه‌کو پێیه‌وه بژیت، هونه‌رو نووسینیش ده‌کرێت ئامرازێک بێت بۆ ژیان تاوه‌کو به‌رده‌وامی ببه‌خشێت. به‌ڵام ده‌بێت بنه‌مایه‌کی زانستی و تیگه‌شتنێکی باشی له‌گه‌ل دابێت.
ئه‌گه‌ر بێتوو کار له‌سه‌ر پۆلێن کردن و جیاوازیه‌کان بکه‌ین له‌مه‌ر رابردوو ئه‌مرۆو دوارۆژی هونه‌ری کوردی ده‌بێت لێکۆلینه‌وه‌یه‌کی باش و خۆ پرزانست و زانیاری بکه‌ین، ئینجا بێینه سه‌ر ده‌ربرین و پێناسه‌و هه‌لسه‌نگاندنیان. ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت خزمه‌تێک به‌و ره‌وته بکه‌یت( نه‌ک هه‌ر خۆ ره‌پێش بکه‌یت بۆ چه‌ند که‌سێکی بالا ده‌ست و تیکه نانێک په‌یدا بکه‌یت)! تکایه هه‌وڵی ئه‌وه بده خۆت پرکه له‌زانستی هونه‌ر و نوسین و ره‌خنه. ئه‌و به‌رپرسیارێتیه له ئه‌زمونی مێژووی دادگای هونه‌ردا به‌رۆکت به‌ر نادات و هه‌ست به تاوان کردن له نه‌گوتنی راستیه‌کان و تێکه‌لاو کردنی چیژی که‌سی به ناراستی ئه‌وانه‌ی ده‌یلێیت ئاسوده‌یی ژیانت لێ ده‌سێنێت و خه‌لکانێکیش ده‌ستخه‌رۆ ده‌ده‌یت. زۆر دل ته‌نگیه که‌سانی وا پسپۆر له بواری زانستی ره‌خنه‌ی هونه‌ری ده‌رنه‌که‌وتن یاخود به مانایه‌کی دیکه زوو کۆلیان دا‌و ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان بۆ که‌سانێک دابین کرد که به ئاره‌زوی خۆیان یاری میزاج و هه‌ڵچوون و داچونی هه‌سته‌کانی خۆیان تیادا بکه‌ن. من زۆر له‌مێژه که هه‌ستم به‌و به‌رپرسیارێتیه گه‌وره‌یه کرد، زۆر به ئاگاییه‌وه بۆچوون و لێکدانه‌وه‌کانی خۆم ده‌رده‌خست. به‌لام ئه‌م جاره‌یان دهگهرێمهوهو بۆ نووسینی داهاتوشم ئاماژه به ناوه‌کان ده‌که‌م و هه‌لوێست له‌سه‌ر هه‌ر نوسینێک ده‌که‌م و به به‌لگه‌ی زانستیه‌وه وه‌ڵامه‌کانم ده‌خه‌مه روو.