مەسعودی مەلا ھەمزە :ھونەرمەندی گەنج ماردین لەنوێترین کاری خۆیدا کۆتایی ھێنا بە کارەکانی تۆمارکردن و کلیپکردنی گۆرانی شەو، کە لە ئێستادا ئەم گۆرانییە بڵاوکراوەتەوە.
لە لێدوانێکی تایبەتدا ماردینی ھونەرمەند گوتی”دوای ئەوەی ماندوو بونێکی زۆرم بینی لە بەرھەمی شەو و بڵاوکراوەیە، کە لە تێکست و ئاوازی خۆمە و کاری موزیکیش لە لایەن موزیکژەنی بەتوانا (رێناس کاردۆخ ) کاری بۆ کراوە لە ستۆدیۆ سینیۆ.
ماردین گوتیشی کاری کلیپی ئەم بەرھەمە لە لایەن (رێکان ئەحمەد)ەوە کاری سیناریۆ ودەرھێنانی بۆ کراوە کاری وێنەگرتنیش ( دلێر عومەر ) بۆی ئەنجام داوە و مۆنتاژی لە لایەن (حەسەن ئەمیر ) دیکۆری ئەم کلیپەش لە لایەن( محەمەد شێروانی)ەوە ئەنجام دراوە.