كارۆخ مەلائەسعەد: گۆرانیبێژی لاو ماردین، لە لێدوانێكدا بە ڕۆژنامەی هەولێر ڕادەگەیەنێت “لە هەفتەی داهاتوودا بەرهەمێكی تازەی بڵاو دەكاتەوە.” لەو بارەیەوە ماردین گوتیشی “ئەو بەرهەمە تازەم كارێكی فۆلكلۆرە و ناوونیشانەكەی “یاد”ـەو لە دوو گۆرانی و دوو حەیران پێك هاتووە.
هەروەها لە ستۆدێۆی سۆڵۆ هۆگر عەزیز دابەشكردنە میووزیكەكەی كردووە و زیرەك حەمەدەمینیش كاری دەنگەكەی بە ئەنجام گەیاندووە، ماسترینگەكەیش بەهجەت نەجات كردوویەتی.”
ئەو ڕوونیشی كردەوە كە لە شاری هەولێر بە دەرهێنەرایەتی ڕێكان ئەحمەد كاری كلیپمان بۆ ئەو بەرهەمە كردووە. كە وێنەگرتنەكەیشی لە لایەن بەشدار هەژاری و یاریدەدەرەكەی كارگەر جەواد، جێبەجێ كراوە